ئایا بە دەست لێدانی ئافرەتی نا مەحرەم دەستنوێژ دەشکێ؟

    ئایا بە دەست لێدانی ئافرەتی نا مەحرەم دەستونێژ دەشکێ؟
بِـــــــسْـــــمِ الله الْــرَحْـــمــن الـــرَّحِـــــيم
زۆر جار هەبووە مام حاجیەڪانی ئەهلی مزگەوت پرسیاریان ڪردووە و گووتوویانە: مامۆستا ئەوە ئێمە نزیڪەی شەست حەفتاساڵ تەمەنمان بەڕێ ڪرد، وە لەدوای چەندین مامۆستای قابیل و زانا نوێژمان ڪردووە ، لە هەمووانمان بیستووە ڪە هەرڪەسێڪ دەست لە خێزانی یان ئافرەتێڪی نامەحڕەم بدات دەست نوێژی دەشڪێت،
ڪەچی ئێستاخەڵڪانێڪی گەنج پەیدا بوون دەڵێن : دەستنوێژ لە خێزانێ ناشڪێت ، جا ئایا مامۆستایانی قەدیم ڕاستیان ڪرووە یان ئەم گەنجە تازە پێگەیشتوانەی ئێستا
بەڵێ هەموو ڪەسێڪی زانا دەزانێت ڪە ئەم بابەتە بابەتێڪە جێگای جیاڕایی زانایانە
پێشەوان ئەبوحەنیفە دەفەرمووێت: بەهیچ شێوەیەڪ بەدەست لێدان دەستنوێژناشڪێت، لە بەرامبەریشدا پێشەوا شافیعی دەفەرمووێت: بەهەموو شێوەیەڪ بە دەست لێدان دەست نوێژ دەشڪێت، وە هەر دووڪ پێشەوایان مالڪ و احمد ناوەندگیر بوون و دەفەرموون، هەر ڪەسێڪ بە ئارەزوەوە دەست لە ئافرەتێڪی نامەحڕەم‌بدات دەستنوێژی دەشڪێت،بەڵام بە بێ ئارەزوو دەستنوێژی ناشڪێت،بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەر ڪەسێڪ لە ڪوردستان بانگەشەی ئەوە بڪات ڪە بە دەست لێدان دەستنوێژ ناشڪێت ئەوە تەنها مەبەستی تێڪدانی یەڪڕیزی موسڵمانانەو هیچی‌تر، چونڪە سوپاس بۆخوا بە درێژایی زیاتر لە هەزار و دوو سەد ساڵە هاوڵاتیانی ڪوردستان بەو پەڕی قەناعەتەوە مەزهەبی شافیعیان هەڵبژاردووە و لەسەر ئەو مەزهەبەی ئەهلی سوننەت و جەماعەت ڪاروباری ئاینەڪەیان بەڕێ دەڪەن، لە لای مەزهەبی شافیعیش بەدەست لێدان دەستنوێژ دەشڪێت، ئایا دوای ئەو هەزار و دوو سەد ساڵە حیڪمەت لەوە چییە ئەگەر ڪەسێڪ موسڵمانان بخاتە گومان و دوو دڵیەوە و پێیان بڵێت ڪە بە دەست لێدانی خێزان و ئافرەتی نامەحڕەم دەستنوێژ ناشڪێت.؟! جا بەپشتیوانی خوای‌گەورە بەبەڵگەوە جێگیری دەڪەین هەر ڪەسێڪ بە ئارەزو یان بێ ئارەزو دەست لە خێزانی بدات ئەوە دەستنوێژی دەشڪێت و پێویستە دەستنوێژی بشواتەوە.
#بەڵگەڪان ،
( ۱ ) خوای گەورە دەفەرمووێت: ئەی ئەو ڪەسانەی ڪە باواڕتان هێناوە نزیڪ نوێژ مەڪەون و نوێژ مەڪەن لە ڪاتێڪ ئێوە سەرخۆشن_ئەوە ڪاتێڪ بوو ڪە هێشتا مەی حەڕام نەڪرابوو_ بۆ ئەوەی بزانن ڪە چی دەڵێن، وە بە لەشی گرانەوە نوێژ مەڪەن مەگەر ڕێبواربن هەتا خۆتان دەشۆن_ئەگەر ڕێبوار بوو و ئاوی دەست نەڪەوت تەیەمموم دەڪات_، خۆ ئەگەر نەخۆش بوون یان ڕێبوار بوون وە یان لەسەر ئاوگەڕانەوە وە یان دەستتان لە ئافرەتێڪ داو ئاوتان دەست نەڪەوت بۆدەستنوێژ و خۆ شۆردن؛؛ ئەوە بە خاڪێڪی پاڪ تەیەمووم بڪەن و دەست لەو خاڪە پاڪە بدەن و بیهێنن بەسەر دەم و چاو دەستتاندا هەتا ئەنیشڪان، بەڕاستی خوای گەورە لێخۆشبوو و لێبوردە و چاو پۆشی ڪارە،(سورة نساء:٤۳)
جا خوای گەورە لە ئایەتەدا دەفەرمووێت: (أو لاَ مَسْتُمُ) واتا: ئەگەر دەستتان لە ئافرەتێڪ دا، چونڪە لێرەدا مەبەست بە(لمس) دەست لێدانە نەوەڪو سەرجێی، ئەوەش بە پشتیوانی ئەو بەڵگانەی خوارەوە:
#یەڪەم/ ووشەی (لمس) بۆ دەست لێدان حەقیقەتە و بۆ سەر جێی خوازراو-مجاز-هەتا حەقیقەتیش هەبێت خوازراو وەرناگیرێت.
#دووەم/ خوای گەورەو پێغەمبەرەڪەی صل الله علیه وسلم لە چەندین جێگادا ووشەی (لمس)یان بە واتای دەست لێدان هێناوە لەوانە:
ٲ- خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَلَوْ نَزَّلْنَا عَلَیْڪَ ڪِتَابًا فِی قِرطَاسِِ فَلَمَسُوهُ بِأَیْدِیهِم لَقَالَ الَّذِینَ ڪَفَرُو إِنّ هذَا إِلَّا سِحْرُ٘ مُّبِینُ٘)(سورةالانعام:۷) واتە: خۆ ئەگەر نوسراوێڪمان بۆتۆ لە ئاسمانەوە لەناو ڪاغەزێڪدا دابەزاندبایە ئەوسا دەستیشیان لێبدایە، ئەوە ئەوانەی بێباوەڕن هەر دەیان گووت ئەوە لە جادوەڪی ئاشڪرا زیاتر هیچی تر نیە.
جا لێرە خودای گەورە ووشەی(فلمسوه)ی بە واتای دەستلێدان هێناوە نەوەڪو سەرجێی،
ب- ڪاتێڪ ماعزی ئەسلەمی (ڕەزای خوای لێبی) هات بۆلای پێغەمبەری خودا صل الله علیه وسلم و دانی نا بەوەی ڪە زینای ڪردووە، پێغەمبەری خودا صل الله علیه وسلم بۆ ئەوەی دڵنیابێتەوە لەوەی دەزانێت زیناچیە، وە یاخود بۆ ئەوەی لە دان نانەڪەی پەشیمانی بڪاتەوە فەرمووی: (لعلڪ قبلت او لمست؟) واتا: پێدەچێت ماچت ڪردبێت وە یان دەستت لێدابێت و دەستبازیت لەگەڵ ڪردبێت؟ ئەویش گووتی: نەخێر ئەوانەم نەڪردووە، بەڵكو زینام ڪردووە.(پێشەوایان‌احمد‌ودارالقطنی‌وبیهقی گێڕاویانەتەوە)
جا ئەگەر هاتباو ووشەی (الـلمس) بە واتای سەرجێی و جوتبوون بوایە ئەو پێغەمبەری خوا صل الله علیه وسلم لەگەڵ ماعز بەڪاری نەدەهێنا،چونڪە دووبارە ڪردنەوەی هاومانای ڪردار و گوتەڪەی مەعاز دەبوو و هیچ سوودێڪی نەدەبوو لەو ڪاتەدا.
ج-گەورەمان ابوهریره ڕەزای خوای لێ بێت، لە پێغەمبەری خۆشەویستەوە صل الله علیه وسلم بۆمان دەگێڕێتەوە ڪە فەرموویەتی:(والید زناها الـلمس)واتە: زینای دەست دەست لێدانە لە شتی حەڕام،(پێشەوایان احمد و بیهقی گێڕاویانەتەوە.)
ح-خاتو عائیشە رضی الله عنها دەفەرمووێت:( قل یوم او ماڪان یوم الا و رسول الله یطوف علینا جمیعا، فیقبل ویلمس ما دون الوقاع) واتە: ڪەم ڕۆژ هەبووە پێغەمبەری خوا صل الله علیه وسلم سەردانی هەموومان نەڪات و ماچمان نەڪات و دەستمان لێ‌نەدات و دەستبازیمان لەگەڵ نەڪات، بەڵام بەبێ ئەوەی سەرجێی ڕوبدات.(پێشەوابیهقی گێڕاویەتیەوە. 
لەم فەرموودەیەشدا خاتو عائیشە (رضی الله عنها) جیاوازی نێوان ووشەی (لمس) و سەرجێی ڪردووە، ئەگەر هاتباو ووشەی(لمس) بە واتای سەرجێی بوایە،، ئەوە نەیدەفەرموو:( مادون الوقاع)
د- گەورەمان ابو هریرە (رضی الله عنه) دەفەرمووێت:(ان رسول الله صل الله علیه سلم نهی عن الملامسة) واتە: بەڕاستی پێغەمبەری خوا نڪۆڵی لە ڪڕین و فرۆشتنی بە دەست لێدان-بیع الملامسة: بەو ڪڕین و فرۆشتنە دەگوترێت ڪە بەبێ بینین و تەنها بەدەستی لێدان ئەنجام دەدرێت-(پێشەوابوخاری‌گێڕاویەتیەوە)
دیسان لەم فەرموودەیەشدا ووشەی(لمس) بە واتای دەست لێدان هاتووە نەوەڪو سەرجێی-جماع- وە لەچەندین فەرموودەی تریشدا لەبەر درێژ بونەوە نەمان نوسیون.
#سێ‌یەم/ خودای پەروەردگار لە سەرەتای ئایەتەڪەدا باسی سەرجێی-جماع-ی ڪردووە ڪە دەفەرمووێت: ( وَلَا جُنُبًا)ئەگەر بڵێین ووشەی (لمس)یش هەر بەواتای سەرجێی-جماع- هاتووە،، ئەوە دووبارە ڪردنەوەیەڪی بێ سوود دەبوو.
#چوارەم/ خودای پەروەردگار لەم ئایەتە دا ووشەی(لمس)ی عەطف ڪردووە بۆ سەر وشەی(الغائط)و دەفەرمووێت: (أَوْ جَاءَ أَحَدُ٘ مِّنْڪُم مِّنَ الغَائِطِ أَو لَا مَستُمُ النِّسَاءَ) ئەوەش بەڵگەیە ڪە لێرەدا (لمس)دەست لێدان لە ڕەگەزی بێدەستنوێژی بچوڪە نەوەڪو بێدەستنوێژی گەورەو لەش گرانی.
۲- گەورەمان موعازی ڪوڕی جەبەل (رضی الله عنه) دەفەرمووێت: پیاوێڪ هاتە لای پێغەمبەر (صل الله علیه وسلم) گووتی: ئەی پێغەمبەر ئایا ئەگەر پیاوێڪ لەگەڵ ئافرەتێڪی خەڵڪدا هەموو ڪارێڪی هاوسەری بڪات تەنها ئەوە نەبێت ڪە سەرجێی لەگەڵ نەڪات، ئەوپیاوە چی لەسەرە.؟ خودای گەورە لە وڵامیدا ئەو ئایەتی دابەزاند:(سورة هود،۱۱٤) نوێژ بەچاڪی ئەنجام بدە لە ئەم سەرو ئەو سەری ڕۆژدا-نیوەڕۆوعەسران-وە لەهەرسێڪ ڪاتەڪەی شەودا-شێوان و خەوتنان و بەیانی-چونڪە بەڕاستی ڪردەوە چاڪەڪان ڪردەوە خراپەڪان لادەبەن و دەیانشۆنەوە.(قال: فقال له رسول الله صل الله علیه وسلم توضأ ثم صل،قال معاذ:فقلت یا رسول الله اله خاصه ام للمٶمنین عامه؟ فقال:بل للمٶمنین عامه) جا موعاز(رضی الله عنه)دەفەرمووێت:پێغەمبەری خوا صل الله علیه وسلم فەرمووی: بچۆ دەستنوێژ بشۆو نوێژبڪە، منیش گوتم: ئەی پێغەمبەری خوا ئەو حوڪمە تەنها بۆ ئەو پیاوەیە یان بۆ هەموو باوەڕدارانە بەگشتی؟ ئەویش فەرمووی: بەڵڪو بۆهەموو باوەڕدارانە (پێشەوایان‌ابوداودواحمد‌گێڕاویانەتەوە.)
جا لێرەدا ئەو پیاوە گووتی: من دەستبازیم ڪردووە بەڵام ڪاری سەرجێیم نەڪردووە،پێغەمبەری خواش صل الله علیه وسلم فەرمانی پێڪرد ئەگەر دەستنوێژی هەڵبگرێت، جا ئەگەر هاتباو تەنها بەسەر جێی ڪردنێ دەستنوێژ شڪابایە، ئەوڪات پێغەمبەر صل الله علیه وسلم فەرمانی پێنەدەڪرد ئەگەر دەستنوێژی بشواتەوە، چونڪە دەستنوێژی نەشڪابوو.
وە لەگێڕانەوە پێشەوا نسائیدا پێغەمە ری خواصل الله علیه وسلم فەرمانی پێڪرد دەستنوێژ بشواتەوە چونڪە دەستی لێدابوو و سەرجێی لەگەڵ نەڪردبوو- خۆئەگەر هاتباو سەرجێی لەگەڵ ڪردبایە ئەوە حوڪمێڪیتری دەبوو-
۳- گەورەمان عبدالله ی کوڕی عمر (رضی الله عنه) دەفەرمووێت:( قبلة الرجل امراته وجسهابیده من الملامسه، فمن قبل امراته، اوجسها بیده فعلیه الوضوء) واتە ماچڪردنی ژنێ لەلایەن مێردەڪەیەوە، وە بەرڪەوتنی لەگەڵیدا لە دەستلێدانێیە-لمس-ە، هەرڪەسێڪ خێزانی ماچ ڪرد یان دەستی بەری ڪەوت،، با دەستنوێژی بشواتەوە(پێشەوایان دارالقطنی‌وبهیقی گێڕاویانەتەوە، ودارالقطنی‌دەفەرمووێت:(صحیح)ە وە پێشەوا نەواوی دەربارەی دەفەرمووێت:(وهذا اسناد فی غایة الصحه)بڕوانە:المجموع: ۱٤/۲ 
٤- فەرموودەی هاوەڵان(رضی الله عنهم): هەرسێڪ هاوەڵی بەڕێز عمری ڪوڕی خطاب و عبدالله ی ڪوڕی مسعود و عبدالله ی ڪوڕی عمر(رضی الله عنهم)ووشەی(لمس)یان بەدەست لێدان لێڪداوەتەوەو دەفەرموون: هەرڪەسێڪ دەستی بەرخێزانی یان ئافرەتێڪی تری نامەحڕەم بڪەوێت،، ئەوە دەستنوێژی دەشڪێت و لەسەری پێویستە دەستنوێژبشواتەوە(جامع الاحڪام القران: ۲۱۸/٥)
٥- احتیاط لەدیندا واجبە، لەچەندی فەرموودەدا پێغەمبەری خودا صل الله علیه وسلم فەرمانمان پێدەڪات خۆمان لە شتی گوماناوی بپارێزین، پێغەمبەری خۆشەویست صل الله علیه وسلم فەرموویەتی:(دع مایریبڪ الی مالا یریبڪ)واتە: وازبێنە لەو ڪارەی ڪەگومانت تێیدا هەیە بۆ ئەو ڪارەی ڪە گومانت تێیدا نیە،(پێشەوابوخاری‌گێڕاویەتیەوە،)
وە لەفەرموودەڪی‌تردا پێغەمبەری خودا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت:( لایبلغ العبد ان یڪون من المتقین حتی یدع مالا باس به حذرا مم به الباس)واتە: هیچ بەندەیەڪ ناگاتە پلەی لەخوا ترسان-متقین- هەتا واز لەزۆرشتی وەها نەهێنێت ڪە حەڵاڵە لەترسی ئەوەی نەوەڪو بڪەوێتە ناو حەڕام و بێشەرعیەوە.(پێشەوا ترمذی گێڕاویەتیەوە)
وەزانایان ئوصولی لەچەندین قاعیدەی ئوصولی دا دەفەرموون ڪەپێویستە هەوڵ بۆ یەقین بدەین و خۆمان لەڪارە گوماناویەڪان بپارێزین، ئەوانەش هەموویان پێمان دەڵێن: ڪەپێویستە لەهەموو ئەحڪامێڪی ئەم دینەدا احتیاط بڪەین، بۆ ئەوەی بەجوانترین شێوە ڪارەڪانمان ئەنجام بدەین و لە درووستی و نا درووستی ڪردەوەڪانمان دوو دڵ نەبین، 
بێگومان دەستنوێژ گرتنەوەش بەهۆی دەستلێدانەوە(احتیاط)ترەلەوەی دەستنوێژ نەشۆرینەوە، ڪەواتە: ئەو ڪەسەی دوای دەست لێدان لە خێزانی یان هەر ئافرەتێڪی تری نامەحڕەم دەستنوێژ هەڵدەگرێتەوە،،ئەوەلەخواترستر-اتقی-ودوربینتر-احوط‌و-خۆگرترە-اروع-لەڪەسێڪ ڪە دەستنوێژ ناشواتەوە،
جا بە پشتیوانی ئەم بەڵگانەی سەرەوەهەر یەڪە لە پێشەوایان: شافعی و زەیدی کوڕی ئەسلەم و مەڪحول و شەعبی و نەخەعی و عطائی ڪوڕی سائب و زوهری و یەحیای ڪوڕی سەعدی ئەنصاری و ڕەبیعە و سەعیدی ڪوڕی عبدالعزیز و ڕایەڪی ئەوزاعیش رحمهم الله دەفەرموون: هەرڪەسێڪ دەست لە خێزانی یان ئافرەتێڪی تری نامەحڕەم بدات ئەوە دەستنوێژی دەشڪێت و پێویستە دەستنوێژی بشواتەوە،(المجموع شرع‌المهذب: ۳۷/۲) وە ئەوەڕای هەرسێڪ هاوەڵی بەڕێز عمرس ڪوڕی خطاب و ابن عمر ابن مسعودیشە(رضی الله عنهم)
#مەرجەڪانی_دەستلێدان
زانایان چەند مەرجێڪیان داناوە بۆ ئەو دەستلێدانەی ڪە دەبێتە هۆی دەستنوێژ شڪان، بەواتای هەر دەست لێدانێڪی ئەو مەرجانەی تێدا نەبێت ئەوە دەست نوێژی پێ ناشڪێت:
۱- دەبێت دەست لێدانەڪە لە نێوان دوو ڕەگەزی جیادابێت-نێرومێ-
۲- دەبێت بەر پێستی بڪەوێت نەوەڪو بەر پێڪهاتەڪانی‌تری لاشەی وەڪ٫قژو نینۆڪ وددانەڪان.
۳- دەبێت بەریەڪڪەوتنەڪە بەبێ پەردە بێت.
٤-دەبێت هەر یەڪێڪە لەودوو ڕەگەزە گەیشتبێتە تەمەنێڪ ڪە ئارەزووی لێ بجوڵێت.
٥- وە نابێت ئەو دوو ڕەگەزە مەحڕەمی یەڪتر بن بەڵڪو دەبێت نامەحڕەم بن.
#وڵامی_چەندگومانێڪ
#گومانی_یەڪەم/ لە خێزانە بەڕێزەڪانی پێغەمبەرەوە صل الله علیه وسلم چەند فەرموودەیەڪی گێڕدراوەنەتەوە ڪە باس لەوە دەڪەن ڪە پێغەمبەری خودا صل الله علیه وسلم دەستی لە خێزانەڪانی داوە، وە یاخود ماچی ڪردوون و بێ ئەوەی دەستنوێژ بشواتەوە چووە بۆ مزگەوت و پێشنوێژی بۆ موسڵمانان ڪردووە، وە یاخود لە نوێژدا لەگەڵ خێزانەڪانیدا دەستیان یاخود لاشەیان بەر یەڪ ڪەوتووە و نوێژەڪەشی نەبڕیوه.
پێشەوا نەواوی لە (مجموع) دا فەرموودەڪانی هێناون و وەڵامیشی داونەوە، ئێمەش بە پشتیوانی خودا فەرموودەڪان دەنوسین و وڵامەڪانی پێشەوا نەواوی و زانایانی تریش باس دەڪەین و وڵامی ئەم گومانە دەدەینەوە:
#فەرموودەڪان
۱- حەبیبی ڪوڕی ابی ثابت لە عوڕوەوە ئەویش لە خاتوو عائیشە(رضی الله عنها) دەفەرمووێت:(ان النبی صل الله علیه وسلم قبل بعض نسائه ثم خرج الی الصلاه ولم یتوضا)واتە:بەڕاستی پێغەمبەر صل الله علیه وسلم بەشێڪ لە خێزانەڪانی ماچ دەڪرد، پاشان دەچوو بۆ نوێژ بێ ئەوەی دەستنوێژ بشواتەوە(پێشەوایان ترمذی و ابوداود و دارالقطنی گێڕاویانەتەوە،وەپێشەواترمذی دەفەرمووێت(لایصح)وە علی بن المدینی دەفەرموێت: یحیی بن سعید القطان فەرموویەتی:(ضعیف جدا)
۲- ابی وەرق لە ابراهیمی التیمی ئەویش لە خاتوو عائیشەوە.(رضی الله عنها) دەفەرمووێت:(ان النبی صل الله علیه وسلم ڪان یقبل بعد الوضوءِ ثم لا یعید الوضوء) واتە: بەڕاستی پێغەمبەری خوا صل الله علیه وسلم دوای دەستنوێژ هەڵگرتن خێزانەڪانی ماچ دەڪرد و دەستنوێژیشی دووبارە نەدەڪردەوە.(پێشەوایان ترمذی دارالقطنی گێڕاویانەتەوە،وە فەرموودەڪە: لاوازە چونڪە(مرسل)
۳- خاتوو عائیشە(رضی الله عنها) دەفەرمووێت:شەوێڪیان بەدوای پێغەمبەری خودادا گەڕام صل الله علیه وسلم ، دەستم گێڕا:(...فوقعت یدی علی بطن قدمیه وهو فی المسجد..)واتە: دەستم بەر بنی پێیەڪانی ڪەوت لە ڪاتێڪدا لە مزگەوتدا بوو.(پێشەوا مسلم گێڕاویەتیەوە،
وە گێڕانەوەیەڪیتردا خاتوو عائیشە دەفەرمووێت:(ان یدها وقعت علی قدم النبی وهو ساجد)واتە: دەستی بەر پێیەڪانی ڪەوتووە لە ڪاتێڪدا لە سوجدە بووە.(پێشەوایان‌ابن‌حبان‌واحمد‌نسائی‌وبیعقی‌گێڕاویانەتەوە)
٤-خاتووعائیشە(رضی الله عنها) دەفەرمووێت:(لقد رایتنی ورسول الله صل الله علیه وسلم یصلی، وانا مضطجعه بینه وبین القبله، فاذا اراد ان یسجد غمز رجلی فقبضتها)واتە: پێغەمبەری خوا نوێژی دەڪرد، منیش ڪەوتبومە نێوانی ئەو و قیبلەوە، جا هەرڪاتێڪ دەیویست سوجدە بەرێت،دەستی لە قاچەڪانم دەدا، منیش قاچەڪانم ڪۆدەڪردەوە.(پێشەوایان بوخاری و مسلم گێڕاویانەتەوە،)
٥-ابی قتاده(رضی الله عنه)دەفەرمووێت:(ان رسول الله صل الله علیه وسلم، ڪان یصلی وهو حامل امامه بنت زینب، فاذ قام حملها، واذاسجد وضعها)واتە: بەڕاستی پێغەمبەری خوا صل الله علیه وسلم نوێژی دەڪرد و ئومامەی، ڪچی زەینەبیشی لە باوەشدابوو، جا ئەگەر هەڵدەستایەوە ئەوە لە باوەشی دەڪرد، وە ئەگەر دەچووە سوجدە دایدەنا.
#وەڵامەڪان
یەڪەم/ دەربارەی فەرموودەی یەڪەمو دووەم خاتوو عائیشە (رضی الله عنها) دەفەرمووێت:(ان النبیصل الله علیه وسلم قبل بعض...)وە(ان النبی صل الله علیه وسلم ڪانیقبل...) پێشەوایان ترمذی‌وابوداودودارالقطنی‌وبیهقی‌وابن‌حزم(رحمهم الله)لەوڵامیاندا دەفەرموون:(لا یصح فی هذا الباب شیء ، وان صح فهو محمول علی ماڪان علیه الامڕ قبل نزول الوضوء من اللمس) واتە: هیچ فەرموودەیەڪی صحیح لەو باسەدا نەهاتووە، وە ئەگەر صەحیحیش بن ئەوە دەڪرێت پێش واجببونی دەستنوێژ هەڵگرتنەوە بوبێت بەهۆی دەستلێدانەوە.(تلخیص الحبیر: ۳٦۳/۱ ، وە المجموع شرع المهذب: ٤۲/۲)
جا هەرچی فەرموودەڪەی یەڪەمە ڪە حەبیب لەثابیتەوە گێڕاویەتیەوە، ئەوە هەر یەڪە لە زانایانی فەرموودە ناس:(سفیان‌الثوری ‌و یحیی ‌بن ‌السعیدالقطان‌ و احمد‌بن‌حنبل ‌و ابوداود و ابوبڪرالنسابوری و ابوالحسن‌الدارقطنی و ابوبڪر البیهقی چەند زانایەڪیتریش رحمهاالله) دەفەرموون:(غلط حبیب من قبله الصائم الی القبله الوضوء) واتە حبیب ماچی ڕۆژوەوانی و ماچی دوای دەستنوێژێی لێتێڪەڵ بووە،(المجموع شرع المهذب٤۲/۲) بەواتای ئەصڵی فەرموودەڪە ئاوایە: خاتوو عائیشە(رضی الله عنها)دەفەرمووێت:(ان النبی صل الله علیه وسلم ڪان یقبل وهو صائم) بەڕاستی پێغەمبەر صل الله علیه وسلم خێانەڪانی ماچ دەڪرد لەڪاتێڪدا بەڕۆژوش بوو.(پێشەوایان بوخاری و مسلم گێڕاویانەتەوە)
وە سوفیانی ثوری(رحمەالله) دەفەرمووێت:(ما حدثنا حبیب الا عن عوره المزنی)واتە: حەبیب تەنها فەرموودەی لە عوڕوەی مزنیەوە گێڕاوەتەوه وهیچ فەرموودەیەڪی لە عوڕوەی ڪوڕی زوبەیرەوە نەگێڕاوەتەوە، عوڕوەی موزنیش نادیارە.(المجموع شرع المهذب: ٤۲/۲)
وە هەرچی فەرموودەڪەی دووەمە ڪە ابی ورق لە ابراهیمی التیمی گێڕاویەتیەوە:(ان النبی صل الله علیه وسلم ڪان یقبل...) بەهەمان شێوە ئەویشیان لاوازە، ئەویشیان لەبەر دوو هۆڪار:
#یـەڪەمیان: یەحیای ڪوڕی معین و جگە لەویش ابی ورقیان بە لاواز داناوە.
#دووەمـیان: فەرموودەناسان دەفەرموون:ابراهیم التیمی ئەو فەرموودەی لە خاتوو عائیشەوە رضی الله عنها نەبیستووە.(المجموع قرع المهذب٤۲/۲)
وە ئەگەر بێت و ئەو فەرموودانە صەحیحیش بن،، ئەوە وەها لێڪدەدرێتەوە ڪە ئەو ڪارەی پێغەمبەر صل الله علیه وسلم پێش واجببونی دەستنوێژگرتنەوە بووە بەهۆی دەستلێدانەوە(تلخیص الحبیر:۳٦۳/۱،)
یان وەڪو پێشەوا نواوی دەفەرمووێت:ماچ ڪردنەڪە لەسەر پەردەوە بووە. بۆ ئەوەی واتای ئایەتی:(اولامستم النساء)و ئەو فەرموودانە ڪۆبڪرێنەوە.
#دووەمـ/ هەرچی ئەو فەرموودانەیە ڪە خاتوو عائیشە (رضی الله عنها) دەفەرمووێت:(...فوقعدکت یدی علی بطن قدمیه......)وە(...فاذا اراد ان یسجد غمز رجلی فقبضتها)پێشەوا نواوی(رحمەالله)دەفەرمووێت:وەها لێڪدراوەیان بۆ دەڪرێت ڪە ئەم دەستلێدانانە لەسەر پەردەوە بووبن و دەستی بەرپێستی ڕووت نەڪەوتبێت(المجموع شرع المهذب:٤۲/۲)
#سێـ‌هەم/ هەرچی فەرموودەڪەی ابی قتادەیە ڪە دەفەرمووێت(ان رسول الله صل الله علیه وسلم ڪان یصلی وعو حامل امامه بنت زینب،...) پێشەوا نەواوی(رحمەالله)دەفەرمووێت لەسێ ڕوەوە لێڪدانەوەی بۆ دەڪرێت:
#یــەڪەمیان: مەرج نییە ئەو منداڵەی لە باوەشی ڪردووە پێستی بەر پێستی ڪەوتبێت- چونڪە ئەوە ئاشڪرایە ڪە مرۆڤ دەتوانێت مناڵیش هەڵبگرێت و پێستیشی بەر پێستی نەڪەوێت-
#دووەمیــان: پێدەچێت ئەو منداڵە بچوڪ بوبێت و نەگەیشتبێتە تەمەنێڪ ڪ دەستنوێژی لێبشڪێت.
#سێهەمیـان:ئەو منداڵە مەحڕەمی بوو.(المجموع شرع المهذب:٤۲/۲)....(فەرموودەڪەی ئومامە‌زانایان‌دەیڪەن‌بەبەڵگەڪەدەڵێن:دەست‌لێدان‌لەمحرم‌بەئارەزوەوە‌دەست‌نوێژ‌دەشڪێنێت‌،بەڵام‌بەبێ‌ئارەزوو‌دەستنوێژناشڪێنێت‌،وەڪ‌حەنبەلی‌ومالیڪیەڪان،‌بەڵام‌ئەوەی‌سسەرەوە‌وەڵامەڪەی‌بوو).
جا ئەوەی ڕابرا شیڪردنەوەو وەڵامی زانایانی مجتهید بوو بۆ ئەم فەرموودانەی ڪە بەبەڵگە دەهێنرێنەوە دەربارەی ئەوەی ڪە دەستنوێژ بەدەستلێدانی ئاسایی ناشڪێت،
هەر فەرموودەیەڪی تریش لەوبارەیەوە هاتبێت ئەوە لە چوارچێوەی ئەم فەرمودانە ناچێتە دەرەوە، لەبەرئەوە بەبەڵگە هێنانەوەی هەر فەرموودەیەڪی تریش بەم شیڪردنەوانەو وڵامانەی ڕابردوو وەڵام دەدرێنەوە،
#گوومانی_دووەم/ئەو زانایانەی ڪە دەفەرموون: بەدەست لێدان دەستنوێژناشڪێت یەڪێڪ لە بەڵگەڪانیان بریتیە لە قیاس و دەڵێن:هەروەڪ چۆن بەدەست لە قژ ولە ئافرەتی مەحڕەم ودەسلێدان لە پیاوان دەستنوێژ ناشڪێت،، بەهەمان شێوە دەسلێدان لە ئافرەتی نامەحڕەمیش دەستنوێژ ناشڪێنێت.
#وەڵام/هەردووڪ زانای موجتەهید پێشەوایان امام الحرمین و نواوی ئەم قیاسەیان پوچ-باطل- ڪردۆتەوە و وەڵامیان داوەتەوەو دەفەرموون:
#یەڪــــەم:دەستلێدانی ئاسایی لە قژی ئافرەت هیچ چێژێڪی نیە، لەبەر ئەوەدەستنوێژی پێناشڪێت.
#دووەمــ:هەرچی پیاووئافرەتی مەحڕەمیش،، ئەو دوانە جێگای جوڵانی حەزو ئارەزو نین و پیاو حەزو ئارەزوی بۆیان ناچێت، لەبەر ئەوە ئەم قیاسە پوچە-باطل-ە-(المجموع شرع المهذب:٤۳/۲) ...
جا خوێنەری بەڕێز:؟ ئەوەی ڕابرا بەڵگەڪانی مەزهەبی پێشەوا شافعی بوون لەسەر ئەوەی: هەرڪەسێڪ دەست لەخێزانی خۆی یان ئافرەتێڪی نامەحڕەم بدات بە ئارەزوەوە بێت یان بە بێ ئارەزو ئەوە دەستنوێژی دەشڪێت، وە بێگومان بەڵگەڪانی مەزهەبی پێشەوا شافعی لە هی مەزهەبەڪانی تر بەهێزترن، وە لەم بابەتەدا مەزهەبی پێشەوا شافعی لەهەموو مەزهەبەڪانی‌تر زیاتر احتیاتی كردووە، لەبەر ئەوە شوێنڪەوتنی مەزهەبی پێشەوا شافعی لەم بەبەتدا دڵنیاترە لە مەزهەبەڪانیتر، وە ئامۆژگاری ئەو كەسانەش دەڪەم ڪە لەسەر مەزهەبی پێشەوا ئەبو حەنیفەن یان بێ مەزهەبن چیتر ئەم بابەتە لەناو عەوامی موسڵمانانی مەزهەبی پێشەوا شافعیدا زەقنەڪەنەوە، چونڪە بێگومان زەقڪردنەوەی ئەم بابەتە هیچ خزمەتێڪ بە موسڵمانان ناڪات، بەڵڪو دەبێتە هۆڪاری تەفرەقەو دوبەرەڪێ لەناو مزگەوتەڪانداو دڵەڪان لێڪدەترازێت ..
وصل الله علی سیدنا محمد وعلی اله واصحابه وسلم تسلیماڪثیرا..

----------لە هەر هەڵەیکی ڕێزمان بمان بوورن..........

Comments

Popular posts from this blog