{ ؟لەبەر چی بە ئیمامی البوصري ئەڵێن موشریک؟-١- }
{بەشـــی یــــەکەم}
بِـــــــسْـــــمِ الله الْــرَحْـــمــن الـــرَّحِـــــيم
(لێرەدا باس لە پێناسەیەکی کورت ئیمام"البوصيري"دەکەم) (باس لە دانانی قەسیدەکەی دەکەم ''کە لەسەری موشریک کراوە) ــ
----------------------------------------------------------- ئیەمامی(البوصيري) ناوی (محمد) ی کوڕی( سەعیدی) کوڕی (حامیدی) کوڕی (موحسین) ی کوڕی (عبدالله)یە ،سەرەتای مانگی (شوال) ساڵی(٦٠۸)ی کۆچی لە (میسر) لەناوچەی(دەلاص) لەدایک بووە، لەساڵی (٦۹٤)ی کۆچی لە (ئەسکەندەریە)وەفاتی کردووە و گۆرەکەشی هەر لەوێە. ئەم بەڕێزە زانایەکی شەعرزان و شاعیر زان بووە، بە پێشەوای شاعیرانی ئیسلام داندرا و بە ،(البوصيري)بەناوبانگە--(بوصير)شاۆچکەیەکە لە شارۆجکەکانی (میسر)--ج چەند زانایەکی بەناوبانگ لە لای ئیمامی البوصيري خوێندوویانە وەك: ئیمام أبو حيان الأندلوسي خاوەنی تەفسیرە بەناوبانەگەکەی البحر المحيط هەروەها ئیمام ابن سید الناس خاوەنی(سیرە)=بە ژیان نامە بەناوبانگەکەی پێغەمبەرﷺ ناسراو بە (عیون الأرث). هەم ئیمام (عزالدین بن جماعة)قازی و زانای بەناوبانگەکەی مەزهەبی (الشافعی)لە (مسر)......چەند زانای تریش.
-------------------------------------------------------------------
{هۆی دانانی (قصيدة البردة)ــ }
ئیمامی البوصيري
فەرموویەتی:پیشتر چەند (قەسیدە)یەکم لە مەدحی پێغەمبەرﷺ دانابوو وەك:(المضرية)و (الهمزية) ئینجا نەخۆشی (فالج)=ئیفلیجیم تووش بوو و نیوەی جەستەم لەکار کەوت و چارەی نەکرا، جا بۆ چارەی نەخۆشیەکەم بیرم لە دانانی ئەم(قەسیدەیە)کردەوە،جا کە تەواوم کرد بەخاتری قەسیدەکە لەخوا پاڕامەوە: شیفام بدات. جا گریام و شەوێک خەوم لێ کەوت لەخەوم پێغەمبەرمﷺ دیت و دەستە موبارەکەکانی بەسەر جەستەکەم دا هێنا و پەشتەماڵەکەی لێ وەرپیچام، جایەکسەر لەخەوەکەم بە ئاگا هاتموو هەستم کرد شیفام بۆ هاتووە و توانای هەڵسانەوەم هەیە. ئیمامی (البوصيري) فەرموویەتی: جالە سەرەتای ڕۆژەکە لە ماڵم چوومە دەرەوە و (الشیخ ابو الرجاء)م گەیشتێ--کە پیاوێکی هەژار بوو--پیی گوتم :ئەو قەسیدەیەی کە لەکاتی نەخوشی دا داتناوە بمدەیێ، منیش گوتم: چۆن بەم قەسیدەیەت زانیوە؟ گووتی دوینێ گوێم لێبوو--واتا لەخەوم دا--لە لای پێغەمبەرﷺ قەسیدەکە دەخوێندرا وە و پێغەمبەریشﷺ خۆی بەملا و بەم لادا دەهەژاند، ئیمامی (البوصيري) فەرموویەتی جا منیش قەسیدەکەم دایێ و ئەویش ڕووداوەکەی باس کردو و خەونەکە لەناو خەڵکی بڵاو بۆوە و چەند کەسانی تر قەسیدەکەیان بە مەبستی شیفا بەکار دەهێنا. --------------------------------------------------------------------------- {بایەخ پێدانی (قصيدة البردة) } #بزانە: ئیمامی (البوصیری) ناوی لە قەسیدەکەی نابوو{الكَواكِب الدُّرِّيَّة في مَدْحِ خَيْرِ البَرِيَّة} بەڵام لەناو خەڵکی بەناوی (قَصيدَة البُردة)و (بُرْدَةُ المَديح)و(بُرْدَةُ البوصيري) بڵاو بۆتەوە، چونکە لە خەونەکە دا پێغەمبەرﷺ (بردة)=پەشتەماڵەکەی خۆی لێ وەرپێچابوو ،هەروەک باسمان کرد. جا قەسیدەی بوردە بە شێوەیەکی وەها لە دونیا بڵاو بۆتەوە:وەڕگیڕدراوەتە سەر زمانەکانی ڕۆژ هەڵات و ڕۆژ ئاوا و ئیفریقی وەك،(کوردی)و (فارسی) و (ئینگلیزی) و (ئیسپانی) و (ئەڵمانی) و(ڕوسی) و (سینی) و 'ئوردی) و (بربری) وچەند زمانێکی تر. هەروەها زۆر لە زانایانی ئاینیش شەرحی قەسیدەی بوردەیان کردووە کردوویانە بە پێنج خشتەکی و بە حەفت خشتەکی،بەجۆرێکی وەها ژمارەی شەڕحەکانی گەیشتۆتە ۱۲٠ شەرح، هروەها ژمارەی پێنج خشتەکی گەیشتۆتە ۷٠،هەم ژمارەی حەف خشتەکیەکانی گەیشتۆتە۱۲،هەروەک ،(طارق الرفاعي)ئاوای ڕۆن کردۆتەوە،خوا پاداشتی بداتەوە

ــ{بۆچی ئیمامی (البوصيري) بە موشریک دائەنێن؟}ــ
لە کۆتایی دێڕە شعرێک ئیمامی (البوصيری)دەفەرمووێ: {وَمِنْ عُلومِكَ عِلْمَ الاّوْحِ وَ القلمِ} واتا :هەروەها --ئەی پێغەمبەرﷺ--بەشێکی زانستی تۆیە ئەو زانستەئ قەڵەم لە (لوح المحفوظ) نووسیویەتی. واتا:پێغەمبەرﷺ و لەوح هەردوویان درووستکراوی خودان، بەڵام پێغەمبەرﷺ لە لەوح و قەلەم گەورەترە،هەروەها ئەوزانستری خودای گەورە بە وەحی داویەتە ئەو دروستکراوە -کە پێغەمبەرەﷺ-زیاترە لەو زانستەی بەفەرمانی خودا قەلەم لە لەوحدا نووسیەتی؟ چونکە زانستی لەو زانستێکی دنیاییە و بەکۆتایی هاتنی دونیا زانستەکەی لەوح کۆتایی پێدێت هەروەک پێغەمبەرﷺ فەرموویەتی:{أوّلَ ما خَلق اللهُ-تبارك وتعالى- القَلَم فقالَ لَهُ أكْتُبْ،قال:يارَبِّ وَما أكْتُب؟ قال:أْتُب مقاديرَ كُلَّ شَيْئٍ حَتا تَقوم السّاعة}حديث صحبح رواه أبو داود، واتا:یەکەم شت کە خوای گەورە درووستی کرد پێنووس بووجا پێی فەرموو بنوسە، پێنووس وتی:خودایە چی بنووسم؟ فەرمووی:ئەنداەی هەموو شتێ تا دونیا وێران ئەبێ. بەڵام زانستی پێغەمبەرﷺ دونیای و قیامەتیەو بە کۆتایی دونیا کۆتایی نایەت، بەبەڵگەی ئەم حەدیسانە: ۱-{عَن عُمَر رَضِي اللهُ عَنه: قام فينا النبيُّﷺ مَقاماً فَأَخْبَرنا عَن بدإِ الخَلْقِ حَتَّى دَخَلَ أهل الجَنَّة مَنازِلَها وَ أهْل النّار مَنازِلهم }رواه البخاري،واتا:ئیمام عومەر ڕەزای خوای لێبێت فەرمووی:پێغەمبەرﷺلەناومان هەڵسا و وتاری بۆ داین، جا سەرەتای درووستکردنی بوونەوری بۆ باس کردین،تا بەهەشتیەکان چوونە شوێنی خۆیان و دۆزەخیەکانیش چوونە شوێنی خۆیان واتا:پێغەمبەرﷺ دونیا وێران بوونیشی بۆ هاوەڵان باسکردووە. ۲-لە فەرموودە درێژەکەی (الملأ الاعلى)دا پێغەمبەرﷺفەرمووی:{فيمَ يَختَصِم مَلأُ الأَعلى؟ قُلْتُ: لا أَدري رَبِّ. قالها ثلاثا، قالﷺ:فَرَأيْتُه وَضَعَ كَفَّه بَيْنَ كَفتي حتَّى وَجَدْتُ بَرْدَ أنا مله بيْنَ ثَدَّيَ فَتجَلَّى لي كل شيئٍ.......}رواه ترمذي وقال خديث حسن صحیح،واتا:لەچیدا فریشتەی پایەبەرز کێشە دەکەن؟گوتم:نازانم خودای گەورە سێجار وەهای فەرموو،پێغەمبەرﷺفەرمووی:جا دیتم خوای گەورە دەستی خۆی لەنێوان هەردوو شانەکەم دانا، تا هەستم بە ساردایی پەنجەکانی کرد لە نێوان هەردوو مەمکەکانم،واتا(خوای گەورە زانستی خۆی خستۆتە ناو دڵیمن، تا هەستم بە ئاسەواری زانستەکە کرد لەنوماو دڵم دا)،جاهەموو شتێکم بۆ ئاشکرا بوو و هەموو شتێکم زانی. ۳-پێغەمبەرﷺ فەرموویەتی{أوتيت مَفاتيح كُلّ شيئ إلاّ خمس:( ان الله عنده علم الساعة وينزل الغيث ويعلم مافي الارحام وما تدري نفس ماذا تكسب غدا وما تدري نفس بِأيِّ أرض تموت ان الله عليم خبير)لقمان :۳٤}حيث صحيح رواه الامام أحمد و الطبراني و أبو يعلى،واتا:کلیلەکانی زانستی هەموو شتم دراونەتێ تەنیا پێنج پەنهان نەبێ کەخوای گەورە لەم ئایەتە باسی کردوون(زانستی کاتی دونیا وێرانبوون لای خودایە،هەر خوا بارانی سوود بەخش ئەبارێنێ ،هەر خوا ئەزانێت چی لەناو منداڵدانەکاندایە-واتە چاکی و خراپی و هەبوونی و....هتد- وەهیچ کەسێک نازانێ سبەینێ چی دەکات،وەهیچ کەسێک نازانێ لەکوێ ئەمرێ). ٤-هەرچەند قورئان لە لەوح دانووسراوە بەڵام پێغەمبەرﷺ قورئانیش و زیاتریش لە قورئان،فەرموودی تری بە وەحی بۆهاتوون،وەك -فەرموودەی قودسی-، پێغەمبەرﷺ فەرموویەتی:{ألا وَإنَّ أوتيت القرآن ومثلَهُ مَعَه} حديث صحيح رواه الامام احمد و ابوداود،واتا:ئاگاداربن: من وێنەی قورئانم دراوەتێ و وێنەی قورئانیش و زانستی ترم لەگەڵ قورئان دراوەتێ. واتە:ئەو زانستانەی بێجگە لە قورئان خوای گەورە بە وەحی بۆ پێغەمبەریﷺناردوون پێیان دەگوترێ:الحديث=فەرموودەکانی پێغەمبەرﷺ.
------------------------------------------------------------------بە هیوای سوود بینین ، لە هەر هەڵەیکی ڕێزمان بمان بوورن و ئاگادارمان بکەنەوە-

Comments
Post a Comment