{ گێڕانەوەی نوێژی فەوتاو (القضاء الفوائت)ــ. }
بِـــــــسْـــــمِ الله الْــرَحْـــمــن الـــرَّحِـــــيم
زانایانی پێشینەی ئوممەت -سلف-کۆ دەنگن -إجماع-لەسەر ئەوەی کەهەرکەسێک نوێژێک لەدەست بدات بەئەنقەست _عمدا_ بێت یان بەهەڵە وەک :نوستن و بیرچونەوە لەسەری پێویستە بیگێڕێتەوە_قضاء_ی بکاتەوە بەڵام بەداخەوە لەم ڕۆژگارەدا چەند کەسێکی کەم بەش لەزانستی شەرعی شوێن ئەوزانایانەدەکەون کەلەکۆدەنگی زانایان لایان داوە _خرق الإجماع_یان کردووە و وەک بەرنامەی کاریان لەسەر مینبەرەکان بانگەشە بۆئەوەدەکەن کەنوێژ گێڕانەوەنییە. بەمەش موسڵمانان بەقەرزداری دەگێڕنەوە بۆ لای خودای پەروەردیگارﷻ جابۆئەوەی موسڵمانان ڕاستی ئەم باسەیان بۆدەرکەوێ بەڵگەو وتەی زانامتمانەپێکراوەکان دەخەینە بەردیدی خوێنەرو جێگیری دەکەین کەواجبەموسڵمانان نوێژی فەوتاو بگێڕنەوە. بەڵگەکان ۱_پێغەمبەری خۆشەویست ﷺ دەفەرموێت:(فدین الله أحق أن يقضي)رواە بوخاری ومسلم واتا:قەرزی خودالەهەمووقەرزێک لەپێشترە بۆدانەوە. جانوێژ بەهەرشێوەیەک بچوێند رێت بە ئەنقەست بێت یان بەهەڵە هەر قەرزە لە گەردەنی ئەوکەسەی چوواندوویەتی بۆیە بۆ پاکبوونەوەی گەردەنی دەبێت قەرزەکە بداتەوە. ۲_گەورەمان ابو هریرە لەپێغەمبەری خۆشەویستەوە ﷺ بۆمان دەگێڕێتەوە کەفەرموویەتی :(من نسی الصلاة فليصلها إذا ذكرها فإن الله قال:أقيم الصلاة لذكري طه ۱٤)رواە بخاری ومسلم واتاهەرکەسێک لەبیری چۆوە نوێژ بکات ئەوەهەرکاتێک بیری کەوتەوە بابانوێژەکەی بکات چونکە خودای گەورە ﷻ دەفەرموێت: نوێژ بکە بۆیادکردنەوەی من . لێرەدا پێغەمبەری خۆشەویست ﷺ ووشەی :(نسی)ی بەکار هێناوە پێشەوایان :قرطبي و ابن حجری عسقلانی دەفەرموون:(نسیان)بەواتای وازلێهێنانە جا بە ئەنقەست وازی لێبێنێت یان بەهەڵە چونکە لەزمانی عەڕەبیدا ووشەی (نسیان) بەواتای لەبیرچونەوەش و لەبیر خۆبردنەوەش دێت خودای گەورە دەفەرمووێت (نسو الله فنسیهم)التوبە ٦۷ وەدەفەرمووێت (نسو الله فانسـهم انفسهم )الحشر ۱۹ لەم دووئایەتەداخوای گەورە وشەی (نسیان )ی بۆخۆی بەکار هیناوە هیچ گومانێکیش نییە کەخوای گەورە هیچی بیر ناچێتەوە بەڵکو واتا ڕاستەکەی ئەوەیە :خودای گەورە وازی لێهێنان و بەئەنقەست پشتگوێی خستن ..کەواتە هەرکەسێک نوێژی لەبیر بچێتەوە یان لەن لەبیر خۆسی بەرێتەوە،پێویستە بیگێڕێتەوە. ۳-گەورەمان ئەنەسی کوڕی مالک ڕەزای خوای لێبێت دەفەرمووێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:{مَن نسي صلاة فَليصَلِّها إِذا ذكرها ،لا كفارة لها الا ذالكَ}پێشەوا موسلیم گێراویەتیەوە.. واتا:هەرکەسێ نوێژی فەوتاند جا بیری کەوتەوە با بیگێڕێتەوە،هیچ شتێک پڕی ناکاتەوە و لەسەری لانابات تەنها گێڕانەوەی نەبێت. ٤-پێغەمبەری خۆشەویت ﷺبەهۆی خەوەوە نوێژێکی چوو پاشان گێڕایەوە و فەرمووی{إنه ليس في النّومِ تفريط على من لَمْ يُصلى الصلاة حتى يجىء وقت الصلاة الأخرى فمن فعل ذالك فليُصَلِّها حين ينتبه لها}پێشەوا موسلیم گێڕاویەتیەوە... واتا:کەسێک بەهۆی خەوەوە نوێژی بچێت هیچ زیادەڕەویەکی نەکردووە لە سنوورەکانی شەرعی خواﷻ،بەڵکو کەسێ زێدەڕەوی کردووە کە بەخەبەرە و نوێژەکەی ناکات هەتاکوو کاگی نوێژێکی تر دێت،هەر کەسێک ئەم کارەی کرد با هەرکاتێک بیری کەوتەوە بیگێڕێتەوە. ۵- پێغەمبەری خۆشەویست ﷺلە غەزای خەندەق چوار نوێژی چوون، ڕۆژێکیان نوێژی عەسر،پێشەوا ترمذی گێڕاویەتیەوە ،،و ڕۆژێکی تریش نوێژی نیوەڕۆ و عەسر و شێوان،/پێشەوا موسلیم گێڕاویەتیەوە.. دواتد نوێژەکانی گێڕاوەتەوە. ٦-لە غەزای خەیبەر دا پێغەمبەری خۆشەویست ﷺو هاوەڵە بەڕێزەکان بۆ نوێژی بەیانی لەخەو هەڵنەستان هەتا ڕۆژ گەرم بوو،ئەبو هوڕەیڕە ڕەزای خوای لێبێت دەربارەی ئەم ڕوداوە دەفەرمووێت:{ ثم توضأ رسول الله ﷺو أمر بلالاً فأقام الصلاة فصلى بهم الصبح، فلنا قضا صلاة فقال: من نسى الصلاة فليصليها إذا ذكرها....}پێشەوا موسلیم گێڕاویەتیەوە. واتا:پاشان پێغەمبەری خوا ﷺدەستنوێژی شۆرد و فەرمانی بە بیلال کرد قامەتی نوێژی کردوو ئینجا نوێژی بەیانی پێکردن،دوای ئەوەی نوێژەکەیان گێڕاوە پێغەمبەری خودا ﷺفەرمووی:هەر کەسێک نوێژی فەوتاند با هەرکاتێک بیریکەوتەوە بیگێڕێتەوە. جا ڕستەی{فلما قضا} بەڵگەیە کە نوێژەکەیان بە نییەتی گێڕانەوە کردووە، ژیانی پێغەمبەری ڕێزدار-مامۆستا عبدالله هەرتەلی-۳٦۲. ۷- بە فەرموودەی-صحيح- جێگیر بووە کە ڕۆژو و حەج قەزا دەکرێنەوە،نوێژیش وەکو ڕۆژو و حەج ڕوکنێکە لە ڕوکنەکانی ئیسلام و واجبە،کەواتا:بە قیاس سەر حەج و ڕۆژو نوێژیش قەزا دەکرێتەوە. بەم بەڵگانەی ڕابردوو هەر دوو زانای گەورە .پێشەوایان:نەواوی و ئیبن قدامە کۆدەنگی زانایان-ئیجماع-یان گواستۆتەوە،کە بەهەر شێوەیەك نوێژ فەوتابێت گێڕانەوەی واجبە: پێشەوا نەواوی-رحمه الله-دەفەرمووێت:{أجمع العلماء الذين يُعْتَدُّ على أنَّ من ترك صلاة عمداً لزمه قضاؤها، وخالفهم أبو محمد على بن حزم قال:لا يقدِر على قضائها أبدا ولا يصح فعلها أبدا قال:بل يُكثر من فعل الخير وصلاة التطوع ليثقل ميزانه يوم القيامة، ويستغفر الله و يتوب، و هذا الذي قاله مع أنّه مخالِفٌ لِإجماع باطِلٌ مِنْ جِهةِ الدَّليل، وليس فيما ذكرهُ دلالة اصلا..... ولِأَنَّ إذا وجب القضاءُ على التارِكِ ناسِياً فالعامِدُ أولى}مجموع ۳/۷۷. واتا: هەموو زانایانی باوڕ پێکراو کۆدەنگن لەسەر ئەوەی هەر کسێک بە ئەنقەست نوێژ بچوێنێ لەسەری پێویستە-واجبە- نوێژەکەی بگێڕێتەوە، تەنها ئیبن حزمی ظاهرى پێچەوانەی کۆ دەنگی زانایان-ئیجماع- وەستاوە و دەفەرمووێت: هەرگیز درووست نییە و ناتوانێت نوێژەکەی بگێڕێتەوە، بەڵکو دەبێ کاری چاکە و نوێژی سوننەت زۆر بکات بۆ ئەوەی تەرازوی چاکانی گران بێت، وە پێویستە تەوبە بکات و داوای لێخۆشبوون لە خوا بکات!، جا پێشەوا نەواوی-رحمه الله- دەفەرمووێت: ئەو قسەی ئیبن حەزم لەگەڵ ئەوەی پێچەوانەی کۆدەنگی زانایانە، لەڕووی بەڵگەوەش قسەیەکی بێ بەڵگە و لاوازە و لە بنچینەڕا هیچ بەڵگەیەکی نییە....وە چونکە ئەگەر کەسێک بەهۆی لەبیر چوونەوە لە سەری پێویست بێت نوێژ بگێڕێتەوە، ئەوا کەسێک بە ئەنقەست نەیکات لەپێشترە بۆ ئەوەی بیگێڕێتەوە. ئیبن قدامەی مەقدیسی-رحمه الله- دەفەرمووێت{لا نعلم بين المسلمين خلافا في أنَّ التارك الصلاةِ عليه قضاؤه}المغنی ۲/۱۵۸. واتا:نەمزانیوە لە نێو موسڵماناندا هیچ جیاڕاییەک هەبێت،کە هەرکەسێک نوێژ بچوێنێت لەسەری پێویستە قەزای بکاتەوە. جا من لێرەدا قسەی هیچ زانایەکی تر باسناکەم، چونکە ئەمە بەسە بۆ هەر کەسێک کە بیهەوێت هیدایەت وەربگرێت گواستنەوەی کۆدەنگی زانایان لە لایەن ئەم دوو زانا موجتەهیدەوە!! #ئینجا_بزانە: هەر ئەو زانایانەی لە کۆدەنگی زانایانیش لایان داوە، دەفەرموون: هەر کەسێک بەهەڵە و بەهۆی نووستن و بێ هۆشی و بێ ئاگایی و بیر چوونەوە نوێژ بچوێنه واجبە نوێژەکەی بگێڕێتەوە، تەنها لەوە جیاڕان و لە کۆدەنگی زانایان لانداوە کە دەڵێن: کەسێک بە ئەنقەست نوێژ بچوێنێ گێڕانەوەی لەسەر نییە، بۆ ئەم قسەشیان چەند بەڵگەیەک دەهێننەوە و چەند گومانێک درووست دەکەن ، بەڵام وەک پێشەوا نەواوی -رحمه الله -دەفەرمووێت(باطل مِن جهة الدليل، وليس فيما ذكرهم دلالة أصلا)واتا:قسەکەیان بێ بنەمایە و هیچ بەڵگەیەکیان پێ نییە. {وەڵامی چەند بەڵگە و گومانێک} گومان و بەڵگەی یەکەم/ئەوان دەڵێن: هەر کەسێک بە ئەنقەست نوێژ نچوێنێت، ئەگەر بڕوای بە واجبی نوێژیش هەبێ هەر کافرە، کافریش نوێژی لەسەر نییە، پێغەمبەری خودا ﷺدەفەرمووێت:{ العهد الذي بَننا وبينهم الصلاة فَمن تركها فقد كفر )المغنی ۲/۱۵۸ وەئیبن باز رحمە الله دەفەرموێت:کاتێک لەفەتحی مەککەدا خەڵکی موسوڵمان دەبوون پێغەمبەری خودا ﷺ فەرمانی بەهیچ کامێکیان نەدەکرد کە نوێژەکانیان و فەڕزەکانی تر قەزابکەنەوە .مجموع الفتاوی ومقالات متنوعة ابن باز :۱٠/۳۱٤ وەڵام.... ئەم بەڵگەو گومانەیان تێکەڵکردنی چەند شتێکی جیاوازە بۆیەلەچەند خاڵێکدا وەڵامی دەدەینەوە ۱_ئەم گوتەی ئەوان لادانە لەکۆ دەنگی زانایان _اجماع_ پێغەمبەری خۆشەویست ﷺ دەفەرمووێت (إن الله لایجمع أمتی علی الضلاله)رواە ترمذي بسند صحيح واتا:خوای گەورە ئوممەتەکەم لەسەر گومڕایی کۆناکاتەوە . وەک باسیشمان کرد هەردووک پێشەوایان نووی،ئیبن قدامە )رحمهما الله) کۆدەنگی زانایانیان گێڕاوەتەوە دەربارەی گێڕانەوەی نوێژی فەو تاوی بەگشتی ۲_ئەم گقتەی ئەوان کەدەڵێن: هەرکەسێک نوێژ نەکات بابڕواشی پێی هەبێت کافرە . لادانە لەبیرو بڕوای ئەهلی سوننەت و جەماعەت چونکە لای ئەهلی سوننەت و جەماعەت هیج باوەڕدارێک بەئەنجامدانی تاوانی گەورە لەدین دەرناچێت و کافر نابێت پێشەوا طحاوی (رحمه الله)دەفەرموێت : (ولا نکفر احدا من اهل القبلة بذنب مالم یستحله )جامع شروحالعقیدة الطحاوية:۱/۷۳۱. واتائێمە هیچ کەسێک لە ئەهلی قیبلە بەئەنجام دانی تاوانی گەورە بەکافر نازانین تەنهامەگەر ئەو کەسە تاوانەکە بە حەڵاڵ بزانێت وەلەشیکردنەوەی ئەو فەرمودانەی کەووشەی (کفر )بۆ ئەنجامدەری تاوانی گەورە بەکارهێناوە وەک :(من حلف بغیر الله فقد کفر)ترمذي وأبو داود و إبن حبان بسند صحيح وە(بین المسلم وبین الکفر ترک الصلاة)رواە مالسلم...ئیبن ئەبی العزی حەنەفی(رحمه الله)دەفەرموێت (ان اهل السنة متفقون علی ان مرتکب الکبیرة لا یکفر ،کفرا ینتقل عن الملة بالکلیة) واتا:ئەهلی سوننەت و جەماعە یەک دەنگن کەئەنجامدەری تاوانی گەورە بێباوەڕ_کافر_ نابێت بەبێ باوەڕ بوونێک کەبەتەواوەتی لەگرۆهی موسوڵمانان بچێتە دەر. ئینجا دەربارەی ئەم فەرموودانە ی ڕابر دوو کە ووشەی (کفر)یان تێدا بەکار هاتووە دوای ئەوەی بەچەندین ئایەت و فەرموودە سەلماندویەتی کە ئەوانە کافر نین دەفەرموێت :(هو کفر عملی لا اعتقادی والکفر عنده علی المراتب کفر دون کفر کا لإمان عندە )جامع شروح العقیدةالطحاویة:۱ /۷۳۱_۷۳۵ واتا:ئەوە بێباوەڕی کردارییە نەوەکو بێباوەڕی دەرچون لەئیسلام _کردەوەکەی کردەوەی کافرانە _پاشان باوەڕ زیادو کەمی دەکات دەڵێن : بێباوەڕیش پلە بەندی هەیە ،ئەم جۆرە کردەوانە باکردەوەی کافرانیش بن بەڵام موسوڵمان کافر ناکەن ،ئەوە (کفر دون کفر) وە هەروەها بزانە :کە بیر و باوەڕی خەواریجەکان وەها یە کەدەڵێن موسوڵمان بە ئەنجامدانی تاوانی گەورە کافر دەبێت !! ۳_ئەم قسەیەی کەدەڵێن لەفەتحی مەککە خەڵکی موسوڵمان دەبوون پێغەمبەر ﷺ فەرمانی پێنەدەکردن هیچ شتێک قەزابکەنەوە ئەوە تێکەڵ کردنی شتەکانە چونکە : کافر هیچ شتێکی لەسەر واجب نییە هەتاکو قەزای بکاتەوە وەکاتێک موسوڵمان دەبێت هەمووتاوانەکانی دەسڕێنەوە :(الا سلام یهدم مادام قبلە )رواە مسلم ....بەڵام وەک گوتمان موسوڵمان بەنوێژ نەکردن کافر نابێت تەنها مەگەر بڕوای پێی نەبێت ، وەئەگەر وایدانین _لو فرضنا_کافریش بێت پێی دەگوترێت پاشگەز بۆوە _مرتد_ پاشگەز بۆوەش بەفەرموودەی پێشەوایان :ئەبو حەنیفە و مالک و احمد نوێژ گێڕانەوەی لەسەرە. کەواتا: لەهەموو بارێکدا هەر دەبێت نوێژەکە قەزابکاتەوە والله اعلم. گومانی دووەم:/ ئەوکەسەی کە نوێژی بە ئەنقەست چواندوون لەسەری پێویستە نوێژی سوننەت زۆر بکات، چونکە لە قیامەتدا بە نوێژە سوننەتەکانی فەرزەکانی بۆ پڕدەکەنەوە و بە تەوبەکەشی خراپەکانی دەبنە چاکە، پێغەمبەری خودا ﷺدەفەرمووێت:{أول ما يُحاسب به الناس يوم القيامة من أعمالهم الصلاة قال: يقول ربنا ﷻ لملائكته انظروا إلى صلاة عبدي أتمها أو نقصها فإن كان تامة كُتِبَ له تامةً، وَإن كان إنتقص منها شيئاً قال:انظروا هل لعبدي مِن تطوع فإن كان له تطوع قال: أتموا لعبدي فريضته من تطوعهِ}پێشەوایان ابن ماجە و ابو داود احمد بە سەنێدێکی صەحیح گێڕاوتیانەوە. واتا: یەکەم کردەوەی بەندەکان کە لە ڕۆژی قیامەت لێپێچینەوەی لەسەر دەکرێت نوێژە، خوای گەورەﷻ بە فریشتەکانی دەفەرمووێت: بڕوانن بۆ نوێژی بەندەکەم داخوا بەڕێک و پێکی ئەنجانی داون یان بە کەم و کوڕیڤو ناتەواوی، ئەگەر بە ڕێک و پێکی ئەنجامی داون بە تەواوی بۆی بنووسن، وە ئەگەر بە کەم وکوڕی و ناتەواوی ئەنجامی داون بڕوانن داخوا بەندەکەم نوێژی سوننەتی هەن،ئەگەر نوێژی سوننەتی هەن کەم و کوڕی فەرەکانی بە سوننەتەکان بۆ تەواو بکەن. #وەڵام: ۱- تەواو کردنی فەرزەکان بەم شێوەیە نییە کە ئەوان تێیگەیشتوون، بەڵک و ئەو فەرزانە تەواو دەکرێن کە لە دونیادا بە پەلە پەل و کەم و کوڕی ئەنجان دراون مافی نوێژیان پێنەدراوە،نەوەک نوێژێک کەلە بنچینەدا نەکراوە: پێشەوا ئیبن عبد البر-رحمه الله-دەفەرمووێت{أما اكمال الفريضة من تطوع فإنما يكون ذالك والله اعلم فيمن سها عن الفريضة فلم يأت بها، أو لم يحسن ركوعها و سجودها ولم يقدر ذالك، و أما من تعمد تركها أو شيئاً منها ثم ذكرها فلم يأت بها عامداً واشتغل بالتطوت عن أداءِ وهو ذاكر له فلا تكمل له فريضة تلك من تطوعه. والله أعلم}التذكرة۲۷۱. واتا:هەرچی تەواوکردنی نوێژە فەرزەکانە بە نوێژی سوننەت بەم شێوەیە دەبێت: هەر کەسێك لەبیری چۆوە نوێژ بکات،یان هەڵەیەکی لەنوێژەکەدا کرووە، وە یان ڕکوع و سوجدەکانی بە جوانی ئەنجام نەدابن، ئەوا بۆی تەواو دەکرێت، بەڵام کەسێک بە ئەنقەست نوێژی فەوتاندبێت و پاشان بە ئەنقەست قەزای نەکردبێتەوە خۆی خەریک کردبێ بە نوێژی سوننەتەوە لەجیاتت قەزای فەرزەکان،ئەوا فەرزەکانی بەم سوننەتانە بۆ تەواو.ناکرێن.والله اعلم. ئینجا بزانە: لای زۆرێک لە زانایان درووست نییە کەسێک نوێژی فەرزی لەسەر بێت خۆی لەگەڵ نوێژە سوننەتەکان خەریک بکات، گەورەمان ئەبوبەکری صدیق-ڕەزای خوای لێبێت- دەفەرمووێت:{إنَّ الله لايقبل نافلةً حتى تؤدي الفريضة} پێشەوایان ئەبو یعلی لە موسنەدەکەیدا و بەیهەقی لە الشعب الایمان دا گێڕویانەتەوە. واتا: خوای گەورە ﷻ هیچ نوێژێکی سوننەت وەرناگرێت هەتا فەڕزەکان ئەنجام نەدرێن. وە {هەر چوار مەزهەبی ئەهلی سوننە و جەماعە یەکدەنگن کە دەبێت قەزاکردنەوەی نوێژە فەڕزەکان پێش نوێژی سوننەت بخرێت ، پێشەوایان مالك شافعی احمد -رحمهم الله-دەفەرموون: قەدەغەیە-حەڕامە- کەسێک فەڕزی لەسەر بن خۆی بە سوننەتانەوە خەریک بکات، تەنها چەند سوننەتێکی تایبەت نەبێت......} الفقه علی مذاعب الأربعة ۱/٤۸۸. ۲- تەوبە کاتێک قەبوڵە کە ئەو مافەی لەسەرتە بیدەیتەوە بۆ نمونە: کەسێک زینای کردووە کاتێک تەوبە دەکات دەبێ ئامادەبێ کە سەد شوترک-جەڵدە-ی لێبرێت ئینجا تەوبەی گیرا دەبێت، وە کەسێک مافی کەسێکی تری لەسەر بێت مەرجی تەوبەکەی ئەوەیە مافی بداتەوە لەگەڵ چەند مەرجێکی تر، بەهەمان شێوە کەسێک تەوبە دەکات لە نوێژ نەکردن دەبێ نوێژەکان قەزا بکاتەوە، ئەوکات تەوبەی قەبوڵە، وە مافی خواش لەهەموو مافێک لەپێشترە بۆ دانەوەی(فدین الله احق ان یقضى). گەورەمان ئەبوو هوڕەیڕە-ڕەزای خوای لێبێت- دەفەرمووێت{أنَّ النبي ﷺ أمر الجامع في النهار رمضان أن يصوم يوماً مع الكفارة}پێشەوا بەیهەقی بە سەنەدێکی(جید)گێڕاویەتیەوە. واتا: کەسێک بە ئەنقەست بە هۆی کاری سەرجێی خێزان ڕۆژوی مانگی ڕەمەزانی شکاند، پێغەمبەری خوداش ﷺ فەرمانی پێکرس لەگەڵ گرتنەوەی کەففاڕەتیش بدات. جا ئەگەر هاتبا و هەموو تاوانێک بە تەوبە ڕۆیشتبا پێغەمبەری خۆشەویست ﷺ پێی دەفەرموو:بڕۆ تەوبە بکە،ئەوە ڕۆژوەکەت لەسەر لادەچێت. وە بەهەمان شێوە ئەگەر بە تەوبە هەموو مافێک لاچووبا و هەموو تاوانێک ڕەشبوباوە، ئەوا هیچ کامێک لە سنوورەکانی شەرع-حدود-ی زینا و بوختان و مەی خۆر و پیاو کوژو، ئاگاداردانەوە-تعزیرات- و کەففاڕەتەکان لە شەرعدا بوونیان نەدەبوو، بەڵکو مرۆڤ هەر کارێکی کردبا تەوبەی کردبا تەواو!!! کەواتا ئەم گوتەشیان ڕەت دەکرێتەوە و بێ بەڵگەیە. جا خوێنەری بەڕێز: ئێستا بۆت دەرکەوت کە بە کۆدەنگی زانایان و بە پیشتیوانی چەند فەرموودەیەکی پێغەمبەری ئازیز ﷺنوێژ قەزاکردنەوە واجبە، بۆیە لەبەر خودا ئامۆژگاریت دەکەم:: نەکەی بە ووتەی چەند کاڵ زانستێک بخەڵەتێیت و نوێژە فەوتاوەکانت قەزا نەکەیتەوە و بە قەرزداری بچیتەوە بەرامبەرت پەروەردگار ﷻ لە ڕۆژی قیامەت.!. -------بەهیوای سوود بینین------- --لەهەر هەڵەیەکی ڕێزمان بمان بوورن و ئاگادارمان بکەنەوە--
Comments
Post a Comment