ـــ(بیدعە چی یە؟چی دەبێتە بیدعە؟) ـــــ
بِـــــــسْـــــمِ الله الْــرَحْـــمــن الـــرَّحِـــــيم

 بەشێکی خەڵکی ئەم فەرموودەی پێغەمبەر ﷺ کەجابری کوڕی عبدالله "رضي الله عنه" بۆمان دەگێڕێتەوەو دەفەرمووێت(..وكلَّ بدعةٍ ضلالة)مسلم دەکەن بە بەڵگەو ڕێگری ئەنجامدانی چەندین خێرو صەدەقە دەکەن و موسڵمانان دەربارەی ئەنجامدانی چەندین دروشمی موسڵمانان و،یەکڕیزی موسڵمانانیان خستۆتە ژێر مەترسیەوە.ئێمە بە پیشتیوانی خودا بەشێوەیەکی زانستی و بەووتەی زانایان ئەم فەرموودە دەخەینەتاقیگەی زانستەوە و شیکاری بۆدەکەین و پاشان بابەتە پەیوەستەکانی چەمکی بیدعە باس دەکەین: یەکەم/­ووشەی (کلّ) لەروی زانستی (أصول الفقە)وە پێی دەگوترێت ووشەی گشتگیر-عام-زانایانی أصولیش دەربارەی ووشەو دەستەواژە گشتگیرەکان چەندین قاعیدەی جوان و بەسودیان هەیە لەوانە:(ما من عامِ إلا وقد خصِّص)واتا:هیچ ووشەیەکی گشتگیر نیە مەگەر تایبەتکراوە،وەهەروەها(كُلَّ­ تأتي في صيغة العموم ويراد بِهِ الخصوص)واتا:ووشەی(كل­ّ)هەندێك جار بەدەستەواژەی گشتگیر-عام -دێت، بەڵام مەبەست پێی تایبەتە.بەواتایەکی رونترکاتێك لەقورئان و فەرموودەدا ووشەی (كلّ)دێت بەشێوەی ئاشکراکەی هەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە کەدێنە ژێر ئەم دەستەواژەوە بەڵام لەهەمان کاتدا تایبەتدەکرێت بەچەند شتێکی دیاریکراوەوە،چەند شتێکی لێ جیا دەکرێتەوە.ئەمەش بەشێوەیەکی کردەیی لەقورئان و فەرموودەداجێگیرە،بۆنمونە: ۱-لەقورئانی پیرۆزدا،چەندین ئایەتمان لەبەردەستدایە کەووشەی(كلّ)یان تێدا هاتووە مەبەست پێیان تایبەتە: ١- خوای گەورە دەربارەی ئوممەتانی پێش ئێمە دەفەرمووێت:(فتحنا علیهم ابواب کل شیء)الأنعام٤٤، واتا: هەموو دەرگایەکمان بەسەر واڵا کردن. بەڵام لە هەمان کاتدا دەرگای باوەڕ و رەحمەتی بۆ واڵا نەکردبوون ئەگەر نا تووشی سزای خوای گەورە نەدەبوون و خوای گەورە دەفەرموێ:(اخذناهم بغتة فٳذا هم مبلسون)الانعام٤٤. واتا: لە ناکاوێکدا بە سزای خۆمان گرتنمانن و لە ناومان بردن. ئەم ناو بردن و سزایەش بەڵگەیە کە خوای گەورە هەموو دەرگایەکی بۆ واڵا نەکردبوون و دەرگای باوەریان هەر لەسەر داخرابوو،ئەگەر نا تووشی ئەم سزا و لە ناوبردن نەدەبوون،. کەواتا: ووشەی"کل" لێرەداببە واتای هەموو نایەت و بەڵکوو بە واتای بەشێک دێت، واتای ئایەتەکە ئاوای لێدێت: دەروازەکانه ناز و نیمەتمان بۆ واڵا کرد، ئەوەش ئاشکرایە کە ناز و نیعمەت هەموو شتێک نییە. ٢- خوای گەورە دەربارەی بایەکەه گەکی عاد دەفەرمووێ:(تدمر کل شیء بأمر ربها)الأحقاف٢٥ واتا: هەموو شتێک لە ناو دەبات بە فەرمانی خودا، وشەی "کل" لێرەش تایبەت کراوە چونکە: ئەم بایە تەنها گەلی عادی لە ناو نەبرد ئیبجا ئەم بایە چینەکانی ئاسمانیشی لە ناو نەبرد لە کاتێکا دەفەرمووێ:(کل شیء) بە شێوەیەکی گشتی، بەڵکو مەبەستی ئایەتەکە ئەوە کە ابن عباس "رضي الله عنه" دەفەرمووێت:(کل شیء بعثت الیه)جامع الاحکام القرآن١٦ /١٧٦. واتا:هەموو ئەو شتانەه بۆی رەوانە کرابوو. ٣-وە خوای گەورە لە سەر زاری هود هودەوە دەربارەی بەڵقیس دەفەرمووێت:(و أتیت من کل شیء)النمل٢٣. واتا:هەموو شتێکی بە گشتی و تێکڕایی پێدرا. کتێک ئەم ئایەت ئەخوێنیتەوە چونکە وشەی"کل"ــی تێدا بەکار هاتووە وا گومان دەبەی کە بەڵقیس هەموو شتێکی بە گشتی پێدرابێت،بەڵام لە راستیدا وا نییە، چونکە:تەنها شت و مەک و توانا و دەسەڵاتی دوژیای پێدرابوو،ئینجا لەو دونیاش هەموو شتێکی پێ نەدرابوو وەک: عەرشی سولەیمان، بۆیە کاتێک چاوی بە ئاوە سەر داپۆشراوە و بە شوشەکە کەوت سەری سوڕما. وەخۆ ئەگەر هەموو شتێکی پێدرابایە ئەو کاگ نەدەهاتە ژێر دەسەڵاتی گەورەمان سولەیمان-علیه السلام-. کەواتا: ئێستا بۆمان دەرکەوت بە هەمان شێوەی ئایەکانی ڕابردوو لێرەشدا ووشەی"کل" بە واتای هەموو نایەت و مەبەستی پێ بەشێکە و بەڵقیس بەشێک لە توانا و ناز و نیعەمت و دەسەڵاتی دونیای پێدرابوو،نەوەک هەموو شتێک. ٤- خوای گەورە دەفەرموموێت:(وَكُلَّ إِنسَٰنٍ أَلْزَمْنَٰهُ طَٰٓئِرَهُۥ فِى عُنُقِهِۦ)الٳسراء ١٣ واتا: هەموو مرۆڤێک لە ڕۆژی قیامەت نامەی کردەوەکانی بە ملیەوە -گەردەنیەوە- بەستراوە. إبن جبیری طبری"رحمه الله" دەفەرموێت: خوای گەورە مرۆڤەکانی بە گشتی باس کردووە بێ ئەوەی منداڵ و شێت جیا بکاتەوە لە کاتێکا منداڵ و شێت تەکلیفیان لە سەر نییە. ٥-( وَكَانَ وَرَآءَهُم مَّلِكٌۭ يَأْخُذُ كُلَّ سَفِينَةٍ غَصْبا)الکهف ٧٩. واتا: پاشایەکی لێیە دەست بە سەر هەموو کەشتیەکدا دەگرێ ئەن ئایەتە وامان تێدەگەینێ کە ئەم پاشایە هەرچی ناوی کەشتی بوو بێ دەستی بە سەردا گرتووە چونکە خوای گەورو وشەی"کل" بەرکا هێناوە. بەڵام کاتێک لە ئایەتەکە ورد دەبیتەوە بۆت دەردەکەوه کە ووشەی "کل" بۆ هەندێک بەکار هاتووە نەوەکو گشتی چونکە ئەم پادشایە تەنها کەشتیە چاکەکانی ویستووە و دەستی بەسەودا گرتوون و کەشتیە خراپ و عەیبدارەکانی نەویستوە و کاری پێیان نەبووە بە بەڵگەی(فأردت أن اعیبها) واتا: وسیتم عەیبداری بکەم. خۆ ئەگەر ئەن پادشایە کەشتیە عەیبدارەکانیشی ویستبایە ئەو کات هیچ حیکمەتێک نەدەبوو بۆ ئەوەی خضر-علیه السلام- ئەم کەشتیە عەیبدار بکات. ٦-گەورەمان ئیبراهیم "علیه السلام" دوای لە خوای گەورە کرد کە شێوەی زیندوبوونەوەه نیشان بدات، خوای گەورو فەرمانه پێکرد چوار باڵندە سەر ببڕێت و پاشان فەرمووی:( ثُمَّ ٱجْعَلْ عَلَىٰ كُلِّ جَبَلٍۢ مِّنْهُنَّ جُزْءًۭ)البقرة ٢٦٠. واتا لەسەر هەموو چیایەک بەشێک لە گۆشتی باڵندە سەر بڕاوەکە دابنێ. بە پێی وشەی "کل"بێت دەبێت گەورەمان ئیبراهیم "علیه السلام"لە سەر هەموو چیاکانی دونیا بەشێک لە گۆشتەکەی دابنێت بەڵا لە راستیدا بەم شێوەیە نییە، بەڵکو لەسەر ئەو چیایانەی دانان کە خوای گەورە خۆی بۆی دیاری کردبوون. هەندێک لە موفەسرین دەفەرموون: چوار بوون هەندێک دەفەرموون:حەوت،جا هەر چەندێک بوو بن هەموو چیاکانی دونیا نەبون، ئەمە داواکاریەکی لە توانا بە دەرە(تکلیف ما لا یطاق)ــە. جا هەروەم چۆن لە زۆر جێگای قورئانی پیرۆزدا ووشەی "کل" بە واتای"بعض" یان بەشێک هاتووە،بەهەمان شێوە لە چەندین فەرموودەشدا ووشەی"کل" بە واتای "بعض" و بەشێک هاتووە و لەو فەرموودانە: ١- پؽغەمبەری خوداﷺ لە فەرموودەیەکدا کە گەورەمان ئەبو هورەیرە"رضي الله عنه" بۆمان دەگێڕێتەوە دەفەرمووێت:(کل بنی آدم یأکله التراب الا عجب الذنب)رواه المسلم. واتا: لاشەی هەموو نەوەی ئادەمێک خاک و گڵ لە قەبردا دەیخوات تەنها کلێنچک نەبێت. ابن عبدالبر "رحمه الله" دەفەرمووێت: بە روی ئاشکرا و گشتگیری ئەم فەرموودەیە بێت هەموو نەوەکانی ئادەم یەکسانن لەوەئ لاشەیان بڕزێت و گڵ بیانخوات جا پێغەمبەر بن یان مرۆڤی ئاسایی لە کاتێکا پێغەمبەر ﷺدەفەرمووێت:(أن أجساد الأنبیاء والشهداء لا تأکلها)رواه المسلم. واتا: گڵ لاشەی پێغەمبەران و شەهیدان ناخوات.واتا: لاشەی پێغەمبەران و شەهیدان لە گشتگیری فەرموودەکە جیاکراونەتەوە. ٢- خاتو عائشە"رضي الله عنها" بۆمان دەگێڕێتەوە و دەفەرمووێت:(کان رسول اللهﷺ یحب التیمن في شأن کله).رواه الشیخان. واتا: پێغەمبەری خوداﷺ پێی خۆشبوو لە هەموو کار و بارێکا راستەی پێش بخا. لە کاتێکدا ئاشکرایە کە پێغەمبەری خوداﷺ لە هاتنە دەر لە مزگەوت و چوونە سەر ئاو چەپەی پێش دەخست. ٣- گەورەمان عبدالله کوڕی عمر"رضي الله عنهم" لە پێغەمبەری خوداوەﷺ بۆمان دەگێڕێتەوە کە فەرموویەتی:( کلکم راع وکلکم مسؤل عن رعیته...)رواه البیهقی و المسلم واتا:هەمووتان بەرپرسن و هەمووشتان بەرپسیارن لەو کەسانەی لە بەردەستتان دان. جا گشتگیری ئەم فەرموودەیە وا دەرەخات کە هەرچی مرۆڤ بێت بەرپرس و بەرپرسیارە، لە کاتێکدا مناڵ و شێت نە بەرپرسە و نە بەرپرسیاریشە. ٤- پێغەمبەری خوداﷺ دەفەرمووێت:(زکاة الفطر فرض علی کل مسلم حر و عبد،ذکر و أنثی من المسلمین...) واتا: زەکاتی سەرفیترەی ڕەمەزان واجبە لە سەر هەموو موسڵمانێک، نێر بێت یان مێ ئازاد یان کۆیلە... لێرەدا پێغەمبەرﷺ ووشەی"کل"ـی بەکار هێناوە،بەلام زانایانی شەرع زان دەفەرموون: کەسێک توانای نانی جەژنی نەبێت زەکاتی سەرفیترەی لە سەر نییە واتا: فەقیران جیا کراونەوە، ئەمانە و چەندین ئایەت و فەرموودەی تریش بەڵگەن لە سەر ئەوەی ووشەی "کل" هەنوو جارێک بە واتای گشتی بە کار نایەت، بەڵکو ووشەیەکی گشتی یە و زۆرینەی جارەکان بۆ تایبەت بە کاردێت. ئەمەش تەنها قسەی من نییە بەڵکو ئەمە ووتە و ڕای زانایانی موجتەهیدی ئوممەتە، پێشەوا نووی "رحمه الله" دەربارەی وشەی "کل" دەفەرموێت:(هذا عام مخصوص، والمراد به المحدثات التي لیس فی الشریعة ما یشهد لها بصحة فهي المراد بالبدع)المنهاج شرح المسلم٣٩٣/٦. واتا: ئەم فەرموودەیە گشتیە بەڵام تایبەتە بەو پەیدابووانەی کە بنچیبەیان نییە لە شەرعدا و بە بێ شاهید و بەڵگەن، ئەگەر نا کە بەڵگەیان هەبێت لە شەرعدا ئەوە خراپ نییە و بە بیدعەی خراپ ئەژمار ناکرێ. ئینجا مادام ئەم فەرموودەیە گشتگیر-عام- بێت وە تخصیص-تایبەت-کرابێت ئەوا دەبێت بە دوای ئەم دەق و فەرموودانە بگەرێین کە تایبەت کراون ئەمانیش ئەم فەرموودانەن: ١-گەورەمان جبیری کوری عبدالله"رضي الله عنهم" لە پێغەمبەرەوەﷺ بۆمان دەگێرێتەوە کە فەرموویەتی:( من سن في الاسلام سنة حسنة فله أجرها و أجر من عمل بها بعده من غیر أن ینقض من أجورهم شیئا، ومن سن في الاسلام سنة سیئة کان علیه وزرها ووزر من عمل بها من غیر ان ینقض من أوزارهم شیئا)رواه ابن ماجة و النسائي و ترمذي، وقال ترمذی:حسن صحیح. واتا:هەر کەسێک سوننەت و ڕێڕەوێکی چاک و جوان دابهێنێ لە ئیسلامدا، ئەوە خێری خۆیش و خێری ئەو کەسانەشی بۆ دەنووسرێ کە دوای خۆشی ئیشی پێ دەکەن بێ ئەوەی لە خێری هیچ کامێکیان کەم بێتەوە، وە هەر کەسێک ڕێڕەو و سوننەتێکی خراپ دابهێنێ تاوانی خۆی و ئەو کەسانەشی لە سەر دەنوسرێت کە ئیشی پێ دەکەن دوای خۆی بؽ ئەوەی لە تاوانی هیچ کامێکیان کەم بێتەوە. (#وەڵامـــی_گـــومــانێـــك) هەندێك کەس گومان لەسەر ئەم فەرموودەیە دروست دەکەن و دەڵێن:ئەم فەرموودەیەی پێغەمبەر ﷺبۆ هۆکارێکی تایبەت گوتراوە کە بەخشینە لەپێناوی خوادا ونابێت بە تایبەتکەری فەرموودەی(كلَّ بدعةٍ ضلالة). بەڵام ئەوە قسەیەکی بێ هێز و بێ بەڵگەیە،چونکە قاعیدەیەکی أصولی هەیە دەڵێت:(العبرة بعموم اللفظ لا بخصوص السبب)واتا:هەمیشە ڕەچاوی گشتگیری ووشە دەکرێت نەوەك تایبەتی هۆکار.بەواتایەکی ڕونتر ئەگەر لە لە دەقێکدا ووشەیەکی گشتگیر هەبوو ئێمە دەبێت ڕەچاوی گشتگیریەکەی بکەین نەوەکو ڕەچاوی تایبەتی هۆکاری گوتنەکەی خۆ ئەگەر ڕەچاوی تایبەتی هۆکارەکان بکەین ئەوا دەبێت زۆرێك لە ئایەتەکانی قورئان و فەرموودەکانی پێغەمبەر ﷺلەکار بخەین،چونکە زۆربەیان بۆ هۆکارێکی تایبەت دابەزیون و گوتراون.ب-یەکێکی تر لەو فەرموودانەی فەرموودەی(كلَّ بدعةٍ ضلالة)تایبەت دەکەن ئەو فەرموودەیە کە خاتوو عائیشە رضي الله عنها لە پێغەمبەری خۆشەویستەوە ﷺ بۆمان دەگێڕێتەوە:(مَن أَحدث في أَمرنا هَذا ما لَيس مِنه فَهُو ردُّ)رواه بوخاری و مسلم واتا:هەرکەسێك کردەوەیەك دابهێنێت کە فەرمانی شەرعی خوداو پێغەمبەری ﷺ لەسەر نەبێت-بنچینەیەکی نەبێت لەشەرعدا-ئەوە ڕەتدەکرێتەوە. ئیبن رەجەب"رحمه الله" دەفەرمووێت: (....یدل بمفهومه علی أن کل أمر علیه امره فهو غیر مردودة) واتا: ئەم فەرموودەیە لە ڕووی -مفهوم مخالفە-ــەوە بەڵگەیە لە سەر ئەوەی هەر کردەوەیەک بنچینەیەکی هەبێ لە شەرعدا وەردەگیرێت و قەبوڵە. ئیبن حەجەری عەسقەلانی"رحمه الله" دەفەرمووێت: (ما أحدث ولا دلیل له من الشرع بطریق خاص ولا عام)فتح الباری ٣١٢/١٣. واتا: ئەو داهێنانە دەگرێتەوە کە هیچ بنەمایەکه شەرعیان نییە،نە لە ڕێگای گشتی-عام- نە لە ڕێگای تایبەت-خاص- کەواتا فەرموودەی (فکل بدعة ضلالة) تایبەتکراوە و هەموو بیدعەیەک خراپ نییە بەڵکو هەندێک داهێنراو هەیە واجبە.'دواتر باسی له دەکەین-ان شاء الله-'. دووەم/ ووشەی(بدعە) لە فەرموودەکەدا. ووشەی بدعە لە زمانی عەرەبیدا بە هەر شتێک دەگوترێت تازە داهێنرابێت و هاوشێوەی نەبێت لە رابردوودا، وە ئەو کەسەی شتێک دابهێنێت و هاوشێوەی نەبێت پێی دەگوترێ،مبدع وە(صیغە مبالغە)ــەکەشی (بدیع)ــە، خوای گەورە دەفەرموێ(بدیع السماوات و الارض)البقرة١١٧. واتا: خوای گەورە ئەو زاتەیە کە ئاسمانەکان و زەوی بە جوانترین شێوە بەدیهێناوە. وە لە ڕووی شەرعەوە بیدعە بریتیە: لە داهێنانی شتێک لە دیندا کە هیچ بەڵگە و بنەمایەکی نەبێت لە بەڵگەو بنەماکانی شەریعەتی پیرۆزی ئیسلام،بەڵگەو بنەماکانی شەریعەتی پیرۆزی ئیسلام بریتین لە: (قورئان و سوننەت و إجماع و قیاس و إستحسان إستصحاب و مصالح المرسە و عورف و عادەت و شرع من قبلنا و قول الصحابی و کردەوەی ئەهلی مەدینە). جا هەر کاتێک داهێراوێک پشت ئەستور بوو بە یەکؽک لەم بەڵگە و بنەمایامە ئەوە ئەوە داهێنراوێکی باشە وچاکە وەردەگیرێت،وە پێچەوانەکەشی بە پێچەوانە. ( #جـــــۆرەکــــانی_بــــیــــدعـــە ) زانایانی موجتهید و باوەڕپێکراوی ئوممەت بیدعە دەکەن بە دوو بەشی سەرەکیەوە: ١-داهێنراوە چاکەکان-البدعة الحسنة-. ٢-داهێنراوە خراپەکان-البدعة السیئة-. جا هەر یەکێک لەم دوو بەشەش جارێکی تر دابەش دەبن: داهێنراوە باشەکان دابەش دەبن بۆ: داهێنراوی واجب و سوننەت و ڕێگا پێدراو. وە داهێنراوە خراپەکان دابەش دەبن بۆ: حەرام و ناپەسەند. ئەم دابەشبونانەش چەندین بەڵگەی صەحیحی لە فەرموودەکانی پێغەمبەرﷺ و ووتەی هاوەڵان-رضي الله عنهم-ــی لەسەرە لەو بەڵگانە: ١- پێغەمبەر خۆشەویستمانﷺ دەفەرمووێت: ( من سن في الاسلام سنة حسنة فله أجرها و أجر من عمل بها بعده من غیر أن ینقض من أجورهم شیئا، ومن سن في الاسلام سنة سیئة کان علیه وزرها ووزر من عمل بها من غیر ان ینقض من أوزارهم شیئا)رواه المسلم. واتا:هەر کەسێک سوننەت و ڕێڕەوێکی چاک و جوان دابهێنێ لە ئیسلامدا، ئەوە خێری خۆیش و خێری ئەو کەسانەشی بۆ دەنووسرێ کە دوای خۆشی ئیشی پێ دەکەن بێ ئەوەی لە خێری هیچ کامێکیان کەم بێتەوە، وە هەر کەسێک ڕێڕەو و سوننەتێکی خراپ دابهێنێ تاوانی خۆی و ئەو کەسانەشی لە سەر دەنوسرێت کە ئیشی پێ دەکەن دوای خۆی بؽ ئەوەی لە تاوانی هیچ کامێکیان کەم بێتەوە. لەم فەرموودەیە دا پێغەمبەری ڕێزدارﷺ بێ پێچ و پەنا باسی داهێنانی سوننەت و ڕێگای چاک وخراپ دەکات مەجالی هیچ لێکدانەوەیەک-تأویل-ــێک نادات. ٢- پێغەمبەری خۆشەویست ﷺ دەفەرمووێت: (من أحدث في أمرنا هاذا ما لیس منه فهو رد) رواه البخاري. واتا: هەر کەسێک کردەوەیەک دابهێنێت کە فەرمانی شەرعی خودا و پێغەمبەریﷺ لە سەر نەبێت-بنچینەیەکی نەبێ لە شەرعدا- ئەوە ڕەت دەکرێتەوە. جا تێگەیشتنی پێچەوانە-مفهوم المخالفة- ئەوەمان پێ دەڵێت:کە هەر کردەوەیەکی داهێنراو پشتیوانی قورئان و فەرموودەی هەبێت و بنچینەیەکی هەبێت لە شەرعدا ڕەتناکرێتەوە و وەردەگیرێت. ٣- هەر بە تێگەیشتنی ئەم فەرموودانەی پێغەمبەرﷺبوو کە پێشەوا عومەری کوری خەطاب"رضي الله عنه" موسڵمانانی لە سەر یەک پێشنوێژ کۆکردەوە بۆ تەڕاویح و پاشن فەرمووی:(نعمت البدعة هذه)رواه البخاري واتا: باشترین بیدعە ئا ئاوەیە..!!. ئەم دەقەش بێ پێچ و پەنا و هیچ لێکدانەوەیەك-تأویل-ــێک هەڵناگرێت، کەواتە بیدعە چاک و باش هەیە. وە ئەوانەی لێکدانەوەشی بۆ دەکەن لە لێکدانەوەکانیان دژ یەک-متناقض-ــن، بۆ نمونە ئیبن تەیمیە"رحمه الله" دەربارەی ئەم فەرموودەی گەورەمان عومەر"رضي الله عنه" دەفەرمووێت: ( هذه التسمیة لغویة لا شرعیة و ذالک أن البدعة في اللغة تعوم کل ما فعل إبتداءا من غیر مثال سابق، و أما البدعة الشرعیة فکل ما لم یدل علیه دلیل شرعي)إقتضاء الصراط المستقیم بتعلیق ابن عثیمن:٢٣٣،دار ابن جوزی قاهرة،چاپی یەکەم:٢٠١١. واتا: ناونانی گەورەمان عومەر"رضي الله عنه" بۆ جەماعەتی تەڕاویح بە (بدعە) ناونانێکی زمانەوانی-لغوی-ــیە،نەوەک ناو نانێکی شەرعی، چونکە بیدعە لە ڕووی زمانەوانیەوە هەر کردەوەیەک دەگرێتەوە کە تازە داهێنرابێت و هاوشێوەی نەبێت لە ڕابردودا، بەلام هەرچی بیعەی شەرعیە بە هەر داهێنراوێک دەگوترێ کە بەڵگەی شەرعی لە سەر نەبێ. وەهەر ئیبن تەیمیە"رحمه الله" دەفەرمووێت: (فأما صلاة التراویح فلیس بدعة في الشریعة بل هي سنة بقول الرسول و فعلیه... ولا صلاتها جماعة بدعة بل هي سنة في الشریعة،بل قد صلاها رسول اللهﷺ في الجماعة في أول شهر رمضان لیلتین بلا ثلاثا)هەمان سەرچاوە و لاپەرە. واتا: هەرچی نوێژی تەڕاویحە بە بیدعەی شەرعی ئەژمار ناکرێت، بەڵکو سوننەتە، چونکە: فەرموودە و کردەوەی پێغەمبەریﷺلە سەرە، بە هەمان شێوە ئەنجامدانی تەراویحیش بە کۆمەڵ هیدعە نییە،بەڵکو سوننەتە، چونکە: پێغەمبەری خوداﷺ دوو سێ شەوی سەرەتای مانگی رەمەزان ئەنجامی داوە. وە بە هەمان شێوە ئیبن عثیمن"رحمه الله" دەفەرمووێت: (هي بدعة بإعتبار أنها ترکت ثم أحییت)إقتضاء الصراط المستقیم بتعلیق ابن عثیمن:٢٣٤. واتا: ئەو کردەوەی گەوەرەمان عومەر"رضي الله عنه" بیدعەیە بەگوێرەی ئەوەی وازی لێهێنراوە و دواتر زیندوو کراوەتەوە. هەر کەسێک بە وردی سەیری ئەم ووتانەی رابردووی ئینن تەیمیە و ئیبن عوثەیمن "رحمهما الله" بکات بۆی دەردەکەوێ بە تەواوەتی دژیەکن.!! لە وتەی یەکەمدا ئیبن تەیمیە"رحمه الله" دەفەرمووێت: ئەم فەرموودەی سەروەرمان عومەر"رضي الله عنه": (نعمة البدعة هذا) مەبەست بە پێی بیدعەی زارەکیە، بیدعەی زارەکیش بە هەر کردەوەیەک دەگوترێت کە داهێنراو هێت و هاوشێوەی نەبێت لە رابردوودا. لە ووتەی دوومیدق دەفەرمووێت: ئەمە بە بیدعە ئەژمار ناکرؽت بەڵکو سوننەتە چونکە هاوشێوەی هەیە کە ڕابردوودا پێغەمبەرﷺئەنجامی داوە. واتا ئیبن تەیمیە"رحمه الله" جارێکیان دەفەرمووێت: ئەمە بیدعەیەکی زارەکیە هاوشێوەی نییە لە ڕابردودا،جارێکیشیان دەفەرمووێت: ئەمە سوننەتە و هاوشێوەی هەیە لە رابردوو وە بە هەمان شێوە ووتەکەی ئیبن عثیمنیش "رحمه الله". ئەمە دژیەکێکی ئاشکرایە و هەر کەسێک ورد بێتەوە هەست پێ دەکات. ٤-کردەوەی هاوەڵان: هاوەڵە بەڕێزەکان لە سەردەمی پێغەمبەری خۆشەویستﷺ چەندین پەرستش-عبادة-یان داهێناوە،کە بەڵگەن لە سەر ئەوەه بیدعەی چاک هەیە لەوانە: ١-سوننەتی دەستنوێژ: گەورومان ئەبو هورەیرە"رضي الله عنه" دەفەرمووێت:پێغەمبەری خوداﷺ لە کاتی نوێژی بەیانی بە هیلاکی"رضي الله عنه" فەرموو: (یا بیلال حدثني بأرجی عمل عملته في الإسلام فإني سمعت دف نعلیک بین یدي في الجنة. قال: ما عمل عملا أرجی عندی أني لم طهر طهورا في الساعة لیل أو نهار إلا صلیت بذالک الطهور ما کتب لي أن أصلي)رواه البخاري والمسلم. واتا: ئەی بیلال باسی باشترین کارم بۆ بکە کە لە ئیسلام ئەنجامت دابێت، چونکە: بەراستی گوێم لە دەنگی پێڵاوەکان بوو لەپێش منەوە لە بەهەشتدا، ئەویش فەرمووی: هیچ کارێکم نەکردووە کە لەلام باشتر بێت لەوەی: لە هەر کاتێکی شەوو و ڕۆژدا دەستنوێژم شۆردبێت دوو ڕەکات سوننەتی دەستنوێژم کەدووە. پێشەوا ئیبن حەجەر"رحمه الله" دەفەرمووێت:(ویستفاد منه جواز الإجتهاد في توقیت العبادة بأن بلالا توصل إلی ما ذکرنا بالإستنباط فصوبه النبيﷺ)فتح الباري:٤٥/٣. واتا: ئەو فەرموودەیە سوده ئەوە دەگەیەنه کە دورستە ئیجتهاد بکرێت لە دانانی کاتی خوا پەرستیەک-عبادة- چونکە بیلال"رضي الله عنه" ئیجتهادی کردووە و حوکمی ئەم نوێژە سوننەتەی هەڵهێنجا و پێغەمبەری خۆشەویستیش ﷺ بەکارێکی باشی دانا. ٢- گەورەمان روفاعەی کوڕی رافعی الزرقی"رضي الله عنه" دەفەرمووێت: (کلنا یوما نصلی وراء النبيﷺ فلما رفع رأسه من الرکعة قال: (سمع الله لمن حمده) قال رجل وراءه: ربنا ولک الحمد حمدا کثیرا طیبا مبارکا فیه،فلما انصرف قال: من المتکلم؟، قال: أنا، قال: رأیت بضعة و ثلاثین ملکا یتدبرونها أیهم یکتبنا أول)رواه البخاري و أبو داود و النسائی. واتا: ئێمە ڕۆژێک لە دوای پێغەمبەری خوداﷺ نوێژمان دەکرد کاتێک لە ڕکوع سەری بەرز کردوە و فەرمووه:(سمع الله لمن حمده) پیاوێک لە دوایەوە گوتی:( ربنا ولک الحمد حمدا کثیرا طیبا مبارکا فیه)، کاتێک لە نوێژ بویەوەﷺ فەرمووی: ئەوە کێ قسەه کرد لە ناو نوێژدا؟، پیاوەکە گوتی:من بووم. ئەویشﷺفەرمووی: سی و ئەوەندە فریشتەم بینی پێشبڕکێیان دەکرد کامیان یەکەم کەس بینوسێت. پێشەوا ئیبن حەجەر "رحمه الله" دەفەرمووێت: (وانستدل به علی جواز احداث في دکر دی الصلاة غیر مأثور إذا کان غیر مخالف للمأثور)فتح الباري٣٧١/٢. واتا: ئەم فەرموودەیە دەکرێت بە بەڵگە کە درووستە زیکرێک دابهێنرێت لە ناو نوێژدا کە پێشتر نەبووە و هیچ فەرموودەیەکی دەربارە نەهاتووە بەو مەرجەی لەگەڵ دەقێکی قورئان و سوننەت تێک نەگیرێ. ٣- دوو ڕکات سوننەتی شەهیدی بۆ یەکەم جار خوبەیب"رضي الله عنه" دایهێنا،لە فەرموودەی شەهیدانی (بئر المعونە)دا هاتووە: (...فخرجوا به من الحرم لیقتلوه فقال: دعوني أصلی رکعتین. ثم انصرف إلیهم قال: لولا أن تروا أن ما بي جزع من الموت لزدت، فکان أول من سن رکعتین عند قتل)رواه البخاری. واتا: کاتێک خوبەیبیان لە حەرەم هێنا دەرەوە بۆ ئەوەی بیکوژن فەرمووی: ڕێگەم بدەن دوو ڕەکات نوێژ بکەم،دوای تەواو بوونی نوێژەکە ڕووی تێکردن و فەرمووی: ئەگەر واتان نەزانیبا کە لە مردن دەترسم زیاتر نوێژم دەکرد!! وە خویبەیب"رضي الله عنه" یەکەم کەس بوو سوننەتی شەهیدی داهێنا. جا ئەم فەرموودانە بەڵگەن کە هاوەڵە بەڕێزەکان لە سەردەمی پێغەمبەری خۆشەویستﷺ چەندین سوننەتی جوانیان داهێناوە، وە هەر کەسێک بڵێ ئەم کارانە دەبنە سوننەتی دان پێ دانان -سنة تقریریة- لە وەڵامیدا دەڵێین: ١- پاش ماوەیەکی زۆر پێغەمبەری خۆشەویستﷺ زانی کە بیلال دوو ڕەکات سوننەتی دەستنوێژ دەکات و دانی پێدانا،ئایە دەکرێ بڵێین بیلال"رضي الله عنه" لەو ماوەیەی کە پێغەمبەرﷺ نەیزانیبوو گومڕا بووە؟! نعوذ بالله. ٢- ئەگەر ئەگەر کەسێک گوتی: پێغەمبەری خۆشەویستﷺ دانینا بەسوننەتی بیلال و زیکرەکەی ڕوفاعە"رضي الله عنهم" لە ژیانی خۆیاندا بۆیە پێیان ناگوترێ بیدعە، ئەوە خۆ گەورەمان خوبەیب"رضي الله عنه" دوای دو ڕەکات سوننەتی شەهیدی دەست بە جێ شەهید کرا،بە فریای ئەوە نەکەوت کە داخوا پێغەمبەری خودا ﷺ کارەکەی پەسەند کردووە یان ڕەتی کردۆتەوە،ئایە ئەگەر پێغەمبەر خوداﷺ دوو ڕەکات سوننەتەکەی ڕەتبکردبایەوە دەبوایە بمان گوتایە کە خوبەیب"رضي الله عنه" بە گومڕایی مرد لە کاتێکدا گیانی لە پێناوی ئیسلامدا سپارد؟!! خۆ ئەگەر پێشی ڕازی بوو، ئەوە خوبەیب"رضي الله عنه" هەر شتێکی داهێنا کە پێشتر نەبوو، کواتە بیدعەی کرد. جا وەک باسمان کرد بە پیشتوانی ئەو بەڵگانەی ڕابردوو زانایان بیدعە دابەش دەکەن بۆ دوو بەشی سەرەکی: ((( بیدعەی جوان و چاک بیدعەی خراپ))). ئەمەش ووتە و ڕای بەشێک لە زانایان: ١- پێشەوا شافعی"رحمه الله" دەفەرمووێت: (البدعة بدعتان: محمودة و مذمومة، فما وافق السنة فهو محمدود وما خالفها فهو مذموم)فتح الباري٣١١/١٣. وە پێشەوا بەیبهەقی"رحمه الله" گێڕاویەتیەوە کە پێشەوا شافعی"رحمه الله" فەرموویەتی: (المحدثات ضربان: وَما أُحْدِثَ یماخلفَ كِتاباً أوْ سُنَّةً أَوْ إِجْماعاً أَوْ فَهُوَ البِدْعَةْ الضّلالَّةُ،وَما أُحْدِثَ من الخیر لا يُخالِفْ شَيْاً مِنْ ذالِكَ فَهذه محدثة غیر مذمومة) هەمان سەرچاوە و لاپەرە. واتا: بیدعە دوو جۆرە: هەر بیدعەیەک پێچوانەی قورئان و سوننەت و کۆدەنگی زانایان ئەوە بیدعەیەکی زەم کراو و خراپە، وە هەر بیدعەیەک پێچەوانەی هیچ کامێک لەمانە نەبێت ئەوە بیدعەیەکی چاک و باشە. ٢- وە حافظی ئیبن ئەیثەر"رحمه الله" لە نهایة دا دەفەرمووێ: ( ابدعة بدعتان، بدعة هدي و بدعة ضلالة فما کان في خلاف ما أمر الله به ورسوله،فهو في حیز الذم و الإنکار، وما کان واقعا تحت عموم مما ندب الله إلیه و حض علیه الله و رسوله فهو في حیز المدح) واتا: بیدعە دوو جۆرە: بیدعەی ڕێ ڕۆشن و ڕاست، بیدعەی گومڕا کەر، هەر بیدعەیەک دژ بوەستێت لەگەڵ فەرمانەکانی خودا وپێغەمبەرەکەیﷺ ئەوە دەچێتە چوارچێوەی نکۆڵی کردن و زەم و ڕەت دەکرێتەوە، وەهەر بیدعە بچێتە ژێر ڕۆشنایی قورئان و سوننەت و فەرمانەکانی خودا و پێغەمبەرﷺ ئەوە دەچؽتە چوارچێوەی ستایش و پێهەڵدان و وەەدەگیرێت. ٣- بەشێک لە زانایان لە ناویاندا پێشەوا عیزیی کوڕی عبدالسلام"رحمه الله" دەفەرموون: بیدعە بە گوێرەی پێنج حوکمەکە: (واجب-سنة-حرام-مکروه-مباح) دابەش دەبێت، واتا: بیدعە هەیە ئەنجامی واجبە، بیدعە هەیە سوننەتە بیدعە هەیە حەڕامە،بیدعە هەیە ناپەسەندە،بیدعە هەیە ڕێگە پێدراو-مباح-ــە: بیدعەی واجب وەک: هەوڵدان بۆ فێربوونی زانستی(النحو و الصرف) بۆ تێگەیشتن لە قورئان و سوننەت و فێربوونی بەڵگەکانی ئەهلی کەلام بۆ ڕەتدانەوەی بێ باوەڕان-ملحد- و بیدعە چیەکان. بیدعەی سوننەت وەک: دانانی کتێبە شەرعیەکان و کۆبوونەوە بۆ نوێژی تەڕاویح و دروست کردنی خوێندنگای ئاینی و بەستنی کۆڕی زانیاری....هتد بیدعەی حەڕام وەك:داهێنانی مەزهەب و کردەوەیەك کە پێچەوانەی قورئان و سوننەت بێت بۆ نمونە:بۆچون و مەزهەبی قەدریەکان و مەرجەئیەکان موشە بیهەکان...هتد. بیدعەی ناپەسند وەك:ڕازاندنەوەی ڕواڵەتی مزگەوتەکان و چۆڵکردنیان لە عیبادەت وخواپەرستی...هتد. بیدعەی ڕێپێدراو وەك:تەوقەکردن لە دوای جەماعەتی بەیانیان و عەسران و،گۆڕینی جۆرەکانی خواردن و خواردنەوە...هتد بڕوانە المنهاج شرح مسلم:۳۹۳/٦ وفتح الباری۳۱۱/۱۳ دکتۆر یوسف القرضاوى لە وەڵامی برایەکدا دەربارەی بیدعە دەفەرمووێت:(ليست البدعة يا أخى كل ما إستحدث بعد رسول اللهﷺ بإطلاق،فقد استحدث المسلمون أشياءً كثيرة لم تكن فى عهدهﷺ ولمْ تُعَد بِدعَة،مثل إستحداث عثمان آذاناً آخر يوم الجمعة بالزوراء لما كثر الناس واتسعت المدينة ومثل استحداثم العلوم المُختلِفة وتدريسها فى المساجد مثل:علم الفقه،و علم أصو الفقه،وعلم النحو والصرف،و علم الغة والبلاغةِ،وكُلها علوم لمْ تكن على عهدِ النبييﷺ وإنما إقتضاها التطور،وفرضتها الحاجه،ولم تخرج عن مقاصد الشرعية،بل هي لخدمتها وتدور حول محورها،فما كان من الأعمال في إطار مقاصِدِ الشرعيةِ،لا يُعَد في البدعة المذمومة وإن كانت صورته الجزئية لم تَعْهَد في عهدِ النبوةِ إد لم تَكُنْ الحاجة إليه قائمةً)فتاوى المعاصرة الدكتور يوسفالقرضاوى:۲۱۷/­۲ واتا:ئەی براکەم هەر شتێك لەدوای پێغەمبەری خودا ﷺ داهێنرابێت بەشێوەیەکی ڕەها بە بیدعە ئەژمار ناکرێرێت،بێگومان موسڵمان چەندین شتی زۆریان داهێناوە کە لەسەردەمی پێغەمبەری خوا ﷺنەبوون و بە بیدعەش ئەژمار ناکرێن،وەك داهێنانی بانگی دووەم لە لایە عثمانی کوڕی عەفانەوە،کاتێك خەڵکی زۆر بوون و شاری مەدینەش فراوان بوو،وە بۆ نمونە:داهێنانی چەندین زانستی جیاجیاو خوێندنیان لەناو مزگەوتدا وەك:زانستی شەرع-فقە-زانستی أصول فقە و زانستی نحو و صرف و زانستی زمانەوانی و ڕەوانبێژی.ئەوانە چەند زانستێکن کە هیچیان لەسەردەمی پێغەمبەردا ﷺنەبوون،بەڵام گۆڕانکاریەکانی ژیان داخوازی کردون و فەرزی کردوون،وەلەچوار چێوەی مەبەستەکانی شەرع-مقاصد-الشرعیە-نەچونە دەرەوە،بەڵکو لە خزمەتی مەبەستەکانی شەرع دان و لە دەوری سنورەکانی هەڵدەسوڕێن،وە هەر کردەوەیەك لەچوار چێوەی مەبەستەکانی شەرع دابێت،بەبیدعەی خراپ ئەژمار ناکرێت با شێوەکەشی لە سەردەمی پێغەمبەردا ﷺنەبوبێت،چونکە ڕەنگە ئەم کردەوە لەو سەردەمەدا پێویست نەبوبێت. ئینجا بزانە:هەتا ئیبن تەیمیەش "رحمه الله" بیدعەی دابەش کردووە بۆ چەند جۆرێك و ڕێگای بەهەندێک بیدعە داوە و دەفەرمووێت:(إن الناس لا يحدثون شيئاً إلا لأنه يرونه مصلة،إذ لو اعتقدوه مفسدة لم يحدثوه،فإنه لا يدعو إليه عقل ولا دين،فما رآه المسلمون مصلحة نظر فى السبب المحوج إليه فإن كان السبب المحوج إليه أمراً حدث بعد النبيِﷺ من غير تفريط منا،فهنا قد يجوز إحداث ماتدعو الحاجة إليه،وكذلك إن كان المقتضي لفعله قائماً على عهد رسول اللهﷺ لكن تركه النبي ﷺ لعارض قد زال بموته)إقتضاء صراط المستقيم:۲۳٦ واتا:خەڵکی هیچ شتێك داناهێنن مەگەر مەبەستیان پێی بەدەستهێنانی چاکەو سودێك نەبێت،چونکە هۆش و دین ڕێهە نادەن کەشتێك سودی نەبێت خەڵکی هەوڵ بدات بۆ داهێنانی،بۆیە هەر شتێك موسڵمانان بە باشیان زانی سەیری هۆکاری پێویستیەکەی دەکرێت،ئەگەر هاتو هۆکاری پێویستیەکەی لەدوای پێغەمبەر ﷺ پەیدابوبێ بێ ئەوەی ئێمە زیادە ڕۆیی تێدا بکەین ئەوە دروستە بە ئەندازەی پێویست دابهێنرێت،وە بەهەمان شێوە ئەگەر داواکار و هۆکارەکەی لەسەردەمی پێغەمبەردا ﷺهەبوبو،بەڵام پێغەمبەری خودا ﷺ بەهۆی ڕێگریەکەوە ئەنجامی نەدابێت،بەڵام دوای وەفاتی پێغەمبەر ﷺ ئەم ڕێگریە نەما بێت ئەوەشیان دروستە دابهێنرێت. وەپاشان دەفەرمووێت:وە هەرچی ئەو کردەوانەن کەلەدوای پێغەمبەری خوداوە ﷺ بە هۆی پێویستی خەڵکەوە پەیدابوون و هیچ سەرپێچیەکیپەروەردگاریان تێدانیە و سودو قازانجیان هەیە،ئەوە شەرع زانان لەم بارەیەوە دوو ڕایان هەیە: یەکەم:دروستە ئەنجام بدرێت،بەو مەرجەی نکۆڵی-نهی-دەرمارە نە هاتبێت.ئەوەش ڕای ئەو زانایانەیە کە دەڵێن بە (مصلحة المرسلة)حوکم جێگیر دەبێت.دووەم:دروست نیە ئەنجام بدرێت،چونکە فەرمانی دەربارە نەهاتووە.ئەوەش ڕای ئەوزانایانەیە کە دەڵێن بە (مصلحة المرسلة)إقتضاء صراط المستقيم حوکم جێگیر ناکرێت. ئەم ووتانەی ئیبن تەیمیە رحمةالله ئەوە دەگەیەنن کە ئەویش لە هەندێك بابەتدا ڕێگای داوە داهێنان بکرێ بەو مەرجەی پشتیوانی قورئان و سوننەت هە بێت. (چەند بیدعەیەک لە ناو حەرەمەین و لە لایەن زانیانی سعودیە دەکرێ.) هەرکەسێک بە وردی بروانێت بۆ ناو مزگەوتی حەرەمەین - مزگەوتی حەرام و مزگەوتی پێغەمبەرﷺ - دەهینێت چەندین بیدعەی تێدا ئەنجام دەدرێ، وە زانیانی خەلیج بە گشتی سعودیە بە تایبەتی چەند بیدعەیان داهێناوە، ئێمە لێرەدا بە کورتی ئاماژە بە هەندێکیان دەکەین: ١- ڕازاندنەوەی مزگەوتەکانی حرمین و موسینی ئایەت و و فەرموودە لە سەر دیوارەکان، لە کاتێکدا لە شەرعدا نکۆڵی لێکراوە، هەتا ئیبن باز و زانیانی خەلیجیش "رحمه الله" دەفەرموون: هەڵواسین و نواینی قورئان و ڕازاندنەوەی مزگەوت حەرام و ناپەسەندە. ٢- خوێندنی دوعای ختمی قورئان لە دوای نوێژی تەڕاویحدا. ٣- طەواف کردن لە نێوان ڕەکاتەکانی توڕاویحدا. ٤- درێژ کردنەوەی قنووت لە ویتری دوای تەڕاویحەکاندا. ٥- دووعا کردن بۆ کاربەدەستانی سعودیەبلە ناو قنوت. ٦- کۆکردنەوەی موسڵمانان لەناو مزگەوتەکاندا لە شەوانی قەدر و ووتار بۆ دانیان. ٧- ئەنجامدانی نوێژی جەژن لە ناو مزگەوتدا، لە کاتێکا پێغەمبەرﷺ تەنها جارێک نوێژی جەژنی لە ناو مزگەوت کردووە ئەویش بە هۆی بارانەوە. ٨- ئەنجامدانی شەو نوێژ بە کۆمەڵ و بە شێوەیەکی فراوان و دیاری کردنی کاتی دیاری کراو و پێشنوێژی دیار کراو بۆ شەو نوێژەکان. ٩- طەواف کردن لە صەفا و مەڕوا. ١٠- ساڵانە تایبەتکردنی حەفتەیەک بۆ لابردنی گومانەکان لە سەر محمدی کوڕی عبدالوەهاب.! ١١- ڕەجمی شەیتانەکان لە قاتی دووەم و سێیەم. جا ئەگەر بێت و هەموو داهێنراوێک بیدعەیەکی خراپ بێت، دەبێ بڵێین ئەو کەسانەی دەچن بۆ حەج و عومەرە لە جیاتی پاک ببنەوە گومڕا دەبن، چونکە: دەچنە ناو ئەو هەموو بیدعانەوە، ئەوەش لە عەقڵ و لۆژیکەوە دوورە. بۆیە قسەی راست ئەوەیە ئەوەیە کە بیدعە دوو جۆرە: هەر بیدعەیەک پیشتوانی قورئان و سوننەتی هەبێت ئەوە بیدعەی چاک و جوانە، وە هەر کردەوەیەک پێچەوانەی قورئان و سوننەت و کۆ دەنگی زانایان بێت بیدعەیەکی خراپە. (هەر کردەوەیەک پێغەمبەرﷺ نەیکردبێ و ئەنجامی نەدابێ بەڵگە نییە لە سەر حەڕام بوونی.) زانیانی أصول الفقه دەفەرموون: (ترك النبي لشیء لا یدل علی حرمته) واتا: واز هێنانی پێغەمبەرﷺ لە کارێک بەڵگە نییە لە سەر حەرامی ئەو کارە، وە خەدەرموون: (أن ترك النبيﷺ لأمر یعنی أنه حرام أو أن ینفی بالکلیة) واتا: وازهێنانی پێغەمبەرﷺ لە کارێک و نەیکردبێ، بەڵگە نییە لە سەر حەرامی و واز هێنانی ئەو کارە بەگشتی. بە واتایەکی ڕونتر: کاتێک موسڵمانان کارێک دەکەن و پێغەمبەری خوداﷺ نەیکردووە بەڵگە نییە لە سەر نادروستی و حەرامی ئەم کارە، زۆر کردوە هەنە پێغەمبەری خوداﷺ لەبەر هۆکارێک نەیکردووە، بەڵام ئەنجامدانی سوننەتە. ئەمانەش چەند نمونەیەکن لەو کردەوانە: ١-پێغەمبەری خوداﷺ وازی لە جامەعەتی تەڕاویح هێنا لە ترسی ئەوەی لەسەر ئوممەتەکەی واجب بێت، بەڵام هەر کەسێک ۆە دوای پێغەمبەرﷺ ئەنجامی بدات سوننەتە و حەڕام و ناپەسەند نییە، بۆیە ئیمامی عومەر"رضي الله عنه" ئەنجامیدا. ٢- پێغەمبەری خوداﷺ بە خاتوو عائیشەی"رضي الله عنها"ــی فەرموو: (لولا أن قومك حدیثوا عهد بجاهلیة لأمرت فهدم فأدخلت فیب ما أخرج منه و ألزمه بالأرض و جعلت له بابین بابا شرقیابو بابا غربیا فبلغت به أساس إبراهیم علیه السلام)رواه البخاري. واتا: ئەگەر گەلەکت تازە موسڵمان نەبونایە- لەوە نەترسابام پاشگەز ببنەوە- فەرمانم دەکرد ماڵی کەعبە بڕوخێنن و ئەوەم بۆ زیاد دەکردەوە کە لێی کەم کراوە، وە دوو دەرگام لە ڕۆژ هەڵات و ڕۆژ ئاوا تێدەگرت لە سەر بنچینەی ئیبراهیم"علیه السلام". دوای ئەوەی ئەو تەسە نما یەزیدی کوڕی معاویەی ئەو سوننەتەی جێبەجه کرد، بەڵام لە سەردەمی عبدالملیکی کوڕی مەڕوان لێی کەم کراوە. ٣- هەندێ کردوە هەیە پێغەمبەر ﷺ وەک ڕەحمەتێک بۆ ئوممەتەکەی لە سەریان گەران و قورس نەبێت یان نەبێتە هۆکاری هەڵدێر بۆ ئوممەتەکەی ئەنجامی نەداون لەوانە: پێغەمبەرﷺ لە مزگەوت سوننەتی دوای عەصری نەدەکرد بەڵام خاتوو عائیشە"رضي الله عنها" دەفەرمووێت: ( مایأتینی رسول الله ﷺ في یوم بعدا الصر إلا وصلی رکعتین)رواه البخاری. واتا:هەر پاش عەسرێک پێغەمبەرﷺهاتبێتە ماڵی من دوو ڕەکات سوننەتی کردون. ئەویش لە ترسی ئەوەی نەوەک ئوممەتەکەی بکەوێتە هەڵەی خۆ چواندن بە مەجوسیەکان و لە کاتی نوێژی ئەواندا نوێژ بکەن، بەڵام چونکە بۆ خۆی ئەم ترسەی نەبوو دوو ڕەکات نوێژی دەکرد. ئینجا پێغەمبەری خوداﷺ دەفەرموێت: ( لولا أن أشق علی أمتي لأمرهم با لسواک عند کل صلاة)رواه البخاري. واتا: ئەگەر کە سەر ئوممەتەکەم گران نەبوایە فەرمانم پێدەکردن لە پێش هەموو نوێژێک سیواوکیان بکردبایە. وە چەندین کاری تریش هەبووە کە پێغەمبەرﷺ ئەنجامی نەداون لە ترسی واج بوونی، خاتو عائیشە"رضي الله عنها" دەفەرموێت: ( إن رسول الله ﷺ یترک العمل وفعله أحب الیه خشیة ان یستن به الناس فیفرض علیهم، وکان یحب ما خفف علیهم) رواه البخاري. واتا: پێغەمبەرﷺزۆر کردەوە هەبوو پێی خۆشبوو بیکات، بەڵام لە ترسی ئەوەی خەڵکی بیکاتە سوننەت و دواتر لە سەریان واج بێت، ئەنجامی نەدەدان، وە پێی خۆش بوو لە سەر ئوممەتەکەی سوك بکات. ٤- پێغەمبەری خوداﷺ هەندێک خواردنی نەخواردون، بەڵام ڕێگای داوە بە خەڵکانی تر کە بیخۆن. خالیدی کوڕی وەلید"رضي الله عنه" دەفەرموێت:لەگەڵ پێغەمبەرﷺ چووم بۆ ماڵئ خاتوو مەیمونە"رضي الله عنها" گۆشتی بزنەمژەی بۆ هێناین، پێغەمبەرﷺدەستی دایە بیخوات،هەندێک لە خێزانەکانی گووتیان: ئەی پێغەمبەری خوداﷺ قومقومەیە پێغەمبەرﷺ دەستی کێشایەوە، منیش گوتم: ئەی پێغەمبەری خوداﷺ حەرامە؟ ئەویش فەرمووی: ( لا ولکن لم یکن بأرض قومی فأجدونی اعافة) رواه البخاري. واتا: نەخێر حەڕام نییە، بەڵام من بۆیە نایخۆم چونکە لە ناو گەلەکەمدا ئەم خواردنە بەر بڵاو نییە، بۆیە منیش حەز ناکەم بم بینن کە من دەیخۆم. جا بە پشتیوانی ئەو بەڵگانەی ڕابران کۆمەڵێ زانیانی ئیسلامی یەکدەنگن لە سەر ئەوەی کە بێ دەنگی پێغەمبەرﷺ و نەکردنی کارێک لە لایەن پێغەمبەرﷺ بە هیچ شێوەیەک نابێتە بەڵگە بۆ قەدەغگە کردن و حەڕامکردن و بە بیدعەبوونی،وە بە درێژایی مێژووی ئیسلام هیچ زانایەکی زانستی (اصول الفقه) نەبوو کە (ترک النبيﷺلفعل) بکات بە بەڵگە بۆ قەدەغە لردن و حەڕام کردنی کارێک. بەڵکو زانیانی أصول دەفەرموون: ( لا ینسب إلی ساکتالقل....) واتا: هیچ ووتەیەک نادرێتە پاڵ مرۆڤی بێ دەنگ، کەواتا: چۆن کەسێک دەتوانێ کرادرێک بداتە پاڵ پێغەمبەری خوداﷺ کە پێغەمبەری خوداﷺ نەی کردووە، وە چۆن کەسێک دەتوانێت بە کردارێک بڵێ حەرامە کە پێغەمبەرﷺ نەی فەرمووبێ ئەو کارە حەرامە؟! پێغەمبەری خوداﷺ دەفەرمووێ: ( ما أحل اللهفي الکتاب فهو حلال وما حرم الله فهو حرام، وما سکت عنه فهو غفر، فأقبلوا من الله عافیة، فإن الله لم یکن شیئا ثم تلا(ما کان ربك نسیا منسیا)رواه الدار قطنی و البذار و الحاکم، و صحح الذهبی و الحاکم، و قال الهیثمی في مجمع الزوائد: رجاله ثقات. و سورة-المریم٥٤-. واتا:ئەوەی خوای گەورە لە قورئانا بە حەلالی داناوە ئەوە حەلالە، ئەوی بە حەرامی داناوە ئەوە حەرامە، ئەوەی لە ئاستی بێ دەنگ بوو لێی بووری و ، ئێوەش لێبودەکانی خوا وەربگرن، چونکە: خوای گەورە لە هیچ شتێ بێ دەنگ نەبوو لە ڕوی لە بویرچوونەوە - بەڵکو ئاسانکاریە-وما کان ربك نسیا- لە گەڵ ئەوەشدا هەندێ کەز بێ دەنگیەکانی خودا و پێغەمبەرﷺ بە تێڕوانینی لاوازی خۆیان دەکەنە گوتە و بە حەڕام لێکی دەدەنەوە و لێبوردەکانی خوداش وەر ناگرن!!. لە کاتێکدا ئەگەر بێت و درووستیش بێت بێدەنگیەکانی خودا و پێغەمبەرﷺ بکرێنە ووشە و گوتە، ئەوا دەبێت بڵێین: بێ دەنگیەکان نیشانەی رەزامەندی و درووستی دەگەیەنێ چونکە: ١-هەرگیز خواو پێغەمبەرﷺ لە ئاستی حەرام بێ دەنگ نابن. ٢- زانایان أصول دەفەرموون: (الأصل في الأشیاء الإباحة) بنەوان و بنچینەی هەموو شتێک دروستی و ڕەوانەیە. - پێشەوا ئیبن ئەبی عز "رحمه الله" لە شەرحی عەقیدەی طەحاویدا دەفەرمووێ: خێر و پاداشتی قورئان دەگات بە مردوو هەر وەک چۆن نوێژ و ڕۆژوو و حەجی پێ دەگات، وە ئەگەر کەسێک بڵێت: خۆ سەلەف نەیان کردووە و پێغەمبەرﷺ ئاماژەی پێ نەکردووە ئەوا لە وەڵامیدا دەڵێین: ( ولیس کون السلف لم یفعله حجة في عدم الوصول، و من أین لنا هذا النفي العام) شرح عقیدة الطحاویة ٥١٧/١. واتا: تەنها بەوەی کە پێشینان نەیانکردووە نابێتە بەڵگە بۆ نەگەیشتنی خێری قورئان بۆ مردوو، ئەو ڕەتکردنەوە گشتیەتان لەکوێوە هێنا. عبدالله الغماری لە کتێبی (حسن التفهم و الدرك لمسألە الترک) زۆر جوان ئەم بابەتەی شیکردۆتەوە و لە دەستپێکدا دەڵێ: الترک لیس بحجة في شرعنا لا یقتضی منعا ولا إیـــــــجابا فمن إبتغی حظرا بترک نبینا ورآه حکما صـــادقا و صــوابا قد ضل عن النهج الأدلة کلها بل أخطأ عن نهج الأدلة کلها لا حظر یمکن إلا إن نهی أتی متوعـــدا لمخــــالفە عـــــــذابا أو لم فعل الـــمؤذن بعـــقوبة أو لفظ تحـــریم یـــواکب عابا ئینجا بزانە: زانایانی زانستی أصول الفقه یەک دەنگن بەهیچ شتێک قەدەغە-حرام- ناکرێت تەنها بەم دەستەواژانەی خوارەوە نەبێت: ١- دەستەواژەی قەدەغە کردن-تحریم- بۆ نمونە: خوایگەورە دەفەرمووێ: ( حرمت علیکم المیتة و الدم و لحم الخنزیر)النساء ١٩. ٢- دەتەواژەی نکوڵی ڕەوا بوون-نفی الحل- بۆ نموونە: خوای گەورە دەفەرموێت: ( یأیها الذین ءامنوا لا یحل لکم ان ترثوا النساء کرها) الإسراء ٣٢. ٣- دەستەواژەی خۆ پاراستن-إجتناب- خوای گەورە دەفەرمووێت: ( إنما الخمر و المیسر و الأنصاب و الأزلم رجس من عمل الشیطان فاجتنبوه لعلکم تفلحون) المائدە٩٠. ٤- دەستەواژەی واز لێهێنان نکۆڵی نزیک بوونەوە، بۆ نمونە:خوای گەورە دەفەەمووێ: (ولا تقربوا الزنی). ٥- هەر کردەوەیەک بە ئەنجامدانی لێپێچینەوەی دنیایی یان قیامەتی لە سەر بنیات بنرێت، بۆ نمونە خوای گەورە دەفەرمووێت: ( والذین یرمون المحصنت ثم لم یأتوا بأربعة شهداء فاجلدوهم ثمنین جلده)النور ٤. / علم أصول الفقه، عبدالوهاب خلاف: ١٢. جگە لەم دەستەواژانەی سەرەوە، بە هیچ دەستواژەیەکی تر هیچ کارێک قەدەغە-حرام- ناکرێت، بۆیە هەر کەسێک کردوە واز لێ هێناراوەکانی پێغەمبەری خۆشەویستﷺ قەدەغە بکات ئەوا بە ناوی خوداو پێغەمبەرەوەﷺ بە بێ زانیاری قسەی کردووە ئەوەش یەکێکە لە تاوانە گەورەکان. ( جیاڕایی زانیان "بیدعە" نییە) زۆر کەس جیاوازی نێوان جیاڕایی زانیان و بیدعە ناکات، بۆیە کاتێک ڕایەک وەردەگیرێت بێ سێ و دوو ڗای بەرامبەری بە بیدعە و سەر لێ شێواوی دەزانێت و بانگەشەشی بۆ دەکات، بەوەش هەندێ گەنجی خوێن گەرم دەخاتە گومانەوە و چەند پرسیارێکیان لا دروست دەکات لەو پرسیارانە: ئایا ئەگەر قورئان یەک قورئان بێت و فەرموودە هەمووی هی پێغەمبەرﷺ بێت جیا ڕایی زانایان بۆ؟ بۆ لە جیاتی زانایان نەگەڕێینەوە بۆ قورئان و سوننەت؟ ئایا جیا ڕایی زانایان لە سەردەمی پێغەمبەرﷺ هەبووە یان تازەیە و بیدعەیە؟ئایا ئەم هەموو ڕایە لە سەر بابەتێک کامەیان ڕاستە..؟ ئەم پرسیارانە و چەندین پرستاری تر لای مرۆڤی موسڵمان کەڵەکە دەبن، ئێمە لێرەدا باسی جیاڕایی زانیان دەکەین کە وەڵامی هەموو ئەم پرسیارانەی تێدایە: سەرەتا بزانە: جیاڗایی زانایان لە هەموو سەردەمێک هەبووە و هیچ کامێکیشیان بە ئەوی تری نەگووتوە ڕای تۆ بیدعە و حەرامە، ئێمە لێرەدا بە کورتی باسی جیا رایی زانایان دەکەین لە هەر سێ سەدە زێرینەکەی ئیسلام، لەوێوە بۆمان دەردەکەوێ کە جیا رایی هەڵقوڵاوی فیتڕەتی مرۆڤ،ئاینی پیرۆزی ئیسلامیش یەکانگیرە لەگەل فیترەتی ساغ و سەلامەتی مرۆڤدا، پاشان مادام مرۆڤەکان یەک لاشە و یەک بیرکردنەوە و یەک هەست نین ئەوە ئاسایە جیا ڕابن، بەلام نەو مەرجەی جیاڕاییەکە لە سنوری شەرع و ئەدەبی زانایان دەر نەچێت. (جیا ڕایی لە سەردەمی پێغەمبەر داﷺ) لە چەندین کات و شوێندا لە سەردەمی پێغەمبەرداﷺ بە ئاشکرا جیا ڕایی هاوەڵان دەربارەی بەبەتێک یان تێگەیشتن لە فەرموودەیەکی پێغەمبەرﷺ هەبووە و پێغەمبەری خوداشﷺ ڕێگری لێ نەکردوون دانه بە دروستی کارەکەیاندا ناوە، ئەمانەی خوارەوە چەند نموونەیەکن لە جیاڕایی زانایان لە سەردەمی پێغەمبەرﷺ: ١- عبدالله ی کوڕی عمر"رضي الله عنهم" بۆمان دەگێڕێتەوە پێغەمبەری خودا لە ڕۆژی جەنگی(الأحزاب)ــدا بە هاوەڵانی فەرموو: ( لا یصلین أحد العصر إلا في بنی قریظة فأدرک بعضهم العصر في الطریق، فقال بعضهم: لا نصلی حتی نأتیها، و قال بعضهم بل نصلی لم یرد منا ذالك، فذکر ذالک للنبيﷺ فلم یعنف واحدا منهم)رواه الشیخان. واتا: هیچ کەسێک نابؽت نوێژی عەصر بکات تا دەتات هۆزی(بنی قریظة)، لە ڕێگادا کاتی نوێژی عەسر هات، هەندێک لە هاوەڵان فەرموویان: ئێمە نوێژەکەمان دوا دەخەین و نایکەین هەتاوەکو دەگەینە(بنی قریظة) کۆمەڵێکیش فەرموویان: ئێمە نوێژەکەمان دەکەین و دوای ناخەین، چونکە مەبەستی پێغەمبەرﷺ پەلە کرەن بووە نەوەک نەکردنی نوێژەکە، دواتر ئەو جیا ڕاییەیان بۆ پێغەمبەرﷺ باس کرد ئەویش رەخنەی لە هیچ کامێکیان نەگرت. جا لێرەدا فەرمانەکەی پێغەمبەرﷺ یەک فەرمان بوو (لا یصلین أحد العصر إلا في بنی قریظة...) بەڵام هاوەڵان دوو ای جیاوازیان دەربارەی فەرمانەکەی لێ پەیدا بوو، پێغەمبەریشﷺ هەردووک ڕاکەی پەسەند کرد و، ڕەخنەی لە هیچیان نەگرت!! ٢- دوو هاوەڵی پێغەمبەرﷺ لە گەشت بوون، کاتی نوێژ هات و ئاویان دەست نەکەوت و تەیەمومیان کردوو نوێژیان کرد، پاش ماوەیەک بەر لەوەی کاتی نوێژ بەسەر بچێت ئاویان دەست کەوت، یەکێکیان نوێژەکەی دووبارە کردەوە، ئەوی تریشیان گوتی: من نوێژم کردووە و دوبارەی ناکەمەوە، دواتر بەسەرهاتەکەیان بۆ پێغەمبەری خوداﷺ گێڕایەوە، پێغەمبەری خوداشﷺ ڕەخنەی لە هیچ کامێکیان نەگرت و بەو هاوەڵەی کە نوێژەکەی دوبارە نەکردەوە فەرمووی: (أصبت السنة و أجزأت صلاتك) واتا: پێکاوتە و نوێژەکەت بەرکەوتووە، وە بە هاوەڵەکەی تریشی فەرموو: (لك الأجر مرتین)واتا: تۆ دوو جار پاداشتت بە دەست هێنا. رواه أبو داود و دارمی و بیهقی. لێرەدا پێغەمبەری خۆشەویستﷺ ڕەخنەی لە هیچ کامێکیان نەگرت و بە هیچیانی نەگوت تۆ بیدعە چی!!. ٣- جیا ڕایی هاوەڵان دەربارەی گیراوەکانی غەزای بەدر. دەربارەی گیراوەکانی بەدر هاوەڵان بوون بە چەند ڕایەک، پێشەوا ئەبوبەکر"رضي الله عنه" فەرمووی:ئەی پێغەمبەری خوداﷺ ئازادیان بکە لە پاشان شتێکیان پارە لێ وەربگرە چونکە ئەمانە خزم و کەس و کاری خۆمانن، پێشەوا عمریش"رضی الله عنه" فەرمووی: ئەی پێغەمبەرگ خوداﷺ من ێای ئەبوبەکرم"رضي الله عنه" نییە،بەڵکو دەڵێم با هەر یەکێکمان خزمی خۆی بکوژێ، پێغەمبەریشﷺ ڕای ئەبوبەکری"رضي الله عنه"ــی هەڵبژارد، خوای گەورەش گەلیی لێکرد لە سەە هەڵبژاردنی ئەم ڕایە. جا کە هاتباو جیا ڕایی خراپ بوایە ئەوا خەسی گەورە لە سەر جیا ڕاییەکەش گلەیی و لۆمەی دەکردن، هەروەک چۆن لە سەر هەڵبژاردنی ڕاکەی پێشەوا ئەبوبەکر گلەیی لە پێغەمبەرﷺ کرد. ٤- هاوەڵان"رضي الله عنهم" دەربارەی بڕینی دارەکانی"بني النضیر" بوون بە دوو بەشەوە، بەشێکیان گوتیان: ئێمە نایان بڕین، چونکە خوای گەورە کردونی بە دەستکەوتی ئێمە، بەشێکی تریشیان گوتیان: دارەکان دەبڕین بۆ ئەوەی ڕق و کینەی خۆمانیان بە سەردا بڕێژین و توڕەیان بکەین، خوای گەورەش کاری هەردوک بەشی بە ڕاست دانا و پێی ڕازی بوو فەرمووی:( ما قطعتم من لینہ أو ترکتموها قائمة علی أصولها فبإذن الله ولیخزي الفاسقین) الحشر٥،الجامع الاحکام القران تفسیر القرطبی:٩/١٨. واتا:هەر دار خورمایەکتان بڕی بێ، یان نەتان بڕیبێت و بە ڕاوەستاوی لێی گەڕابن لە سەە بنج و ڕیشەی خۆی، ئەوە بە فەرمان و ڕێگاپێدانی خوا بووە، بۆ ئەوەی فاسقەکان ڕیسوا بکەن. جا ئەمانەی ڕابران بەشێکی کەمن لە وێنەکانی جیا ڕایی لە سەر بابەتە شەرعیەکان لە سەردەمه پێغەمبەری خۆشەویستﷺ، وە چەندین وؽنەی تریش لە بەر دەستدایە لە ترسی درێژ بوونەوە نەمان نووسیون. جا ئەم قوتابخانانە لە تەفسیری چەندین ئایەتی قورئانی پیرۆز جیا ڕا بوونە، بۆ نمونە: دەربارەی ئایەتی: ( أو لمستم النساء..)النساء٤٣. گەورەمان ابن عەباس"رضي الله عنه" دەفەرمووێت: مەبەست بە (لمس) -جیماع-ــە بە بەڵگەی فەرموودەکەی خاتوو عائشە"رضي الله عنها" کە دەفەرموێت: ( کان الرسول اللهﷺ یتوضأ ثم یقبل ثم یصلی ولا یتوضأ) رواه احمد و ابن ماجة و دار قطنی. واتا:پێغەمبەری خوداﷺ دەستنوێژی دەگرت، دواتر خێزانەکانی ماچ دەکرد، پاشان نوێژی دەکرد بێ ئەوەی دەستنوێژ بگرێ. بەڵام عبدالله ی کوڕی مەسعود"رضي الله عنه" دەفەرمووێت: مەبەست بە (لمس) دەست لێدانی ئاساییە بە بەڵگەی ئایەتی: (ولو نزلنا علیک کتابا في قرطاس فلمسوه بأیدیهم) الأنعام٧. لێرەدا خودای گەورە وشەی(لمس)ــی بە دەست لێدانی ئاسایی هێناوە و باسی کردووە. (جیا ڕایی لە سەردەمی هاوەڵان و تابعین) جیاڕایی هاوەڵان دەربارەی بابەتە شەرعی و هەنوکەییەکان ڕاستەوخۆ دوای وەفاتی پێغەمبە ﷺ دەستی پێکرد،کاتێك پێغەمبەرﷺ وەفاتی کرد هاوەڵان رضي الله عنهم دەربارەی دانانی جێنشینێك بۆ پێغەمبەری خودا ﷺ بۆ ڕایی کردنی کاروباری ئیسلام و موسڵمانان کەوتنە جیاڕاییەوە،کێ ببێت.بەجێنشین؟لە ئەنصار بێت یان لە مهاجرین؟دواتر لە سودی ئەبوبەکری ڕاستگۆ رضي الله عنه یەکلایی بۆوە،بێ ئەوەی خاوەنی هیچ ڕایەك بەڕای بەرامبەر بڵێت:تۆ بیدعە چی -مبتدع-ی جا ئەم جیاڕاییە لەنێوان زانایانی پێشینە بەردەوام بووە بێ ئەوەی ببێتە هۆی کێشەو دوبەرەکێ و ڕق و کینەو تاکڕەوی و خۆپەسەندی و بێ ئەدەبی،بەڵکو زانایانی ئەو کات فەرموویانە:(رأي صواب يحتمل الخطأ ورأي مقابل خطأ يحتمل الصواب) واتا:ڕای من ڕاستەو ئەگەری هەڵەی هەیە،وە ڕای بەرامبەریش هەڵەیەو ئەگەری ڕاستی هەیە. جا ئەگەر بمانهەوێت نمونە وەربگرین بح جێڕایی لەسەردەمی هاوەڵان و تقبعیندا،ئەوە جیاوازی قوتابخانەکانی تەفسیرو فەتواو شەرع و جیاوازی لەشێوە خوێندنەوەکانی -قرآن-گەورەترین و دیارترین بەڵگەن لەسەربوونی جیاڕایی.بۆنمونە:لەسە­ردەمی هاوەڵان "رضي الله عنهم" و تابعین "رحمهم الله" دا سێ قوتابخانەی بەناو بانگی(تفسیر)هەبوون،ل­ەو قوتابخانانەدا چەندین زانای دیاری تەفسیریان تێدا پێگەیشت:یەکەم/­قوتابخانەی تفسیر لەمەککەی پیرۆز لەسەردەستی گەورەمان عبدالله ی کوڕی عباس رضي الله عنه،لەم قوتابخانەیەدا چەندین . گەورەی تەفسیر پێگەیشتن لەوانە:(سعید کوری جبیر،مجاهد کوری جبیر،عکرمة،طاوس کوری کیسان،عطاء کوڕی أبی رباح)رحمهم الله . دووەم/قوتابخانەی تەفسیر لە مەدینەی نورانی لەسەر دەستی گەورەمان أبی کوڕی کعب رضي الله عنه لەم قوتابخانەیەشدا چەندین زانای گەورە پێگەیشتن وەك:(أبو العالية و،محمدی کوڕی کعب و،زیدی کوڕی أسلم)رحمهم الله.سێ یەم/قوتابخانەی تەفسیر لە سەر دەستی گەورەمان عبدالله ی کوڕی مسعود رضي الله عنه بەشێك لەپێگەیشتوانی بریتی بوون لە:(علقمەی کوڕی قەیس و،مسروق و،ئەسوەدی کوڕی یەزید و موڕڕەی هەمەدانی و،عامری شعبی و حسنی بصری و،قەتادە)رحمهم الله التفسیر والمفسیرون ۱ / ۷۱ -۸۹. جا ئەم قوتابخانانە لە تەفسیی چەند ئایەتی قورئانی پیرۆزدا جیاڕابوون، لەوانە ئایەتی: (أو لمستم النساء) النساء٤٣. گەورەمان ئیبن عەباس"رضي الله عنه" دەفەرمووێت: مەبەست بە (لمس) جیماعە، بە بەڵگەی فەرموودەکەی خاتوو عائیشە"رضي الله عنها" کە دەفەرمووێت: ( کان الرسول اللهﷺ یتوضأ ثم یقبل ثم یصلی ولا یتوضأ) رواه احمد و دارالقطنی و ابن ماجة. واتا: پێغەمبەری خوداﷺ دەست نوێژی دەگرت، دواتر خێزانەکانی ماچ دەکرد، دواتر نوێژی دەکرد بە هێ ئەوەی دەستنوێژ بگرێتەوە. بەڵام عبدالله ی کوڕی مەسعود"رضي الله عنه" دەفەرمووێت:مەبەست بە وشەی (لمس) دەست لێدانی ئاساییە بە بەڵگەی ئایەتی: (ولو نزلنا علیک کتبا في قرطاس فلمسوه بأیدیهم) الأنعام٧، لێرەدا خودای گەورە ووشەی (لمس)ــی بۆ دەست لێدانی ئاسایی هێناوە. بە هەمان شێوە لە چەندان ئایەتی تریشدا ئەم قوتابخانانە و زانایان دەربارەی تەفسیرەکەی جیا ڕابوون، بێ ئەوەی ڕای بەرامبەر بە بیدعە بزانن. ئینجا (١٠) شێوە قورئان خوێندن-قرآت- لە پێغەمبەرەوەﷺ گێڕدراوەتەوە، هەر شێوە خوێندنەوەی بە ناوی زاناکەیەوەیە.! ئایا دەگونجێت بڵێین: قورئان یەک قورئانە و وتەی یەک خوایە، کەواتا تەنها یەک شێوە قورئان خوێندن دروستە ئەوانی تر بیدعە و ناپەسەند؟!! بەدڵنیایەوە نەخێر، چوونکە هەموویان پاڵپشتیان فەرموودەی پێغەمبەرەﷺ وە هەروەها جیا ڕایی زانایانی فەرموودە دەربارەی بە دروست-صحیح- دانان و لاواز کردن-ضعیف- کردنی فەرموودە. بۆ نمونە هەندێک لە زانایان وەک: ابن حجر و ابن ضیاء و پێشەوا ئەحمەد و زانایانی شافعی"رحمهم الله" فەرموودەی تەڵقینیان بە دروست داناوە و کاریان پێکردووە، لە بەرامبەریشدا پێشەوا ابن صلاح و کۆمەڵێکی تریش بە لاوازیان داناوە! وە دەربارەی فەرموودەی(أحبو العرب لثلاث) حافظی سەلەفی دەفەرموێت: (هذا حسن) لە بەرامبەریشدا ئەلبانی دەفەرموێ:موضوع! زۆر جار ئیبن تەیمیە فەرموودەیەکی هێناوە بە صەحیحی داناوە، بەڵام لە تەخریجەکەیدا ئەلبانی ئەفەرموێت: لاوازە یان مەوضوعە! بۆ دڵنیایی بڕواننە کتێبی(إقتضاء الصراط المستقیم). ئایا دەگونجێت کەسێ بلێ یەکێ لە خاوەنی ئەم ڕایانە بیدعە چییە؟! بێگومان نەخێر چونکە: هەر یەک لەم زانایانە لە سەر بنەمایەکی زانستی بڕیاری لاواز کردن و بە دروستی دانانی ئەم فەرموودەیان داناوە. بە هەمان شێوە: ناگونجێ بە جیاڕایی زانایانی( موجتەهید) لە هیچ سەردەمێکدا بگوترێت بیدعە، چونکە جیا ڕایی داهێنراو نییە و لە سەردەمی پێغەمبەرگ خوداشداﷺ هەبووە وەك باسمان کرد. پاشا پێویستە ئەوە بزانین کە زانایانی ئیسلام هیچ کات ڕق و کینەیان لە سەر جیا ڕایی بنیات نەناوە، بەڵکو هەموو کات بە شان و باڵی خاوەنی ڕای بەرامبەریان هەڵداوە و ستایشیان کردون و دوعای خێریان بۆ کردون بۆ نمونە: پێشەوا عەلی و ابن عەباس "رضي الله عنهم" هەرسێکیان پێشەنگی زانیانی تەفسیرن، لە زۆر جێگاشا جیاڕان، بەڵام لە گەڵ ئەو جیاڕایانەشدا پێشەوا عەلی "رضي الله عنه" جوانترین ستایشی ابن عەباس "رضي الله عنه" دەکات و دەفەرمووێت: (کأنما ینظر إلی الغیب في ستر رفیق). واتا: کاتێک تەفسیری قورئان دەکات وەک کەسێک وایە لە پەردەیەکی تەنک سەیری پەنهان-غیب- بکات، پێشەوا ابن عمریش"رضي الله عنه" لە ستایشیدا دەفەرمووێت: (ابن عباس أعلم أمة محمد بما نزل علی محمد) التفسیر و المفسیرون ٤٩/١. واتا: عبدالله ی کوڕی عباس"رضي الله عنه" زاناترین کەسی ئوممەتی محمد ـەﷺ بەو پەیامەی بۆ محمدﷺدابەزیوە. ئینجا هەر چوار پێشەوایانی ڕێڕەوەکەی ئەهلی سوننەت و جەماعە پێشەوایان: (ئەبو حەنیفە و مالک و شافعی و ئەحمەد) ''رحمهم الله'' یەک بە دوای یەکدا قوتابی یەکتر بوون، لە هەمان کاتدا جیا ڕاش بوون، بەڵام ئەم جیاڕاییانە نەبۆتە هۆکاری بەزاندنی سنووری ڕێز و لەکەدار کردن و بە بیدعە چی دانانی یەکتری، بەڵکو پێشەوا ئەحمەد"رحمه الله" دەربارەگ مامۆستایەکە و جیا ڕاکەی شافعی"رحمه الله" جوانترین وێنەیە کاتێ بە کچەکەی دەفەرموێ: ( لضجعة واحدة من الشافعي خیر من صلاة أبیک اللیل کله)سیر الأعلام النبلاء ٤٠٢/٨. واتا: پاڵکەوتن و کەلەکە گۆڕینێکی شافعی خێری زیاترە لە شەونوێژی شەوێکی تەواوی باوکت!! وە عبدالله ی کوڕی أحمد بن حنبل"رحمهما الله" لە باوکی پرسی: ئەی باوکە شافعی کێیە ئەوەندە دوعای بۆ دەکەی؟ ئەویش فەرمووی: (یا بنی، کان کالشمس للدنیا، و کالعافیة للناس، فهل لهذین من خلف أو فیها عوض) سیر الأعلام النبلاء ٤٥/١٠. واتا: ئەی کوڕم، شافعی وەک خۆر وابوو بۆ دنیا، وەکو لەش ساغی بوو بۆ خەڵکی،بئایا هیچ شتێک دەتوانێ شوێنی ئەو دوانە بگرێتەوە؟! جا بزانە ئەی موسڵمانی بەڕێز: وەك باسمان کرد جیا ڕایی زانایان لە سەردەمی پێغەمبەری خودا و ﷺ شوێنکەوتوان -تابعین- و شەوێنکەوتوانی شوێنکەوتوان-تابع تابعین-دا کە هەر کەسێ لە چینی -سلف-ــن هەبووە و بیدعە و گومڕایی نییە، وە هەر جیا ڕایەک وەک سەردەمی پێشینەکان بێت ڕەحمەتە و ئاسانکاریە بۆ ئوممەت، هەر بۆیە پێشەوا ابن حەجەری عەسقەلانی"رحمه الله" لە کتێبی (خیرات الحسان) ئەو فەرموودەی پێغەمبەرﷺ کە دەرفەرموێت: (اختلاف أمتی رحمة) بە دروست-صحیح-ــی داناوە. بۆیە هەرگیز نەکەویتە ئەو هەڵەیەوە کە بە ڕای زانایەکی موجتەهیدی ئوممەت بڵێیت بیدعە، چونکە ئەمە بەزاندنی سنوری ڕێز و ئەدەبە. (بۆ نەگەڕێینەوە بۆ قورئان و سوننەت؟) ئەم ووتەی ڕابردوو(كلمة الحق يريد به الباطل) ووتەیەکی ڕاستە،بەڵام بۆ مەبەستێکی پوچ بەکاردێت،بۆ ئەوە بەکاردێت ماندوبوونی زانایان لێکدانی سفر بکرێت و گوێڕایەڵیان نەکرێت،وە بۆ ئەوە بەکاردێت دنیای ئیسلام ببێتە دنیای ئاشوب و فەوزاە کەس دانەنێت بە کەسێکی تردا و هەر موسڵمانێك بۆ خۆی موفتیەك بێت!ئەگەرنا"کەسێك زمانی عەرەبی نەزانێت و زانستی ڕەوان بێژی-بلاغة-نەزانێت و،شارەزای بنچینەکانی زمانی عەرەبی و أصول الفقه نەبێت و جیاوازی نێوان(مطلق ومقيد،عام وخاص و،ناسخ و منسوخ)نەکات و زانست و زانیاری دەربارەی(أسباب النزول وأسباب الورد)نەبێت،چۆن دەتوانێت حوکمێك هەڵبهێنجێ لەقوڕئان و سوننەتدا!؟هەر لەبەر ئەوەیە کە زانایان موسڵمانانیان دەربارەی هەڵهێنجانی حوکم لە قوڕئان و سوننەت کردووە بەدوو بەشەوە:یەکەم/­مُجتهد:بەوکەسە دەوترێت کە زانستی تەواوی هەبێت دەربارەی قوڕئان و سوننەت و زمانی عەڕەبی و بلاغە و أصولی فقە و هۆکارەکانی دابەزینی قوڕئان و هاتنی فەرموودە،وە جیاوازی نێوان ناسخ و منسوخ و مطلق و مقید و عام و خاص.... بکات و بتوانێت فەرموودەی صحیح و حسن و لاواز لێك جیا بکاتەوە....علم أصول الفقة،عبد ال وهاب خلاف:۲۵٠-۲۵۲ جا ئەو بەشەی ئوممەت لەسەری پێویستە لەهەموو و کارو و بارێکی دینەکەیدا ڕاستەوخۆ بگەڕێتەوە بۆ قوڕئان و سوننەت و هەوڵی خۆی بدات لە هەڵهێنجانی حوکم،جائەگەر پێکای دوو پاداشتی بۆ دەنوسرێت پاداشتێکی خۆماندو کردن و پاداشتێکی ئەوەی پێکاویەتی،وە ئەگەر نەشی پێکا ئەوا پاداشتی خۆماندو کردنی هەر بۆ دەنوسرێت. دووەم/­عامی:بەکەسێك دەوترێت کە نەگەیشتۆتە پلەی إجتهاد،واتا ئەو مەرجانەی بەشی یەکەمی تێدا نیە و،شارەزایی تەواوی زانستە ئیسلامیەکانی نیە.جا ئەم بەشەیان بە هیچ شێوەیەك بۆی نیە پڕوپاگەندەی قوڕئان و سوننەت بکات،بەڵکو لەسەری پێویستە لە هەموو کاروبارێکی دینەکەی بگەڕێتەوە بۆ لای زانایانی باوەڕپێکراو-مُجتهد-خودای گەورە جل جلالە دەفەرمووێت(فَاسْأَلُ­وا أَهْلَ الذِّكْرِ إِن كُنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ)النحل:٤۳­ واتا:پرسیار لەخاوەن زانستەکان بکەن دەربارەی هەرکارێك کە نایزانن،وە خودای گەورە جل جلالە دەفەرموێت:(وَلَا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ)الإسراء:۳٦ واتا:دەربارەی شتێك مەدوێ کە زانست و زانیاریت دەربارەی نیە.فەرمانڕەوای موسڵمان علی کوڕی ئەبی طالب رضي الله عنه بەمزگەوتی کوفەدا تێپەری،بینی پیاوێك ووتار بۆ خەڵکی دەخوێنێتەوە و دەربارەی ئاین قسەیان بۆ دەکات،لێی پرسی:(أَتعرف الناسخ مِن المنسوخ؟)قال:لا،فقال­ له:(هلكت وأهلكت،لا تقصَّن في مسجدنا بعد)الناسخ والمنسوخ فى القرآن الكريم،لإمام الزهوى:۵٠ واتا:ئایا ناسخ و مەنسوخان لێك جیا دەکەیتەوە؟وتی نەخێر،ئەویش فەرمووی:خۆشت تیا چواندووە و خەڵکیشت لەناو بردووە،لەمەودوا لەناو مزگەوتەکەماندا قسە بۆ خەڵك نەکەیت! لێرەدا فەرمانڕەوای موسڵمانان رضي الله عنه پێمان دەڵێت:نابێت هەموو کەسێك لە بابەتەکانی دیندا قسە بکات،بەڵکو دەبێت کەسێک قسە بکات کە شارەزا بێت و ئەهلی قسەکردن بێت.خودای گەورەش جل جلالە دەفەرموێت:(فَلَوْلَا­ نَفَرَ مِن كُلِّ فِرْقَةٍ مِّنْهُمْ طَائِفَةٌ لِّيَتَفَقَّهُوا فِي الدِّينِ)التوبة:۱۲۲ واتا:با لەناو هەر کۆمەڵه و کۆمەڵگایەکدا کۆمەڵێک خەڵك هەبن کە شارەزایی زانستی دینی ببن و خەڵکی تریش فێربکەن.جا خودای پەروەردگار لێرەدا نافەرموێت:هەمووتان بەڵکو دەفەرمووێت:کۆمەڵێکتا­ن با ببنە پێشەوای زانستی ئەممەت،بائەوانی تریش سەرقاڵی فەراهەمکردنی پێویستیەکانی تری ژیان بن و گوێڕایەڵی کۆمەڵی ناو براویش بن،خۆ ئەگەر موسڵمانان هەموویان خەریکی بەدەست هێنانی مُجتهیدی بن ئەوا ماناو مەبەستی ژیان تێك دەچێت،بۆیە کورد گوتەنی نان بۆ نانەوا گۆشت بۆ قەصاب!لەبەر ئەوە نابێت موسڵمانان لەم سەردەمەدا بکەونە هەمان هەڵەی خەواریجەکان،ئەوان دروشمی(لا حکم إلا الله)یان بەڕوی گەورەمان علی کوڕی ئەبی طالب رضي الله عنه دا بەرز کردبۆوە،وەك ئەوەی گەورەمان علی رضي الله عنه کار بەقوڕئان نەکات و دان نەنێت بەحاکمێتی خودادا!!لەم ڕۆژگارەشدا هەندێك لەموسڵمانانی کاڵ زانست دروشمی قوڕئان و سوننەت بەڕوی زانایانی- مُجتهد-ی وەك ئەبو حەنیفە و مالك و شافعی و ئەحممەددا رحمهم الله بەرز دەکەنەوە،وەك ئەوەی ئەو زانایانە لەقوڕئان و سوننەت لایاندابێت!!بۆیە وەك گەورەمان علی رضي الله عنەو لەجیاتی ئەم زانایانە بەم قسانە دەڵێن:ئەم قسەتان(كلمة حق أريد به الباطل)ە.قسەکەتان ڕاستە،بەڵام مەستتان پێی پوچ و باتڵە. (فتوای بێ زانیاری خراپترین بیدعەیە ! ) هەر کەسێک بە وردی بڕوانێت بۆ سەردەمی زانیانی پێشینە -سلف- دەبینێت زۆر سڵیان کردۆتەوە لە فتوادا، هەتا ئەگەر زانیاریشیان هەبوبێت دەربارەی پرسیار لێکراو هەر حەزیان کردوە کەسانی تر وەڵامی بدەنەوە و فتوای لە سەر بدەن، وە هەرچی فتوای بێ زانیاریە ئەوە هەر بوونی نەبووە. زۆر جار هەبووە پریسار لە پێغەمبەری خوداﷺ کراوە دەربارەی بەابەتێک، پێغەمبەری خوداﷺ چاوەڕێی سروشی -وەحی- کردووە لە لایەن خوداوە و بە بێ زانیاری وەڵامی نەداوەتەوە، بۆ نمونە: پرسیاریان لێ کرد: ( أي بلاد شر؟ قالﷺ: لا أدري حتی یسأل جبریل، فسأله، ثم قالﷺ:أسواقها)رواه احمد و حاکم. واتا: کام شوێن لە هەموو شوێنێک خراپترە؟ فەرموویﷺ: نازانم هەتا پرسیار لە جبریل نەکەم، پرسیاری کرد، پاشان فەرمووی: بازاڕەکان. وە هەر کاتێک پرسیاریان لێکرد دەربارەی قیامەت بێ دوو دڵی و بێ ئەوەی پێی شەرم بێت فەرمووی: (مالمسؤل عنها بأعلم من السائل)رواه الشیخان. واتا: من لە تۆ باشتر لێی نازانم، بەهەمان شێوە هاوەڵانی بەڕێزیش"رضي الله عنهم" ئەم سوننەتە جوانەی پێغەمبەری خۆشەویستیانﷺ بە باشترین شؽوە جؽ بەجێ کردبوو بۆ نمونە: ١- پریسار لە گەورەمان ئەبوبەکەی صدیق"رضي الله عنه" کرا دەربارەی ئایەتی (وفاکهة و أبا) ئەویش فەرمووی: أي سماء تظلنی؟و أي أرض تقلني؟، إن قلت في کتاب الله بغیر علم)رواه المسلم. واتا: کام ئاسمان دام دەپۆشێت؟ کام زەوی لەخۆیم دەگرێ؟ ئەگەر شتێک بلێم دەربارەی پەرتوکی خودا -قورئان- زانیاریم دەربارەی نەبێت! ٢- دەشتەکیەک پریساری لە عبدالله ــی کوڕی عمر"رضي الله عنه" کرد: (أترث العمة؟) واتا: ئایا پوری خوشکی باوک میرات دەگێ؟ فەرمووی: (لا أدری) قال: وأنت لا تدری، قال:نعم، إذهب إلی العلماء بالمدینة فسألهم، فلما أدبر قبل یده، وقال: نعما قال: أبو عبدالرحمن سئل عما لا یدري قال: لا أدری!) إعلام الموقعین ٤٣٠/٢. واتا: نازانم، ووتی: تۆ نازانی؟ فەرمووی بەڵێ، بچۆ پرسیار لە زانایانی مەدینە بکە، کاتێک دەشتەکەیەکە پشتی تێکرد و ڕۆیشت، عبدالله ی کوری عمر"رضي الله عنه" دەستەکانی خۆی ماچ کردن و فەرمووی: باشترین قسەیەک کە ئەبو عبدالرحمن -من- بیکردبێت ئەوەیە: پرسیاری لێکرا دەربارەی شتێک کە نایزانێتز گوتی: نازانم! ٣- پێشەوا عبدالرحمن کوڕی ئەبی لیلا"رحمه الله" دەفەرمووێت: ( أدرکت مئة و عشتین من الأنصار من أصحاب رسول اللهﷺ یسأل أحدهم عن المسألة فیرد هذا إلی هذا حتی ترجع إلی الأول) إعلام الموقعین ٤٥٩/٤. واتا: سەدو بیست هاوەڵی ئەنصاری پێغەمبەری خودامﷺ بینی،کاتێک پرسیار لە یەکێکیان دەکرا بە ئەوی تری دەسپارد ئەویشیان بە یەکێکی تر، هەتا دەگەڕایەوە بۆ کەسی یەکەم. ٤- پێشەوا حسین ی ئەزەدی"رحمه الله" دەفەرموێت: لەم ڕۆژگارە فتوای وا دەدرێت، ئەگەر ئەم پرسیارە لە عمری کوری خەطاب"رضي الله عنه" کرابایە، ئەوە ئەهلی بەدری بۆ کۆدەکردنەوە. إعلام الموقعین ٤٥٩/٤. ٥- پێشەوا إبن سیرین"رحمه الله" دەفەرمووێت: (لأن یموت رجلا جاهلا خیر له من أن یقول ما لا یعلم).إعلام الموقعین ٤٣٦/٢. واتا: ئەگەر پیاوێک بە نەزانی بمرێت باشترە بۆی لەوەی بە بێ زانیاری قسە بکات. ٦- پێشەوا مالك "رحمه الله" دەفەرمووێت: ( ما أفیت حتی شهد لي سبعون أني أهل لذالك) إعلام الموقعین ٤٥٨/٤. واتا: من فتوام نەدا هەتا حەفتا زانا شاهیدیان بۆ نەدام کە من دەشێم بۆ ئەم کارە. ٧- پرسیارێکیان لە پێشەوا شافعی "رحمه الله" کرد، ئەویش بێ دەنگ بوو، گووتیان: بۆ وەڵام نادەیتەوە؟ ئەویش فەرمووی: ( حتی أدری الفضل في السکوتی أو في جوابي) إعلام الموقعین ٤٥٩/٤. واتا: وەڵام نادەمەوە هەتا نەزانم خؽر لە بێدەنگیم دایە یان لە وەڵامدانەوە. جا خوێنەری بەڕێز: ئێستا بۆمان دەرکەوت کە فتوای بێ زانیاری و دەم وەردان لە بابەتەکانی شەرع و بێ زانست و زانیاری، بیدعەیە و نە لە سەردەمی پێغەمبەری خوداﷺ نە هاوەلانی و نە چینەکانی تری پێشینەی ئوممەت ئەم کارەیان نەکردوە، کەواتا: ئەوکەسەی بە بێ زانیاری دەڵێت: ئەم کارە و ئەم کارە بیەعەیە یان فڵانە کەس بیدعە چییە، ئەوە بۆخۆی خراپترین بیدعە چییە، چوونکە بە بێ بوونی زانست و زانیاری فتوای بیدعە چیەتی موسڵمانی داوە. بۆیو إبن قیم "رحمه الله" دەفەرمووێت: ( من أفتی الناس و لیس بأهل للفتوی فهو إثم عاص) إعلام الموقعین ٤٥٨/٤. واتا: هەە کەسێک فتوو بۆ خەڵکی بدات بێ ئەوەی ئەهلی فتوا بێت، ئەوە نا باوڕ و سەرپێچیکارە. بەڵکو ئەو کەسەی بێ زانست فتوی شوەعی دەدات دوو تاوانی گەورەی ئەنجام داوە: یەکەم/ درۆی کردووە بە دەم خواو و پێغەمبەرەوەﷺ، پێغەمبەری خۆشەویستﷺ دەفەرمووێت: ( من کذب عليّ دلیتبؤ مقعده من النار) رواه الشیخان. واتا: هەر کەسێک درۆ بە دەمی منەوە بکات با جێگای خۆی لە دۆزەخ ئامادە بکات!! دووەم/ خەڵکی هەڵدێر کردووە، پێغەمبەرگ خۆشەویستﷺ دەفەرمووێت: (إن الله لا یقبض العلم إنتزاعا، ینتزعه من العباد، ولکن یقبض العلم بقبض العلماء، حتی إذا لم یبق عالما، إتخذ الناس رؤسا، فسئلوا، فافتوا بغیر علم، فضلوا و أضلوا.) رواه الشیخان. واتا: خووی گەورە کاتێک زانست و زانیاری هەڵدەگرێت و دەیباتەوە، بە شێوەی هەڵکؽشان لە خەڵکی هەڵی ناکێشێت، بەڵکو ئەم زانست و زانیاریە هەڵدەگرێت و دەیباتەوە بە مردنی زانایان، هەتا وەک و هیچ زانایەک نامێنێت، خەڵکی چەند کەسێکی نەفام دەکەنە پێشەوای خۆیان و پرسیاری لێ دەکەن، ئەوانیش بە بێ زانایاری فتوایان بۆ دەدەن، جا خۆشیان گومڕا دەبن و خەڵکیش گومڕا دەکەن. جا بەڕاستی فتوای بێ زانیاری کوشتنی کۆمەڵگا و خەڵکەکەیەتی، گەورەمان جابری کوڕی عبدالله"رضي الله عنه" دەفەرمووێت: لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوەڵان لە گەشتێک بوین، یەکێکمان برینێکی لە سەری دا هەبوو، پاشان لەش گران بوو پرسیاری لە هاوڕێکانی کرد: ئایا دەتوانم تەیەموم بکەم؟ گوتیان:نەخێر تۆ دەتوانی ئاو بەکار بهێنیت بۆیە دەبێت خۆت بشۆری، ئەویش خۆی شۆرد، بەهۆی خۆشۆردنەکەوە مرد، کاتێک گەڕاینەوە هەوالمان بە پێغەمبەری خوداﷺ گەیاند ئەویشﷺ فەرمووی: ( قتلوه قتلهم الله، الا سألوا إذا لم یعلموا، فإنما شفاء العي السؤال، إنما کان یکفیه أن یتیمم و یعصر) رواه ابو داود و أحمد و بیهقی. واتا: کوشتیان خودا بیانکوژێ، بۆ پرسیاریان نەکرد ئەگەر نەیاندەزانی، چونکە بێگومان چارەسەری نەزانی پرسیار کردنە، تەنها ئەوەندە بەس بوو کە تەیەمومی کردبایە. جا بەراستی فتوادەری بێ زانیاری کۆمەڵگا هەم لە ڗووی (حەقیقەت) و هەم لە ڕووی (معنوی)ــیەوە دەکوژێت، بۆیە ئەبو فەرەجی ئیبن زەوجی "رحمه الله" دەفەرمووێت: (ویلزم ولی الأمر منعهم کما فعل بنو أمیة، و هؤلاء بمنزلة من یدل الراکب، و لیس له علم بالطریق و بالمنزلة الأعمی الذي یرشد الناس الی القبلة، و بالمنزلة لا معرفة له بالطب وهو یطب الناس، بل هو أسؤ حالا من هؤلاء کلهم، وإ ضا تعین علی ولی الأمر منع من لم یحسن التطیب من مداوة المرضی، فکیف بمن لم یعرف الکتاب و السنة ولم تفقه في الدین) واتا: پێویستە لە سەر فەرمان ڕەوای موسڵمانان ڕێگری بکات لەو کەسانەی فتوای بەبێ زانیاری دەدەن، هەروەک چۆن کاربەدەستانی (بني أمیة) ڕێگریان لێکرد، چونکە: ئەوانە وەک کەسێک وان ڕێگا نیشانی سوارێک بدات و خۆشی شارەزای نەبێت، وەک نابینایەک وایە قیبلە نیشانی خەڵک بدات. وەک کەسێک وایە چارەسەر بۆ خەڵکی دابنێت و هیچ شارەزایەکی زانستی پزیشکی نەبێت، بەڵکو ئەم کەسانەی فتوای بێ زانیاری دەدەن لە هەر کامێک لە مانە خراپترن، بۆیە ئەگەر لە سەر فەەمان ڕەوای موسڵمانان پێویست بێ ڗڗگری لەو کەسانە بکات کە بەبێ زانیاری چارەسەری پزیشکی دادەنێن، چۆن دەبێت پێویست نەبێ ڕێگری لە کەسێک بکرێت کە هیچ دەربارەی قورئان و سوننەت نەزانێت و شارەزای ئاین نییە فتوا دەدا؟؟! ئەمە باسێکی پوخت بوو: بە هیواوی سود بینین. ----------------------------------------- لێرەدا کۆتایی بە نووسینەوەی بابەتانە دەهێنم، تا ماوەیەک یان تا هەتا. زۆرینەی بەبەتەکانم لە پەرتوکی: بەڵگە یەکلاکەرەوەکان:مامۆستاعەلی محمد هێرۆیی. وە منهاج الطالبین-عقیدة طحاویة- گوڵزاری ئیسلام- قصیدة البردة- مێرگ و گۆڵزاری بەهار: مامۆستا عبدالله هەرتەلی. وە سودی زۆۆرم لە :پەیامەکانی نووری مامۆستا سەعیدی نوورسی بینیوە. لە دوایی دا لە پۆستێک رۆنیان دەکەمەوە. ----------------------------------------------------- لە هەر هەڵەیەکی ڕێزمانی بمانبورن و ئاگادارمان بکەنەوە.

Comments

  1. الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ] ئه‌مڕۆ دینه‌كه‌ی خۆم بۆتان ته‌واو كرد، هه‌رگیز پێویستتان به‌ زیاده‌ نابێت بیهێننه‌ ناو دینه‌كه‌تانه‌وه‌، وه‌ ئاشكرام كرد به‌سه‌ر هه‌موو دینه‌كاندا، (ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بیدعه‌ى حه‌سه‌نه‌ له‌ دیندا نیه‌، (ئیمامى مالیك) ده‌فه‌رمێت: (هه‌ركه‌سێك له‌ ئیسلامدا بیدعه‌یه‌ك بكات و بڵێت حه‌سه‌نه‌یه‌ ئه‌وا بڕیارى ئه‌وه‌ى داوه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - خیانه‌ت و ناپاكى له‌م دینه‌ كردووه‌، چونكه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت: ئه‌مڕۆ من دینه‌كه‌ى خۆمم بۆتان ته‌واو كرد، بۆیه‌ ئه‌وه‌ى ئه‌و رۆژه‌ دین نه‌بووبێت ئه‌مرۆیش دین نیه‌، وه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه‌و كردى به‌ به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر قسه‌كه‌ى) له‌ پاش ئه‌م ئایه‌ته‌ هیچ حه‌ڵاڵ و حه‌رامێك دانه‌به‌زى [وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي] وه‌ نیعمه‌تی خۆم ته‌واو ڕژاند به‌سه‌رتاندا به‌وه‌ی كه‌ مه‌ككه‌م بۆ ئازاد كردن و به‌سه‌ر كافراندا زاڵم كردن [وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا] وه‌ ڕازی بووم كه‌ ئیسلام دینی ئێوه‌ بێ تا ڕۆژی قیامه‌ت، وه‌ ئێوه‌یش رازى بن كه‌ دینتان بێت، ئه‌مه‌ دوا ئایه‌ت بووه‌ له‌ قورئانی پیرۆز دابه‌زی له‌ (حَجَّةُ الْوَدَاع) له‌ حه‌جی ماڵئاوایی له‌ ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ له‌ ڕۆژی جومعه‌دا كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - به‌ پێوه‌ راوه‌ستا بوو، وه‌هه‌شتاو یه‌ك رۆژ پاش ئه‌م ئایه‌ته‌ كۆچى دوایى

    ReplyDelete

Post a Comment

Popular posts from this blog

ئایا بە دەست لێدانی ئافرەتی نا مەحرەم دەستنوێژ دەشکێ؟