( باسی تەصەوف.-٢- ــ)
بِـــــــسْـــــمِ الله الْــرَحْـــمــن الـــرَّحِـــــيم
ئه‌م لێكۆڵينه‌وه له كتێبى عه‌ره‌بيش ده‌ستان ناكه‌وێ بۆيه به‌گرينگى بزانن.
په‌يامه‌كانى حه‌ق و نوور
په‌يامى (33)
ته‌صه‌وف له چیه‌وه هاتووه
نوسينى: مه‌لا ڕه‌زوان ناسراو بريندارى شاعر
_____________________________
بسم الله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن واله.
أما بعد:
خۆشه‌ويستان له‌به‌ر گرينگى بابه‌ته‌كه چونكه كه‌سانێك زۆر به‌ناڕه‌وا قسه به‌ئه‌هلى ته‌صه‌وف ئه‌كه‌ن بۆيه ناچار بووم شتێك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بنووسم تاوه‌كوو ببێته ڕێ نيشانده‌رێك بۆ خۆم و بۆئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌وا به‌هه‌ڵه تيرى ژه‌هراى ئه‌گرنه ئه‌تاقمه پاكه كه خواى گه‌وره ڕێزى تايبه‌تى لێناون, وه له سفره‌و خوانى خۆى كه به‌ره‌كه‌تى خۆيتى نزيك خستوونه‌ته‌وه, بۆيه تا به‌به‌ڵگه‌ى سوننه‌ت بۆيان بسه‌لمێنين كه‌وا ته‌صه‌وف ئه‌صلى هه‌يه له‌دين ياننا.
ئه‌بو جوحه‌یفه (ڕه‌زاى خواى لێ بێت) بۆ مان ئه‌گَێڕێته‌وه كه‌وا عبد الله كوڕى مه‌سعود به توندى هاته لامان و ئێمه‌ش پێمان گوت: ئه‌وه چیته؟ ئه‌ویش فه‌رمووى: " ذَهَبَ صَفْوُ الدُّنْيَا وَبَقِيَ الكَدَرُ ، فَالْمَوْتُ الْيَوْمَ تُحْفَةٌ لِكُلِّ مُسْلِمٍ1 " واتة: پاك و ڕۆنه‌كانى دونیا ڕۆیشتن, جا ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه له دونیا ته‌نیا ناڕوون و لێڵه‌كانن. بۆیه ئیمڕۆكه مردن هه‌دیه‌یه‌كه بۆ هه‌موو موسڵمانێك" .
له‌م فه‌رمایشته پیرۆزه‌وه ئه‌وه تێئه‌گه‌ین كه‌وا وشه‌ى (الصَّفَا‌ءْ) وه (الصَّفْوُ)كاكڵه‌و نێوه‌ڕۆكى ئه‌م دینه‌یه, وه بۆ گرینگى دان به‌و صه‌فایه ئیمانداره ڕاسته‌قینه‌كان ڕێگاى موجاهه‌ده‌و تێكۆشانى نه‌فس ئه‌گرنه به‌ر بۆ پاككردنه‌وه‌ى دڵ و ڕۆح و نه‌فسیان. بۆ ڕاڤه‌كردنى ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئه‌وه ئه‌چینه خزمه‌ت ئیمامى قوشه‌یرى2 و به‌ڕێزیان ئه‌فه‌رمووێ: "(ذَهَبَ صَفْوُ الدُّنْێا) واته: زۆرى به‌خشش و چاكه‌یه, وه مه‌به‌ست پاكى دڵى ئه‌و كه‌سه‌یه‌و ئینشڕاحى سینگ و ڕ‌ازى بوونى ئه‌وان به‌وه‌ى كه خواى گه‌وره به‌سه‌ریان ئه‌هێنێ, (وَبَقِيَ الكَدِرُ) ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌كه‌ى تره, (فَالمَوْتُ الێومَ تُحْفَه‌ٌ لِكُلِّ مُسْلِمٍ) بۆ سه‌لامه‌ت بوون له لێڵى (...) وه مه‌به‌ست به چاكه‌ش هاندانه بۆ ده‌ستگرتن به كاته‌كانى پاكڕاگرتنى صه‌فاى ( دڵ و ڕۆح )3 له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره, وه لابردنى ئه‌و به‌ربه‌ست و سه‌رقاڵیانه به هه‌موو جۆرێك له تێكۆشان و وه‌رزش4, جا ئه‌گه‌ر به‌نده كامڵ بوو له‌م هه‌وڵه ئه‌وه پێى ئه‌گوترێ: صۆفى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پاك بۆوه له لێڵى به هۆى ئه‌وه‌ى كه خواى گه‌وره ئاگادارى ئه‌كرده‌وه, پاشان ئه‌م ناوه صۆفى ناو ده‌نگى په‌یداكردو زاڵ بوو به‌سه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه كه ئه‌گوترێ: پیاوێكى صۆفیه‌و كۆمه‌ڵێكى صۆفین"5 .
وه هه‌روه‌ها قازی شێخ زه‌كه‌ریای ئه‌نساڕی6 ئه‌فه‌رمووێت: "بزانه حه‌قیقه‌تی صۆفی ئه‌وه‌یه كه‌وا ڕاستگۆبێ و پێداگری و ئیخڵاصی و نیه‌تپاكی هه‌بێت له شوێن كه‌وتنی گه‌وره‌ی پێغه‌مبه‌ران:7 .
خوايه‌گيان لێت ئه‌پاڕێمه‌وه كه‌وا ئه‌و په‌يامه ببێته ڕووناكيه‌ك بۆ دڵ و بيرو نه‌فسه‌كان, وه ببێته مايه‌ى ساڕ‌ێژ بووني دڵه نه‌خۆشه‌كان, وه ببێته مايه‌ى توێشوو بۆ ميزانى گشت ئيمانداران .ئامين ئامين.. وصلى الله وسلم وبارك على سيدنا محمد وعلى اله وصحبه وسلم.
_________________
1_ ئیبن حه‌جه‌ری هه‌یسه‌می له كتێبی (مجمع الزاوائد)(ب10_ل309_ژ18210), ئه‌فه‌رمووێ: " ته‌به‌ڕانی ڕیوایه‌تی كردووه به دوو سه‌نه‌د یه‌كێكیان (جید)ه باشه. وه هه‌روه‌ها له ڕیوایه‌تێكى تر‌ى ئه‌بو جوحه‌یفه‌وه هاتووه كه‌وا پێغه‌مبه‌رى خوا ه هاته لامان و ڕه‌نگى ده‌م و چاویشى گۆڕابوو هه‌مان ئه‌و فه‌رمایشته‌ى فه‌رموو كه له‌سه‌ره‌وه هاتووه. ئه‌م ڕیوایه‌ته‌ش ئیمامی قوشه‌یری له كتێبی (رسالة القشیرية)دا هێناویه‌تی وه سه‌یری (نتائج الافكار وشرح رسالة القشیریة)(ب4_ل4) هی ئیمام شێخ زه‌كه‌ریای ئه‌نساڕی بكه. ئه‌م فه‌رمایشته ئیبن و ماجه له (سنن ابن ماجه) وه نه‌سائی له (سنن النسائی) وه ئیمام ئه‌حمه‌د له (مسند أحمد)(ژ290) ڕیوایه‌تیان كردووه. وه شاهێدیشمان له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه له صه‌حیحی بوخاری (ژ2964) به له‌فزێكی تر له عبد الله كوڕی مه‌سعوده‌وه هاتووه: "والذی لا اله الا هو ما أذكر ما غبر من الدنیا الا كاالثغب شرب صفه وبقی كدره". واته: سوێند به‌و خوایه‌ی كه غه‌یری زاتی ئه‌و خوایه‌كی تر نیه ئه‌وه‌ی باسبكه‌م و بیڵێم له دونیا نه‌ماوه ته‌نیا به وێنه‌ی چه‌م و شوێنێك كه ئاوه‌كه‌ی تیا مابێته‌وه جا پاك و ڕۆنه‌كه‌ی خورایه‌وه‌و لێڵ و ناپوخته‌كه‌شی مایه‌وه. وه هه‌روه‌ها ئیمامی حاكم له (مستدرك حاكم)(ب4_ل420_ژ7985) به سه‌نه‌دێكی صه‌حیح ڕیوایه‌تی كردووه: (إن الله تعالى جعل الدنیا كلها قلیلا, وما بقی منها الا القلیل من القلیل, ومثل مابقي منها كالثغب شرب صفوه وبقی كدره). واته: خواى گه‌وره دونیاى وا گێڕاوه كه‌وا هه‌مووی كه‌م بێت, جا له‌ناو ئه‌و كه‌مانه‌شا ئه‌وه‌ی ماوه ته‌نها كه‌مێك نه‌بێ له كه‌مه‌كان, وه ئه‌وه‌شی له كه‌مان ماوه وه‌كوو چه‌م و شوێنێك كه ئاوه‌كه‌ی تیا مابێته‌وه وایه كه ئاوه پاك و ڕۆنه‌كه‌ی خورایه‌وه‌و لێڵه‌كه‌شی مایه‌وه. ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئیمامی به‌ززار له كتێبی (البحر الزخار)(ب5_ل95)ڕیوایه‌تی كردووه. وه هه‌روه‌ها ئیمامی ئه‌لبانیش له (السلسلة الصحیحة)(ژ1625), وه له (الجامع الصغیر)(ژ1737) هێناویه‌تی و ئه‌فه‌رمووێ: " فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحه".
2_ عبد الكریم كوڕی هه‌وازنی كوڕی عبد الملك كوڕی ته‌ڵحه‌ى ئه‌بو قاسم قوشه‌یرییه ساڵی له دایكبوون و وه‌فاتی (376_465ه). زانایه‌كی موجته‌هیدو فه‌رمووده‌ناس و موفه‌سسیرو ئوصوڵی و موته‌كه‌للیم و ئیمامی ئه‌هلی ته‌صه‌وف بووه له زه‌مانى خۆیدا. یه‌كێكه له زاناكانی مه‌زهه‌بی شافیعی, وه كتێبه‌كانیشی (التیسیر فی التفسیر, حیاه الأرواح, الرسالة القشیریة, .....). بڕوانه (معجم المؤلفین)(ب2_ل212).
3_ ئه‌وه‌ى نێو كه‌وانه‌كه زیاده‌ى دانه‌ره.
4_ مه‌به‌ست به وشه‌ى وه‌رزش ئه‌وه نیه وه‌رزشی لاشه‌و یارى نا ئه‌وه زاراوه‌یه‌كه لاى ئه‌هلی ته‌صه‌وف به‌وه ئه‌گوترێ ئه‌و كه‌سه‌ى كه تێكۆشانى له دژی نه‌فسی خۆی ئه‌كات به‌هۆى به‌ڕۆژوو بوون و نوێژكردن و هتد.
5_ (نتائج الأفكار شرح الرساله القشیریه)(ب4_ل4).
6_ زه‌كه‌ریای كوڕی محمدی كوڕی أحمه‌دی كوڕی زه‌كه‌ریای ئه‌نساڕی میصری قاهری ئه‌زهه‌ری شافیعیه, ناسناوی(شه‌یخولئیسلامه). ساڵی له دایكبوون و وه‌فاتی(826_926ه). وه كتێبه‌كانی ئه‌وه‌نده زۆره ئه‌گاته 39 كتێب. بڕوانه (معجم المؤلفین)(ب1_ل733).
7_ (نتائج الأفكار شرح الرسالة القشیرية)(ب4_ل3).

Comments
Post a Comment