{ سوننەتی پێش نوێژی جومعە بیدعە نییە. }

بِـــــــسْـــــمِ الله الْــرَحْـــمــن الـــرَّحِـــــيم

#بەڵــگەکان:
۱- گەورەمان عبدالله ی کوری زوبەیر-ڕەزای خوای لێبێت- لە پەێغەمبەری خوداوەﷺ دەفەرموێت:{ ما من صلاة مفروضة الا بين يديها ركعتان}-رواه ابن حبان في صحيحه- واتا:هەموو نوێژێکی فەرز دوو ڕکات سونەتی لەپێشە.
نوێژی جومعەش بە کۆدەنگی ئوممەت فەڕزە، واتا:ئەویش دوو ڕکات سوننەتی لەپێشە.
پێشەوا ئیبن حەجەری عەسقەلانی-رحمه الله-دەفەرموێت: ئەم فەرمودەیە گەورەترین بەڵگەیە بەدەست ئەوانەی دەڵێن:جومعە سوننەتی لەپێشەوە هەیە.-فتح الباری ۵٤۸/۲.
۲- پێشەوا نافع-رحمه الله- دەفەرموێت:{ كان ابن عمر يطيل الصلاة قَبْل الجمعَة، و يصلي بينها ركعتين في بيتهِ و حدث ان رسول اللهﷺ كان يفعل ذالك}-رواه ابو داود بسند صحیح و ابن حبان و البیهقي.
واتا: گەورەمان عبدالله ی کوڕی ئیمامی عومەر-ڕەزای خوایان لێ بێت- لە پێش نوێژی جومعە درێژەی بە سوننەت دەداو، دقای جومعەش دوو رکات نوێژی لەماڵەوە دەکرد، وە دەیفەرموو: بە دڵنیاییەوە پێغەمبەریشﷺبەم شێوەیەی دەکرد.
پێشەوا نەواوی-رحمه الله- لە کتێبی-الخلاصة-دا دەفەرموێت: ئەم فەرمودەیە ه بەڵگەیە لەسەر بوونی سوننەتی جومعە، چونکە دەفەرموێت{وکان یفعل ذالك} پێغەمبەری خوداشﷺئاوای کردوە.
۳-گەورەمان عبدالله کوڕی مغفل-رەزای خوای لێ بێت- دەفەرموێت:پێغەمبوری خودا فەرمویەتی:{بین کل اذانين صلاة}-رواه البخاري- واتا: لە نیوان هەموو بانگ و ئیقامەتێکدا نوێژی سوننەت هەیە، نوێژی هەینیش بانگ و ئیقامەتی هەیە،کەواتە: ئەویش نوێژی سوننەتی لەپێشە.
٤-گەورەمان ئەبو هڕەیرە-رەزای خوای لێبێت- دەفەدموێت-:{جاء سليك الغطفاني و رسول الله ﷺ يخطب فقال له: أصليت قبل ان تجيء قال:لا : قالﷺ: صلِّ ركعتين و تجوز فيها}-رواه ابن ماجە- واتا: سولەیکی غەتفانی-رەزای خوای لێبێت- هاتە مزگەوت و پێغەمبەری خوداش ﷺ ووتاری دەخوێندەوە، بە سولەیکی فەرموو: ئایە بەر لەوەی بێیت بۆ مزگەوت نوێژت کردوە؟ فەرموی:نەخێر، پێغەمبەریش ﷺ فەرموی: هەستە دوو ڕکات نوێژی سوننەت بکە.
محیدالدین ئیبن تیمیە(باپیری ئیبن تەیمیە) دەربارەی ئەم فەرموودەیە دەفەرموێت: قوله ﷺ:(قبل أن تجىء) یدل علی ان هاتین رکعتین سنة قبلها و لسيت تحية المسجد)-المنتقی في الأحكاظ الشرعية۲۹۹-.واتا: دفەرمودەی پێغەمبەر ﷺکە پیی فەرموو:(بەر لەوەی بێیت) بەلگەیە لە سەر ئەوەی کە ئەم دوو ڕکاتە سوننەتی پێش نوێژی جومعەن نەوەکو( تحیه المسجد)چونکە لە ماڵەوە (تحیە المسجد)ناکرێت.
وە ئەم حەدیسەی رابردوش ئیمامی موسلیم-رحمه الله- بەم شێوەیە ئەیگێڕێتەوە{...فقد سليك قبل ان يصلي فقال له رسل الله ﷺ:(أركعتَ ركعتين قبل أن تدخل المسجد؟) فقال لا، قال ﷺ:(قم فاركعها). واتا: سولەیک دانیشت بەر لەوەی نویژ بکات پێغەمبەر ﷺپێمی فەرموو:ئایا بەر لەوەی بێیتە مزگەوت دوو ڕەکات نوێژت کردووە؟ فەرمووی نەخێر ئەویش ﷺپێمی فەرموو:هەستە دوو ڕەکات نوێژ بکە.
جاهەموو زانایانی ئیسلام یەک دەنگن کە سوننەتی (تحیه المسجد) لە دەرەوەی مزگەوت ناکرێت و بە دانیشتن کاتی بەسەر دەچێت، کەواتا: ئەم فەرموودەیە بەڵگەیەکی تەواوە کە ئەم فورموودەیە بەڵگەیەکی تەواوە کە مەبەستی پێغەمبەر ﷺپێ سوننەتی جومعە بووە،والله اعلم.
۵-گەورەمان ئەبو هریرە -رەزای خوای لێبێت-دەفەرموێت:{أنَ­ّ النبي ﷺكان يصلّى قبل الجمعة ركعتين وبعدها ركعتين}#تێبینی_سەیری­_کۆتایی_بەڵگەی_٦_بکە­/
واتا: بەدڵنیاییەوە پێغەمبەری خودا ﷺدوو ڕکات سوننەتی لەپێش نوێژی جومعەو دوو ڕەکات لە پاش نوێژی جومعە دەکردن.
٦-گەورەمان ئەبو هریرە -ڕەزای خوای لێبێت-دەفورموێت:{کان­ رسول الله ﷺيصلّي قبل الجمعة أرب و بعدها أربعاً} #تێبینی_سەیری_کۆتایی­_بەڵگەی_٦_بکە/
لە گێڕانەوەیەکی تردا ابن عباس -ڕەزای خوایان لێبێت- دەفەموێت:{كان النبيﷺ يركع قبل الجمعة اربع ركعات لايفصل بينهن بشيىءٍ} #تێبینی_سەیری_کۆتایی­_بەڵگەی_٦_بکە/
واتا: پێغبەری خودا ﷺپێش جومعە چوار رەکات نوێژی بەدوای یەکدا دەکردن و بەهیچ شتێک لێکی جیانەدەکردنەوە.
دەربارەی ئەم سێ حەدیسەی کە نووسیم- #تێبینی -/
ئەم فەرموونە بە چەند گێڕانەوەیەک گێڕدراونەتەوە لە چەند هاوەڵێك وەك- علی و ابن عباس و ئەبو هریرە و خاتوو عائیشە- رحمهم الله. کە هەموویان یەکتر بەهێز دەکەن، بنچینەیەك هەیە دەفەرموێت:{إنّ الحديث اذا تعددت طرقة يكون حجة}هەر فورموودەیەک بە چەند ڕێگایەک گێڕدرایەوە دەبێتە بەڵگە.
۷-سەلمانی فارسی-ڕەزای خوای لێبێت- لە پێغەمبەری خوداوە ﷺبۆمان دەگێڕێتەوە کە فەرمویەتی:{لا يغتسل رجلُ يوم الجمعة و يتطهر ما استطاع من طهر، و يدهن من دهنهِ أو يمس من طيب بيته، ثم خرج فلا يفرق بين اثنين، ثم يصلى ما كتب له، ثم ينتصب اذا تكلم الامام، الا غفر له ما بين و بين الجمعة الاخرى}-رواه البخاری-.
لەم فەرمودەیەدا خۆشەویت ﷺ دەفەرموێت{... ثم يصلى ما كتب له، ثم ينتصب اذا تكلم الامام،...} واتا: لەپاش ئەوەی هاتە مزگەوت ئەو سوننەتەی بۆی داندراوە بیکات و پاشان بێ دەنگ بێت کاتێک ئیمام قسە دەکات، ئەوا خوای گەورە لە تاوانی ێوان ئەم جومعەیە و جومعەیەکی تر خۆش دەبێت.
۸-پێشەوا ترمذي-رحمه الله- لە گەورەمان ابن مسعود -رەزای خوای لێبێت- گێڕاویەتیەوە:{كان يصلّى قبل الجمعة أربعاَ و بعدها أربعاً}-رواه ترمذي- واتا : ابن مسعود -رەزای خوای لێبێت- پێش جومعە چوار رەکات سوننەت و لەدوای جومعەش چوار رەکاتی دەکرد.
جا ئەم کارەی ئینم.مسعود-رەزای خوای لێ بێت- لە پێغەمبەری خواوە ﷺ بینیویەتی نەوەکو اجتهادی خۆی بێتبە بەلگەی فەرموودەکانی رابردوو.
۹- زانایانی فەرموودە لە.کتێبەکانیاندا باسی تایبەتیان بۆ سوننەتی پێش جومعە داناوە: پێشەوا بوخاری-رحمه الله- لە صەحیحەکەیدا بابێکی ناو ناوە{باب صلاة بعد الجمعة و قبلها} وە پێشەوا عبدالرزاق لە موصەنیفەکەیدا بابێکی ناو ناوە{ باب صلاة قبل الجمعة و بعدها} وە بەهەمان شێوە ئیبن ئەبی شەیبە-رحمه الله- لە موصنیفەکەی دا بابێکی ناو ناوە{باب الصلاة قبل الجمعة} وە پێشەوا ترمذي-رحمه الله- لە سونەنەکەیدا بابێکی ناو ناوە{باب صلاة قبل الجمعة و بعدها}. بێگومان ئەم فەرمودە ناسانەش لە هەموو کەس شارەزاتر بوون بە سوننەت و فەرمودەکانی پێغەمبەری خودا ﷺ.
وە مامۆستا عبدالکریم المدرس -رحمه الله- لە.کتێبی{ارشاد الانام} چەندین بەڵگەی بۆ سوننەتی جومعە هێناوە و پاشام دەفەرموێت: هەر کەسێک بڵێت سوننەتی پێش جومعە.نییە بەم بەڵگانەی رابردو وەڵام دەدرێتەوە.-بۆ سەیرکردنی بەڵگەکان کە مامۆستا هێناویەتی بڕوانن-(إرشاد الأنام/۱٠۷).

Comments

Popular posts from this blog

ئایا بە دەست لێدانی ئافرەتی نا مەحرەم دەستنوێژ دەشکێ؟