ـــ(بیدعە چی یە؟چی دەبێتە بیدعە؟) ـــــ بِـــــــسْـــــمِ الله الْــرَحْـــمــن الـــرَّحِـــــيم بەشێکی خەڵکی ئەم فەرموودەی پێغەمبەر ﷺ کەجابری کوڕی عبدالله "رضي الله عنه" بۆمان دەگێڕێتەوەو دەفەرمووێت(..وكلَّ بدعةٍ ضلالة)مسلم دەکەن بە بەڵگەو ڕێگری ئەنجامدانی چەندین خێرو صەدەقە دەکەن و موسڵمانان دەربارەی ئەنجامدانی چەندین دروشمی موسڵمانان و،یەکڕیزی موسڵمانانیان خستۆتە ژێر مەترسیەوە.ئێمە بە پیشتیوانی خودا بەشێوەیەکی زانستی و بەووتەی زانایان ئەم فەرموودە دەخەینەتاقیگەی زانستەوە و شیکاری بۆدەکەین و پاشان بابەتە پەیوەستەکانی چەمکی بیدعە باس دەکەین: یەکەم/ووشەی (کلّ) لەروی زانستی (أصول الفقە)وە پێی دەگوترێت ووشەی گشتگیر-عام-زانایانی أصولیش دەربارەی ووشەو دەستەواژە گشتگیرەکان چەندین قاعیدەی جوان و بەسودیان هەیە لەوانە:(ما من عامِ إلا وقد خصِّص)واتا:هیچ ووشەیەکی گشتگیر نیە مەگەر تایبەتکراوە،وەهەروەها(كُلَّ تأتي في صيغة العموم ويراد بِهِ الخصوص)واتا:ووشەی(كلّ)هەندێك جار بەدەستەواژەی گشتگیر-عام -دێت، بەڵام مەبەست پێی تایبەتە.بەواتایەکی رونترکاتێك لەقورئان و فەرموودەدا ووشەی (ك...
Posts
Showing posts from 2018
- Get link
- X
- Other Apps
ــ { لەبەر چی بە ئیمامی البوصري ئەڵێن موشریک؟-٢- ؟ }ــ . بِـــــــسْـــــمِ الله الْــرَحْـــمــن الـــرَّحِـــــيم ــ{بەشــــی دووەم} ــ وەهابیەکان لە بەر ئەم دێڕە شعرەش کە لە قەسیدەی{البردة}هەیە ئەڵێن موشریکە: {فَإِنَّ مِنْ جُودِكَ الدُّنيا وَ ضَرَّتَها}. ئەلێرەدا بە هەڵەداچوونە لەوشەی (جود) ئەڵێن یانی لەبەر خاتری پێغەمبەرﷺ دونیا و قیامەت هاتە بوون، ئێمەش بەوە وەڵامیام ئەدەینەوە و ئەڵێی: کەسێ زانستی زمانی عەرەبی نەیخوێندبێ بۆ ئەچێ تەداخولی وشەی (جود) دەکات و لەهامان کات دا بەهەڵەش ماناکەی لێک ئەداتەوە، بۆئەوەی بەرپەچیان بدەینەوە پێویستمان بە قەواعیدی عەرەبیە لە بەشی(صرف) وشەی (جود) مەسدەڕە بۆ(جاد)یە واتا: 'چاکە' . ئەوان لەگەڵ وشەی (وجود)لێیان تێکەڵ بووە کە مەسدەڕە و بۆ(وجد)ە واتا 'هەبوون'. ئەسڵی واتای شعرەکە: بەڕاستی-ئەی پێغەمبەرﷺ-بەشێکی خاتری تۆیە چاکەی دونیا و چاکەی هەوێی دونیا کە قیامەتە. واتا:ئەو چاکەو نیعمەتانەی خوای گەورە داویەتیە ئێمەی موسوڵمان و هەم ئەو چاکەیەش کە لە قیامەت پێمان ئەبەخشێت...
- Get link
- X
- Other Apps
{ ؟لەبەر چی بە ئیمامی البوصري ئەڵێن موشریک؟-١- } {بەشـــی یــــەکەم} بِـــــــسْـــــمِ الله الْــرَحْـــمــن الـــرَّحِـــــيم (لێرەدا باس لە پێناسەیەکی کورت ئیمام"البوصيري"دەکەم) (باس لە دانانی قەسیدەکەی دەکەم ''کە لەسەری موشریک کراوە) ــ ----------------------------------------------------------- ئیەمامی(البوصيري) ناوی (محمد) ی کوڕی( سەعیدی) کوڕی (حامیدی) کوڕی (موحسین) ی کوڕی (عبدالله)یە ،سەرەتای مانگی (شوال) ساڵی(٦٠۸)ی کۆچی لە (میسر) لەناوچەی(دەلاص) لەدایک بووە، لەساڵی (٦۹٤)ی کۆچی لە (ئەسکەندەریە)وەفاتی کردووە و گۆرەکەشی هەر لەوێە. ئەم بەڕێزە زانایەکی شەعرزان و شاعیر زان بووە، بە پێشەوای شاعیرانی ئیسلام داندرا و بە ،(البوصيري)بەناوبانگە--(بوصير)شاۆچکەیەکە لە شارۆجکەکانی (میسر)--ج چەند زانایەکی بەناوبانگ لە لای ئیمامی البوصيري خوێندوویانە وەك: ئیمام أبو حيان الأندلوسي خاوەنی تەفسیرە بەناوبانەگەکەی البحر المحيط هەروەها ئیمام ابن سید الناس خاوەنی(سیرە)=بە ژیان نامە بەناوبانگ...
- Get link
- X
- Other Apps
( باسی تەصەوف.-٢- ــ) بِـــــــسْـــــمِ الله الْــرَحْـــمــن الـــرَّحِـــــيم ئهم لێكۆڵينهوه له كتێبى عهرهبيش دهستان ناكهوێ بۆيه بهگرينگى بزانن. پهيامهكانى حهق و نوور پهيامى (33) تهصهوف له چیهوه هاتووه نوسينى: مهلا ڕهزوان ناسراو بريندارى شاعر _____________________________ بسم الله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن واله. أما بعد: خۆشهويستان لهبهر گرينگى بابهتهكه چونكه كهسانێك زۆر بهناڕهوا قسه بهئههلى تهصهوف ئهكهن بۆيه ناچار بووم شتێك لهسهر ئهم بابهته بنووسم تاوهكوو ببێته ڕێ نيشاندهرێك بۆ خۆم و بۆئهو كهسانهى كهوا بهههڵه تيرى ژههراى ئهگرنه ئهتاقمه پاكه كه خواى گهوره ڕێزى تايبهتى لێناون, وه له سفرهو خوانى خۆى كه بهرهكهتى خۆيتى نزيك خستوونهتهوه, بۆيه تا بهبهڵگهى سوننهت بۆيان بسهلمێنين كهوا تهصهوف ئهصلى ههيه لهدين ياننا. ئهبو جوحهیفه (ڕهزاى خواى لێ بێت) بۆ مان ئهگَێڕێتهوه كهوا عبد الله كوڕى مهسعود به توندى هاته لامان و ئێمهش پێمان گوت: ئهوه چیته؟ ئه...
- Get link
- X
- Other Apps
( باسی تەصەوف.-١- ــ ) بِـــــــسْـــــمِ الله الْــرَحْـــمــن الـــرَّحِـــــيم تە صەوف لە ڕوی واتاوە دەکریت بە چەند بەشیکەوە لەوانە:ــ 1-ــ (صوف) واتە خوری کە لە پاکی و نەرم و نیانی دا لە خوری چوونە. 2-ــ(صوفە) سوفەش ناوی شوینیکە کە بینییانە ئەمانە وازیان لە دنیا پەرستی هیناوە و سەرگەرمی نویژ و عیبادەتن سولوکەتن خەلی ئەوشویینە ناویان لێ ناوە صۆفی واتە خۆیان بەخۆیان نەیان وتوە صۆفی خەلکی ناویان لێ ناوە . 3-ــ(صەفا) ئەم ناوەش لە صەفاوە هاتووە ئەم ناوانە هەموویان پیکەوە پیکەوە بەستراوە بووە بە (تصوف ـ تەصەووف) واتە پاککردنەوەی دڵ و رۆح و نەفس و تەذکییە کردنی دڵ و لایەنە ڕۆحییەکان. سەرچاوەکانیش ئەماننەن 1- نوریک لە شەوەزەنگی گومڕایدا . 2- دۆزینەوەی ڕیگایەکی ون کراو 3- بەیداخ هەڵگران . سیفاتی تەصەوف لە کەسیکی ئاسای . 1-سلوکەت کردن ـ زۆر نەخواردن ، زۆر نەخەوتن ، زۆر قسە نەکردن . 2- ذکری زۆر ، تەسبیحاتی زۆر ، زوهد کردن ، طواضع ، دنیا نەویستی ، 3- خاوەنی دڵیکی گەرەی لە ڕادە بەدەر ، دڵپاک ، دەمپاک ، زووبان پاک ، بە ئەدەب ، پۆشتە ، یەک ڕێ ، یەک عەقیدە ...
- Get link
- X
- Other Apps
{ سوننەتی پێش نوێژی جومعە بیدعە نییە . } بِـــــــسْـــــمِ الله الْــرَحْـــمــن الـــرَّحِـــــيم #بەڵــگەکان: ۱- گەورەمان عبدالله ی کوری زوبەیر-ڕەزای خوای لێبێت- لە پەێغەمبەری خوداوەﷺ دەفەرموێت:{ ما من صلاة مفروضة الا بين يديها ركعتان}-رواه ابن حبان في صحيحه- واتا:هەموو نوێژێکی فەرز دوو ڕکات سونەتی لەپێشە. نوێژی جومعەش بە کۆدەنگی ئوممەت فەڕزە، واتا:ئەویش دوو ڕکات سوننەتی لەپێشە. پێشەوا ئیبن حەجەری عەسقەلانی-رحمه الله-دەفەرموێت: ئەم فەرمودەیە گەورەترین بەڵگەیە بەدەست ئەوانەی دەڵێن:جومعە سوننەتی لەپێشەوە هەیە.-فتح الباری ۵٤۸/۲. ۲- پێشەوا نافع-رحمه الله- دەفەرموێت:{ كان ابن عمر يطيل الصلاة قَبْل الجمعَة، و يصلي بينها ركعتين في بيتهِ و حدث ان رسول اللهﷺ كان يفعل ذالك}-رواه ابو داود بسند صحیح و ابن حبان و البیهقي. واتا: گەورەمان عبدالله ی کوڕی ئیمامی عومەر-ڕەزای خوایان لێ بێت- لە پێش نوێژی جومعە درێژەی بە سوننەت دەداو، دقای جومعەش دوو رکات نوێژی لەماڵەوە دەکرد، وە دەیفەرموو: بە دڵنیاییەوە پێغەمبەریشﷺبەم شێوەیەی دەکرد. پێشەوا نەواوی-رحمه الله- لە کتێبی-الخلاصة-دا دەفەرموێت: ئەم ...
- Get link
- X
- Other Apps
ــ( بەکار هێنانی وشەی "سید" بۆ پێغەمبەرمانﷺ . )ــ به بهلگهی { قورئان و سنة }ــ بِـــــــسْـــــمِ الله الْــرَحْـــمــن الـــرَّحِـــــيم الحمدالله الرب العالمین والصلاة والسلام علی سیدنا محمد وعلی اله وصحبه وسلم { بهلگه ی قورئان } با دهست پێبكهین له بهلگهكان بهوهی خودای گهوره بهكاری هێناوه ووشهی سـیـد بۆ{ پێغهمبهر یحیی علیه سلام} ههروهكو خودای گهوره له قورئانی پیرۆز دهفهرموو . قال تعالی{ إن الله یبشرك بیحیی مصدقا بكلمة من الله وســیدا وحصورا..}ال عمران 39 واته مهلائیكه روو دهكهنه پێغهمبهر {زكریا علیه سلام }پێی دهفهرموون خوای گهوره مزگێنیت پێدهدا به كورێك كه ناوی یحیی یه باوهر داره به پێغهمبهر{عیسی علیه سلام }وه ههروها {سـیـد }و قهدهغه كراوه له ژنان وپێغهمبهریكه له چاكان . لهو ئایهته پیرۆزه خوای گهوره به پێغهمبهر یحیی علیه سلام ی فهرموو ســیــد ئینجا چون دهبێ یۆ پێغهمبهری ئێمهش دروست نهبێ لهگهل ئهوهی گهورهیی پیغهمبهرمان علیه سلام لهسهر ههموو پێغهمبهران شتێكی ئاشكرایه ...
- Get link
- X
- Other Apps
{ گێڕانەوەی نوێژی فەوتاو (القضاء الفوائت) ــ. } بِـــــــسْـــــمِ الله الْــرَحْـــمــن الـــرَّحِـــــيم زانایانی پێشینەی ئوممەت -سلف-کۆ دەنگن -إجماع-لەسەر ئەوەی کەهەرکەسێک نوێژێک لەدەست بدات بەئەنقەست _عمدا_ بێت یان بەهەڵە وەک :نوستن و بیرچونەوە لەسەری پێویستە بیگێڕێتەوە_قضاء_ی بکاتەوە بەڵام بەداخەوە لەم ڕۆژگارەدا چەند کەسێکی کەم بەش لەزانستی شەرعی شوێن ئەوزانایانەدەکەون کەلەکۆدەنگی زانایان لایان داوە _خرق الإجماع_یان کردووە و وەک بەرنامەی کاریان لەسەر مینبەرەکان بانگەشە بۆئەوەدەکەن کەنوێژ گێڕانەوەنییە. بەمەش موسڵمانان بەقەرزداری دەگێڕنەوە بۆ لای خودای پەروەردیگارﷻ جابۆئەوەی موسڵمانان ڕاستی ئەم باسەیان بۆدەرکەوێ بەڵگەو وتەی زانامتمانەپێکراوەکان دەخەینە بەردیدی خوێنەرو جێگیری دەکەین کەواجبەموسڵمانان نوێژی فەوتاو بگێڕنەوە. بەڵگەکان ۱_پێغەمبەری خۆشەویست ﷺ دەفەرموێت:(فدین الله أحق أن يقضي)رواە بوخاری ومسلم واتا:قەرزی خودالەهەمووقەرزێک لەپێشترە بۆدانەوە. جانوێژ بەهەرشێوەیەک بچوێند رێت بە ئەنقەست بێت یان بەهەڵە هەر قەرزە لە گەردەنی ئەوکەسەی چوواندوویەتی ب...