ــ{ لەبەر چی بە ئیمامی البوصري ئەڵێن موشریک؟-٢- ؟ }ــ
.

بِـــــــسْـــــمِ الله الْــرَحْـــمــن الـــرَّحِـــــيم

                 ــ{بەشــــی دووەم} ــ

وەهابیەکان لە بەر ئەم دێڕە شعرەش کە لە قەسیدەی{البردة}هەیە ئەڵێن موشریکە:

{فَإِنَّ مِنْ جُودِكَ الدُّنيا وَ ضَرَّتَها}.

ئەلێرەدا  بە هەڵەداچوونە لەوشەی (جود) ئەڵێن یانی لەبەر خاتری پێغەمبەرﷺ دونیا و قیامەت هاتە بوون،
ئێمەش بەوە وەڵامیام ئەدەینەوە و ئەڵێی: کەسێ زانستی زمانی عەرەبی نەیخوێندبێ بۆ ئەچێ تەداخولی وشەی (جود) دەکات و لەهامان کات دا بەهەڵەش ماناکەی لێک ئەداتەوە،  بۆئەوەی بەرپەچیان بدەینەوە پێویستمان بە قەواعیدی عەرەبیە لە بەشی(صرف) وشەی (جود) مەسدەڕە بۆ(جاد)یە واتا: 'چاکە' .
ئەوان لەگەڵ وشەی (وجود)لێیان تێکەڵ بووە کە مەسدەڕە و بۆ(وجد)ە واتا 'هەبوون'.
ئەسڵی واتای شعرەکە: بەڕاستی-ئەی پێغەمبەرﷺ-بەشێکی خاتری تۆیە چاکەی دونیا و چاکەی هەوێی دونیا کە قیامەتە.
واتا:ئەو چاکەو نیعمەتانەی خوای گەورە داویەتیە ئێمەی موسوڵمان و هەم ئەو چاکەیەش کە لە قیامەت پێمان ئەبەخشێت، هەردووکیان لەبەر خاتری پێغەمبەرەﷺ، چونکە لە دونیا و قیامەتدا پێغەمبەرﷺ بۆ ئوممەتی خۆی پاڕاوەتەوەو خوای گەورە پاڕانەوەی قەبوڵ کردووە، "بەڵگەش بۆ ئەم قسەیە":

۱- #لەدونیادا :{عَنْ عَبْدِاللهِ بن عَمْرٍو (رَضِيَ اللهُ عَنْهُما): أَنَّ النَّبيَّﷺ تَلا قَوْلَهُ تَعالى:(رَبِّ إِنَّهُنَّ أضْلَلْنَ كَثيرا....)الآية، وَقَوْلهِ تَعالى:(إِنْ تُعَذِّبْهُمْ فَإِنَّهُمْ عِبادُكَ....)الآيَة،­فَرَفَعَﷺيَدَيْهِ فَقالَ: اللّهُمَّ أُمَّتي،أُمَّتي.وبكى­...... فقال الله تعالى:يا جبريلُ إِذْهَبْ إلى محمدٍ فَقُلْ:إِنّا سَنُرْضيكَ في أُمَّتِكَ وَلا نَسوءُكَ}رواه المسلم. واتا: پێغەمبەرﷺ ئەو دوو ئایەتانەی ڕابردووی خوێندەوە،جا دەستەکانی بەرزکردەوە و دوعای کرد و فەرمووی: خوایە ئوممەتی من،ئوممەتی من. واتە:ڕەحم بە ئوممەتم بکە. جا پێغەمبەرﷺگریا.... جا خوای گەورە فەرمووی:(جوبرائیل)بڕ­ۆ لای(محمد)ﷺ پێی بڵێ: لە بارەی ئوممەتت ڕازیت دەکەین و دڵتەنگت ناکەین واتە:ڕەحم با هەموو ئەوممەتت دەکەین
.
۲- #لەقیامەتتدا : لەدوای قەبوڵ بوونی شەفاعەتە گەورەکەی مایدانی مەحشەر، پێغەمبەرﷺبەتایبەتی بۆ ئوممەتی، خۆی دەپاڕێتەوە و فەرموویەتی:{....فَأَ­رْفَعُ رَأسي فَأَقول:ياربِّ أُمَّتي،أُمَّتي. فَيُقالُ:يا مُحَمَّدُ أَدْخِلِ الجَنَّةَ مِنْ اُمَّتِكَ مَنْ لا حِسابَ عَلَيْهِ مِنْ بابِ الأَيْمَنِ مِنْ أَبْوابِ الجَنَّةِ،وَهُمْ شُرَكاءُ النّاسِ في ماسِوى ذالِكَ من الأَبواب....}الحديث،­رَواه البخاري ومسلم،جا سەری خۆم بەرز دەکەمەوە دەڵێم:خودای من،ئوممەتی من،ئوممەتی من. واتە:ڕەحم بوئوممەتم بکە. جا پێم دەگوترێ هۆ(محمد)ئەوانەی لە ئوممەتی تۆ لێپێجینەوەیان لەسەر نییە،لە دەرگای ڕاستەی بەهەشتەوە بیانبە ناو بەهەشت،ئەوان جگە لەو دەرگایەش هاوبەشی خەڵکن لە دەەگاکانی تری بەهەشت.
--------------------­--------------
#تێبینی /مەبەستم لە هێمای(....)ئەوەیە: حەدیسەکە یاخود ئایەتەکە درێژە ئەو شوێنەی کە دەربارەی مەوزوعەکەیە ئەوێندەم نووسیوە، بۆ باوەڕکردن،لە کۆتایی حەسیسەکان سەرچاوەم هێناوە،دەتوانن سەیری بکەن
--------------------­--------------
~~~~بەهیوای سود وەرگرتنتان~~~~
-لەهەر هەڵەیەکی ڕێزمان بمان بوورن و ئاگادارمان بکەنەوە-

Comments

Popular posts from this blog

ئایا بە دەست لێدانی ئافرەتی نا مەحرەم دەستنوێژ دەشکێ؟